ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە سلێمانی بڕێكی زۆر جگەری بەستوو لەناودەبرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی و لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دەست بەسەر (190) كیلۆگرام جگەری بەستوی قەدەغەكراودا دەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لەبازگەی عەربەت دەستی بەسەر (90) كیلۆگرام جگەری بەستوی قەدەغەكراودا گرتوە، كە لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردە كراوە، بەنوسراوی فەرمی ڕەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكات بۆئەوەی ڕێكاری پێویست بەرامبەر خاوەنەكەی بگیرێتەبەر.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەلایەن لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەست بەسەر بڕی (100) كیلۆگرام جگەری بەستودا گیراوە.

لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری بەستو دراوە، لەكاتی هەبونیدا دەستی بەسەردا دەگیرێت و خاوەنەكەی ڕوبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ڕێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری جەخت لە نەخواردنی ئەو گۆشت و مریشك و خۆراكە‌ ماددە بەستوانە دەكاتەوە، كە چەند جارێك خاو ببێتەوە و دووبارە دەیبەستێتەوە، لەبەرئەوەی لەكاتی خاوبونەوەی گۆشت و مریشكدا بەكتریا لەناو گۆشتەكەدا گەشە دەكات و لەكاتی دووبارە بەستنەوە و خواردنیدا زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و بەها خۆراكییەكەی لەدەست دەدات.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، تەواوی جگەرە بەستووەكە ڕەوانەی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت بۆ لەناوبردن و لیژنەكانیش خاوەنەكانیان ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی توند دەكەنەوە.

ئابوری

نرخی دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 5-12-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 125 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی تمەنیش بۆ ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 550 هەزار تمەن بووە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەرێم و عیراق ڕێككەوتنە كۆنەكەیان لەسەر مووچە زیندوو دەكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ عیراق گەڕاوەتەوە هەولێر و هیچ ڕێككەوتنێكی نوێ‌ واژۆ نەكراوە، بەڵكو تەنها ڕێككەوتوون لەسەر زیندوو كردنەوەی ڕێككەوتنی بودجەی ساڵی 2019، كە پشكی هەرێم دیاریكراوە و خراوەتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندی هەرێم گەڕاوەتەوە هەولێر و ڕێككەوتوون لەسەر زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی بودجەی ساڵی 2019، كە هەرێم لە بەرامبەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەكان ڕێژەی 12.67%ی بودجەی پێ‌ بدرێت.

ئەگەر هەرێم پابەندی ڕێككەوتنەكەبێت مانگانە بڕی 900 ملیار دیناری لە بەغداوە بۆ دێت و نیوەكەی تری داهاتی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكانی بۆ دەمێنێتەوە و بەو جۆرەش داهاتی مانگانەی هەرێم دەچێتە زیاتر لە ترلیۆنێك دینار.

جەختیشی كردەوە، كە ئەگەر هەرێم و عیراق پابەندی ئەو ڕێككەوتنەبن و لە پەڕلەمان كێشەی بۆ دروست نەكرێت و بودجەی 2021 تێپەڕێنرێت، ئەوا ساڵی داهاتوو كێشەی مووچە و بودجەی هەرێم نامێنێت.

پێشتر ئەحمەد مولا تەڵال، وتەبێژی پێشووی حكومەتی عیراق ڕایگەیاندبوو، كە ئەگەر هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستكردنی بڕێك نەوت و نیوەی داهاتی سنوورەكان، مانگانە 900 ملیار دیناری بۆ ڕەوانە دەكرێت و لەوەڵامی ئەوەشدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم جەختی كردەوە، كە ئەگەر عیراق ئەو پارەیە بداتە هەرێم ڕێككەوتنی 50 ساڵەی نەوت لەگەڵ توركیا ڕێگری ڕادەستكردنی نەوت نابێت.

لای خۆشیەوە، د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە میدیاكانی پارتی ڕاگەیاند، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراق رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەمان ئەو ڕێککەوتنەی پێشوو لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و مستەفا کازمی بخرێتە نێو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 و دوای رێککەوتنەکە شاندەکە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

پێشتر لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی و دواتریش مستەفا كازمی، هەولێر و بەغدا لەسەر پشكی 12.67ی بودجە بۆ هەرێم بەرامبەر نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەكان و 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕێككەوتن، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم لە سەردەمی عەبدولمەهدی بڕی 454 ملیار دینار و لەسەردەمی كازمی بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم دەهات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ یەك وەزارەت مووچە وەردەگرێت
دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینیشەوە بە خاوی بەڕێوەدەچێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە حكومەتی هەرێم دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند و دەشڵێت: “قەرزمان كردووە”، بەڵام دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 زۆر بەخاوی بەڕێوە دەچێت.

فەرمانبەران لە كۆتایی ساڵی 2020 نزیك دەبنەوە و لە مانگی 12دا مووچەی مانگی 10 بە لێبڕینی 21% پێیان دەدرێت لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم چارەنووسی مووچەی 5 مانگی ئەمساڵی بەنادیاری هێشتۆتەوە بە بیانووی “خۆگونجاندن لەگەڵ خشتەی دابەشكردنی مووچە لە عیراق”، بەڵام لە عیراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی تەواو بۆ مانگی 12 كراوە.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە بە لێبڕینی 21% دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن و 205 ملیۆن دۆلار كورتهێنان هەبووە و بە قەرز دابینی دەكەین و هەر كات پارەكەی عیراق (320 ملیار دینار)ەكە گەیشت دەیدەنەوە بە قەرزەكە و 60 ملیۆن دۆلاری دەمێنێتەوە بۆ مووچەی مانگی داهاتوو.

بەڵام لەگەڵ ئەوەش، كە حكومەت لە ئێستادا “وەك خۆی دەڵێ” پارەی تەواویان بۆ مووچە ئامادەكردووە بەو بڕە پارە قەرزكراوەوە، بەڵام دابەشكردنی مووچە زۆر بەخاوی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی یەك وەزارەت مووچە وەردەگرێت، كە ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی تەندروستی و سبەینێ‌ یەك شەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت.

دواكەوتن و لێبڕینی مووچە و خاو دابەشكردنی توڕەیی و نیگەرانی لای فەرمانبەران دروست كردووە و لە بەشێكی شار و شارۆچكەكان خۆپیشاندان دەستی پێكردووە و حكومەتی هەرێم-یش هیچ وەڵامێكی بۆ خۆپیشاندەران نییە.

بۆ بەدواداچوونی هۆكاری خاو دابەشكردنی مووچە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكانیان بەردەست نەبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان