گەشتى ئاسمانیی ڕاستەوخۆ لەنێوان عێراق و جۆرجیا دەست پێدەکات



هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، دوای نزیکەی نۆ ساڵ لە وەستانی، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ٨ – ٦ – ٢٠٢٣ گەشتى ئاسمانیی راستەوخۆ لە نێوان عێراق و جۆرجیا دەستیپێکردووەتەوە و لە هەنگاوی یەکەمدا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، هەولێر و تبلیسی ده‌بن.

 

بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی، مەناف عەبدولمونعیم، لەمیانی سەرپەرشتی راستەوخۆی جێبەجێکردنی هەنگاوی یەکەمی دەستپێکردنی گەشتەکاندا رایگەیاند، ئەم هەنگاوە لەسەر راسپاردەی وەزیری گواستنەوەی عێراق، رەزاق محێبس سەعداوی دێت بە پێویستی زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان و روانگەی حکوومەت بە کرانەوە بەڕووی وڵاتانی جیهان.

 

مەناف عەبدولمونعیم راشیگەیاند، وەک قۆناغى یەکەم هەموو رۆژانی پێنجشەممە یەک گەشت ئەنجام دەدەرێت و لە داهاتوودا ژمارەکە زیاد دەکرێت.

 

لەبارەی وەرگرتنی ڤیزای جۆرجیا، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاشکرای کرد کە خزمەتگوزاری پێدانی ڤیزای جۆرجیا لە نووسینگەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە سەرجەم پارێزگاکاندا بەردەستە و لەدوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان لە ماوەی ٧-١٠ رۆژ ڤیزا وەردەگیرێت.

جوتیارانی کورد دژ بە سوپای عێراق ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
پێشت جوتیارانی کورد دژ بە سوپای عێراق ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
سەیرو سەمەرەترین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مێژوودا
دواتر سەیرو سەمەرەترین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە مێژوودا
ەیوەندیدار