بێنزیما: “دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم”



ئەستێرەی فەڕەنسی، کەریم بێنزیما دوای ئەوەی چووە ریزی یانەی ئیتیحادی سعوودی، رایگەیاند دڵخۆشە بەوەی کە لە سعوودیەیە.

بێنزیما کە دیمانەیەکی لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی یانەی ئیتیحاد بڵاوکراوەتەوە، لێدوانی لەبارەی گواستنەوەی بۆ ئەو یانەیە داوە.

کەریم بێنزیما ئاماژەی بەوە دا کە یاریگای یانەی ئیتیحاد “نائاسایی” بووە و رایگەیاند: “وەک وتم لێرەدا جۆش و خرۆشێکی زۆر هەیە. دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم، دەمەوێت فێری زمانی عەرەبی بم و بە باشی قسەی پێ بکەم”.

بێنزیما وتیشی: “هەست دەکەم خەڵک بەڕاستی خۆشیان دەوێم. شاری مەککە کە هەستێکی جیاوازم پێ دەبەخشێت، لێرەوە نزیکە”.

ئەستێرەی فەڕەنسی، کەریم بێنزیمای تەمەن ٣٥ ساڵ کە یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ یانەی ئیتیحاد واژوو کرد، بە درێسێکی ژمارە “2026” وێنەی گرت.

کێ دەبێتە پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا؟
پێشت کێ دەبێتە پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا؟
یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە رێگای وشکانییەوە به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێکەوت
دواتر یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە رێگای وشکانییەوە به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێکەوت
ەیوەندیدار