كار بۆ دەرهێنانی پەكەكە لە لیستی تیرۆری ئەوروپادا دەكرێت



 

پەكەكە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠٢٠دا سكاڵای یاسایی لە دژی دانانی ناوی لە لیستی ڕێكخستنە تیرۆریستییەكانی یەكێتیی ئەوروپادا تۆمار كردبوو، دادگای ئەوروپا بڕیاری خۆی لەسەر ئەو كەیسە ڕاگەیاند.

دادگای دادی ئەوروپا لە بڕیاری پێشوویدا ڕایگەیاندبوو، نابێت پەكەكە لە لیستەكەدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەنجومەنی ئەوروپا هەموو جارێك، كە لیستەكە نوێ دەكرێتەوە، ناوی پەكەكەی بە هەما بەڵگە كۆنە ناڕوونەكانەوە لە ناو لیستەكەدا دەهێڵێتەوە.

لە بڕیارە نوێكەی دادگای ئەوروپادا ئەو لیستە هەڵوەشێنرایەوە، كە ساڵی ٢٠١٤ دا ئامادەكرابوو و بەپێی ئەو لیستە بڕیاری سنورداركردنی پەكەكە و دەزگا و رێكخراوەكان درابوو. هەر لەو كاتەدا وەڵامی نەرێنی بە سكاڵاكەی پەكەكە درابووەوە.

دادگای دادی ئەوروپا لە بواری تێچووەكانی دادگادا بڕیاری دا هەر لایەنێك خەرجییەكانی خۆی بدات. لە هەلومەرجی ئاساییدا ئەو لایەنەی، كە لە كەیسەكەدا دەدۆڕێت، دەبێت خەرجییەكانی دادگا بدات. بە واتایەكی تر دەبێت، ئەنجوومەنی ئەوروپا، كۆماری فەڕەنسا و هۆڵەندا خەرجییەكانی خۆیان بدەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتوون، دوای ماوەیەكی كەم پارێزەرانی پەكەكە بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیارەكە و دیاریكردنی ئەو هەنگاوانە كۆدەبنەوە، كە دەبێت كاری بۆ بكەن، چونكە دەكرێت بڕیارەكەی دادگای دادی ئەوروپا ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە بكرێت. بڕیارە بەرفراوانەكەی دادگاش لە ٢٦٠ خاڵ پێكهاتووە.

لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ دەوڵەتی ئەڵمانیا پەكەكەی خستە “لیستی قەدەغەكراوەكان” و لە ساڵی ٢٠٠١ و لە دوای هێرشی ١١ی سپتەمبەر بۆ سەر دوو تاوەرەكەی ئەمریكا لە نیویۆرك، لە جیهاندا چەمكێكی نوێی ئەمنی و ئاسایشی خرایەكار.

یەكێتیی ئەوروپا لە مانگی كانوونی یەكەمی هەمان ساڵدا، لیستێكی لە چوارچێوەی تێڕوانینی “شەڕی دژ بە تیرۆر”، كە لەلایەن ئەمریكاوە بەسەریاندا سەپێنرابوو، ئامادە كرد. پەكەكە سەرەتا لە لیستەكەدا نەبوو، بەڵام دواتر لە لە ساڵی ٢٠٠٢دا بەهۆی داوا و گوشارەكانی توركیا و پشتیوانیی بەشێك لە دەوڵەتە ڕۆژئاواییەكان لە توركیا، پەكەكە خرایە ناو لیستەكەوە.

لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە دادگای دادی ئەوروپادا چەندین دۆسیە لەبارەی پەكەكەوە هێنرانە بەرباس و پەكەكە لە دژی دانانی ناوی خۆی لەو لیستەدا دەستی یە سكاڵا تۆماركردن كرد. دادگاكە لە ساڵی ٢٠١٨دا بڕیاریدا ئەو لیستانە هەڵبوەشێنرێنەوە، كە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٧دا نوێكرابوونەوە و ناوی پەكەكەی تێدادا دانرابوونەوە.

بۆ ئەوەش دەستەی دادگاكەكە ئەو بەڵگە و ئارگۆمێنتانەی “بە لاواز و كەم” لێكدایەوە، كە پەكەكەی پێ خرابووەوە ناو لیستەكەوە، بۆیە بڕیاری دا، كە نابێت لەسەر ئەو بەڵگە و ئارگۆمێنتانە ناوی پەكەكە لە ناو لیستەكەدا بمێنێتەوە.

یەكێتیی ئەوروپا تانەی لەو بڕیارەی دادگای دادی ئەوروپا دابوو. پاشان ئینگلتەرا (بەریتانیا) داوای ئەوەی كردبوو، كە پەكەكە بۆ ساڵی ٢٠١٨دا لە لیستەكەدا بمێنێتەوە و بۆ ئەوەش سكاڵای تۆمار كردبو و لە ٩ی كانوونی دووەمی ٢٠١٨دا ناوی پەكەكە بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بە هەمان ئەو ئارگۆمێنتە لاوازانەوە لە لیستەكەدا تۆمار كرایەوە، چونكە كاتێك یەكێك لەلایەنە سكاڵاكارەكان سكاڵا تۆمار بكات تاوەكو بڕیاری داهاتوو ناوی لایەنی سكاڵا لەسەركراو لە لیستەكەدا دەمێنێتەوە. بۆ ڕەتكردنەوەی ناوی پەكەكە لە لیستەكەی ساڵی ٢٠١٨دا كوردیش دەستی بە هەوڵ و جموجوڵەكانی كرد و لە ٧ی ئازاری هەمان ساڵدا سكاڵای یاسایی لەسەر لیستە نوێكە تۆمار كرد.

تانەی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە دژی بڕیاری پێشوو و سكاڵاكانی دژ بە لیستە نوێكان كرانەوە بە یەك دۆسیە و یەكەم دانیشتنی ئەو دۆسیەیە لە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٢دا بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنی ٣١ی ئاداردا، دادگای داد ڕەخنەی لە ئەنجومەنی ئەوروپا گرت، كە سەرباری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لیستەكانی پێشوو، بە هەمان ئەو ئارگۆمێنتە كۆن و لاوازانەوە، كە “كۆپی كراونەتەوە” ناوی پەكەكە خراوەتەوە ناو لیستەكە.

چاوەڕوان دەكرێت دادگای دادی ئەوروپا بڕیار لەسەر ئەو سكاڵایانە بدات، كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە دژی لیستەكانی دوای ساڵی ٢٠٢٠ تۆماری كردوون. بەپێی ئەو زانیارییانە، كە بە دەست گەیشتوون بڕیارەكە لە ١٤ی كانوونی یەكەم ڕادەگەیەنرێت.
سەرچاوە/ANF

 

سەرما دەستیپێكرد، كارەبا كەمكرایەوە
پێشت سەرما دەستیپێكرد، كارەبا كەمكرایەوە
ڕێستۆرانتێك لە سلێمانی داخرا
دواتر ڕێستۆرانتێك لە سلێمانی داخرا
ەیوەندیدار