ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەهۆی کۆرۆناوە، تەندروستی دهۆک، داوای قەدەغەی هاتووچۆ دەکات

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

د.نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاری دهۆك باس له‌دۆخی ته‌ندروستی شاره‌كه‌ ده‌كات له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، له‌و ڕوه‌وه‌ ده‌ڵێت” پێشتریش داوامان كردووه‌ له‌ئیداره‌ی شاره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ دوو هه‌فته‌ یا ئه‌گه‌ر مانگێك بێت زۆرباشتره‌ له‌شاره‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نن، ئێستاش هه‌مان داوا ده‌كه‌ین كه‌ لانی كه‌م دوو هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌ك ته‌نها له‌دهۆك به‌ڵكو له‌ هه‌موو كوردستان ڕابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بتوانیین به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ ئاستێك بوه‌ستێنیین ئه‌وه‌ بۆ هه‌مووان سودی ده‌بێت، ده‌شڵێت” بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆنا له‌شاری دهۆك له‌كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌ به‌ڵام هێشتا نه‌خۆشخانه‌كان جێگای وه‌رگرتنی نه‌خۆشییان ماوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرده‌ ئه‌وانه‌ زۆرجار ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بكه‌ن، هه‌روه‌ها وتی” ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دهۆك ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌جۆره‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و هه‌تا ئێستاش له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه‌، د.نزار عیسمه‌ت ئه‌وه‌شی وت.”

“هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌دهۆك “

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشی ته‌ندروستی دهۆك ده‌ڵێت ” هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی تووشبووانی كۆرۆنا له‌دهۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان كه‌ژماره‌ی تووشبووان له‌هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردبوو له‌دهۆكیش نه‌خۆشی نه‌بووه‌ یان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ هه‌بوون هه‌مووی له‌ ده‌ره‌وه‌ هاتبوون به‌ڵام كاتێك كه‌ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا كه‌مبووه‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر خواستی خه‌ڵك حكومه‌ت بڕیاریدا كه‌ ژیان ئاسایی بكرێته‌وه‌ تاوای لێهات تێكه‌ڵابوون له‌پارێزگاكانی تره‌وه‌ بۆ دهۆك زیاتربوو ئه‌وه‌ بووه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه‌نه‌خۆشی زیاتر بێته‌ دهۆك هه‌روه‌ها خه‌ڵك واتێگه‌یشتبوو كه‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا كه‌مه‌ له‌دهۆك یان نه‌ماوه‌ زۆر پابه‌ندنه‌بوون به‌خۆپارێزی، ئه‌وه‌ هۆكاری دووه‌م بوو واته‌ كه‌خه‌ڵك هاتوچۆی ده‌كرد و خۆی نه‌ده‌پاراست به‌تایبه‌تی له‌ ده‌وروبه‌ری جه‌ژنی قوربان ئه‌و ماوه‌یه‌ بوو كه‌ ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی كۆرۆنا زۆر ته‌شه‌نه‌ی كرد ئێستا گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی ڕێژه‌یه‌كه‌ی تووشبووان زۆر به‌رزبۆته‌وه‌ و یه‌كجار زیادی كردووه‌.”

“ئه‌گه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان دوو هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نرێت ئه‌وا سوودی بۆ هه‌موویان ده‌بێت “

د.نزار عیسمه‌ت هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه‌ ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزببێته‌وه‌ له‌شاری دهۆك و هه‌رێمی كوردستانیش، له‌و ڕوه‌وه‌ ده‌ڵێت” ئێمه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و زیادبوونه‌ هه‌ر له‌زیادبووندابێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ندنه‌بێت به‌ ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان یان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای ئێمه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕانه‌گه‌یه‌نرێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ كۆنتڕۆڵی ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه‌ به‌و ئاسانیه‌ ناكرێت.”

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ده‌شڵێت” قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ پێویسته‌ بۆ هه‌موو جێگایه‌ك له‌كوردستان ئه‌گه‌ر له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان دوو هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نرێت ئه‌وا سوودی بۆ هه‌موویان ده‌بێت ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك ده‌بێت ناچار بكرێت پابه‌ندبێت به‌ڕێنمایی و ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌وه‌ ئاخر ناكرێت خه‌ڵك بێ ماسك ده‌ربچن و بچنه‌ جێگای قه‌ڕه‌باڵغ و شایی بكه‌ن و پرسه‌ دابنێن و سه‌یران بكه‌ن كه‌هه‌مووی تێكه‌ڵ و ببێت و پابه‌ندنه‌بن به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و كاته‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ هه‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ ده‌بێت و هه‌ر ته‌شه‌نه‌ ده‌كات.”

“پێشتریش داوای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمان كردووه‌ “

د.نزار عیسمه‌ت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجار نیه‌ داوای ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كه‌ن له‌لایه‌نی ئیداری له‌و ڕوه‌وه‌ ده‌ڵێت”ئێمه‌ وه‌ك لایه‌نی ته‌ندروستی پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بگات به‌فه‌رمی داوامانكرد له‌ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك كه‌ئێمه‌ پێویستمان به‌قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیه‌ ئه‌گه‌ر بۆ دوو هه‌فته‌ بێت زۆر باش ده‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر یه‌ك مانگ بێت باشتریش ده‌بێت ئه‌وكات له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشیه‌كه‌ كه‌متر بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وا دیاربوو خه‌ڵك زۆر داوای ده‌كرد كه‌ ژیان ئاسایی بكرێته‌وه‌ له‌ هه‌موو كوردستان ژیان ئاسایی كرایه‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌ عێراقیش ئاسایی كردنه‌وه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان وای لێهات كه‌ زۆر ئه‌سته‌م بێت له‌سه‌ر ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای دهۆك كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵك داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد ژیان ئاسایی بێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌پێشتردا ماوه‌یه‌كی زۆر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆمانكرد به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌و كاته‌ پێویستمان پێی نه‌بووبێت، ئێستا پێویستمان پێیه‌تی ئه‌مجاره‌ش داوامانكرد له‌”جه‌نابی” پارێزگار و ژووری ئۆپراسیۆن كه‌ لانی كه‌م دوو هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بتوانیین به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ ئاستێك بوه‌ستێنیین چونكه‌ چه‌ند خه‌ڵك زیاتر تووش بێت ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زیاتر پێویستییان به‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌بێت و ڕێژه‌ی مردنیش زیاد ده‌بێت.”

” ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دهۆك ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌جۆره‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و هه‌تا ئێستاش له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه‌ “

“له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق و كوردستان ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌رزبووه‌وه‌ و نزم بووه‌وه‌، به‌ڵام جارێكی تر به‌رز بوویه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌دهۆك به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و هه‌تا ئێستاش له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه‌، ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ین له‌گواستنه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كه‌ به‌ڕاستی پێویستمان به‌چه‌ند ڕێكارێك هه‌یه‌، یه‌كه‌م، پێویسته‌ خه‌ڵك هه‌مووی پابه‌ندبێت به‌ڕێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان، وه‌ زۆر پابه‌ندبن به‌به‌ستنی ماسك و دوور له‌ یه‌كتر ڕاوه‌ستان و هه‌روه‌ها ده‌ست شتن و تێكه‌ڵ نه‌بوون له‌گه‌ڵ نه‌خۆش یان ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌خۆشه‌ پێویسته‌ زۆر پابه‌ندبێت به‌كه‌ره‌نتین كردنی خۆی و له‌ماڵ بمێنێته‌وه‌ یان له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.”د.نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك وای وت”

د.نزار عیسمه‌ت ئه‌وه‌شی وت” تێكڕای تووشبووانی كۆرۆنا له‌شاری دهۆك رۆژانه‌ له‌نێوان 100 هه‌تا 300 كه‌س توش ده‌بن ئه‌وانه‌ی به‌پشكنین ده‌ست نیشان ده‌كرێن وه‌ ڕه‌نگه‌ خه‌ڵكی تریش هه‌بێت و پشكنینی نه‌كردبێت، وه‌ تێكڕای مردن ڕۆژ به‌ڕۆژ جیایه‌ ڕۆژ هه‌یه‌ 4-8 یان 10-13 واته‌ له‌ نێوان ئه‌و ژمارانه‌دایه‌.”

” بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆنا له‌كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌ “

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك جه‌ختده‌كاته‌وه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌شاره‌كه‌ له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌ ئێستا زۆر بڵاوبۆته‌وه‌ به‌ڵام هێشتا جێگا هه‌یه‌ بۆ نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا توانامان له‌به‌ر ده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكه‌ین.”

هه‌روه‌ها ڕونیشیكرده‌وه‌ ” كه‌ سه‌یری پشكنینه‌كان ده‌كه‌ین رۆژانه‌ ئه‌نجامی پشكنین بۆ ئێمه‌ دێت ئه‌وانه‌ی كه‌ پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چێت زیاتر له‌ناو یه‌ك ماڵن، ده‌بینین 5-6 كه‌س له‌یه‌ك ماڵن، زۆربه‌ی خێزانه‌كان یه‌ك یان دوو نه‌خۆشی هه‌یه‌. ”

” ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرده‌ ئه‌وانه‌ زۆرجار ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بكه‌ن “

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ڕاشیگه‌یاند” ئێمه‌ رۆژانه‌ زۆر حاڵه‌تمان هه‌یه‌، ژماره‌ی تووشبووان كه‌ تا ئێستا له‌دهۆك تۆمار كراون گه‌یشته‌ 12065 نه‌خۆش، ئه‌وانه‌شی كه‌چاره‌سه‌ركراون 4812نه‌خۆشه‌، ئه‌وه‌شی كه‌ “به‌داخه‌وه‌” مردوون 266 كه‌سه‌ كه‌ده‌كاته‌ 2%، ئه‌و ژماره‌ی نه‌خۆشانه‌ی هه‌تا ئێستا ماون و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن هه‌موویان پێویستیان به‌نه‌خۆشخانه‌ نییه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ بمێننه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌پێویستیان به‌ئۆكسجینه‌ جێگای ئه‌وان ده‌بێته‌وه‌ له‌سێ نه‌خۆشخانه، هێشتا نه‌خۆشخانه‌كان پڕ نیین به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرده‌ ئه‌وانه‌ زۆرجار ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بكه‌ن.”

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌خۆش چۆن ده‌توانێت چاوه‌ڕێی ئامێری هه‌ناسه‌دان بكات ئایا ژیانیان ناكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌؟ له‌وه‌ڵامدا د.نزار عیسمه‌ت وتی” ئێمه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی زۆرجار 30 نه‌خۆش له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردن، توانای ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌وه‌ زیاتر نییه‌، واته‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی 400-500 ته‌خته‌/بێده‌ “، به‌ڵام ناكرێت زیاتر ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد دابنێین چونكه‌ سیته‌می ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ كه‌ئۆكسجین بگاته‌ ئه‌و ئامێرانه‌ ناتوانیین زیاتر بكه‌ین، ئێمه‌ ئێستا هه‌وڵی پلانی جێگره‌وه‌ ده‌ده‌ین، بۆ نموونه‌ ئێمه‌ ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردمان زۆر هه‌یه‌ و بۆمان دابینكردووه‌ به‌ڵام له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌ ناتوانیین به‌كاری بهێنیین، بۆ نموونه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌توانیین 5 دانه‌ ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد كار پێبكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئۆكسجین به‌شی ناكات، قه‌یرانی ئۆكسجین نییه‌ له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌ی عێراق و كوردستان هه‌تا له‌ جیهان نه‌خۆشخانه‌ دیزاین كراوه‌ كه‌به‌و شێوه‌یه‌ ئۆكسجین “سه‌رف ” بكات، له‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌جیهان له‌وانه‌یه‌ 10-20 قه‌ره‌وێڵه‌ی چاودێری چڕ هه‌بێت به‌ڵام لێره‌ زیاتر پێویسته‌ هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ئاسایی كه‌پێویستی به‌ ئۆكسجینه‌ به‌ فشارێكی كه‌مه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌فشارێكی زۆر به‌رزه‌، بۆ نموونه‌ ئێمه‌ له‌ ئازادی دوو كارگه‌ی ئۆكسجینمان هه‌یه‌ ئینجا ته‌نكیه‌كی گه‌وره‌ی ئۆكسجینی شلمان داناوه‌ و ئینجا بتڵی ئۆكسجینیش دابین ده‌كه‌ین ئۆكسجین زۆر “سه‌رف ” ده‌بێت هه‌روه‌ها ئێستا ئێمه‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ی ترمان هه‌ن كه‌هه‌ردووكیان كارگه‌ی ئۆكسجینیان هه‌یه‌ به‌ڵام ئێستا ئێمه‌ ناچارین ئۆكسجینی شل له‌و نه‌خۆشخانانه‌ش دابنێین.”

“ئه‌و كاته‌ ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین سوود وه‌رگرین له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ هه‌بووه‌ “

سروشتی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ وایه‌ كه‌خه‌ڵك زۆر تووش ده‌بێت دواتر خۆی داده‌به‌زێته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین سوود وه‌رگرین له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ هه‌بووه‌ یان ئه‌و خاڵه‌ لاوازه‌ی كه‌ هه‌بووه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ین هه‌روه‌ها خه‌ڵك زیاتر پابه‌ندبێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ بڵاونه‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئێستا شه‌پۆلی دووه‌م له‌ئه‌وروپا و هه‌ندێك جێگای تر ده‌ستیپێكردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ناو كوردستانیش له‌شاره‌كانی تریش ده‌ستی پێكردووه‌ و خه‌ریكه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ ده‌گاته‌وه‌ دهۆك جارێكی تر، هه‌مووی مه‌ترسیه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ شه‌پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م تێكه‌ڵاو بێت ئه‌وكاته‌ زۆر قورس ده‌بێت له‌سه‌ر ئێمه‌، زۆر خه‌ڵكی تر تووش ده‌بنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین زیاتر له‌و ئاسته‌ ڕایبگرین . ڕاگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌سه‌ر دوو بابه‌ت ده‌بینیین ، یه‌كه‌میان خه‌ڵكه‌ ده‌بێت زیاتر پابه‌ندبن به‌ڕێكاری ته‌ندروستی، دووه‌م حكومه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕانه‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاته‌ ده‌بێت ڕێكاری ته‌ندروستی به‌دروستی جێبه‌جێ بكه‌ن له‌هه‌موو شوێنه‌ گشتی یه‌كان ، وه‌ به‌دواداچوون بكات له‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌ ئیش ده‌كه‌ن له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان یان له‌فه‌رمانگای حكومی كه‌هه‌موویان پابه‌ندبن به‌ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌و كاته‌ ئێمه‌ ده‌توانین ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆنتڕۆڵ بكه‌ینه‌وه‌.”

” ئێمه‌ له‌دهۆك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ترمان هه‌یه‌ ئه‌ویش كه‌مپی ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌ “

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئه‌وه‌شی وت” ئێمه‌ له‌دهۆك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ترمان هه‌یه‌ ئه‌ویش كه‌مپی ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌ كه‌زۆر زۆر ئه‌سته‌مه‌ ئه‌گه‌ر بڵاوبێته‌وه‌ ، كۆنتڕۆڵی بكه‌ین چونكه‌ تێكه‌ڵاویه‌كی زۆر هه‌یه‌ زۆرجار “حه‌مام-یان” هاوبه‌شه‌، ئه‌و توانایه‌یان نییه‌ كه‌خه‌ڵك خۆی بپارێزێت.”

واته‌ دۆخی ناو كه‌مپه‌كان له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆناوه‌ له‌مه‌ترسیدایه‌؟ د.نزار عیسمه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی” خۆی له‌مه‌ترسیدایه‌ به‌ڵام تائێستا نه‌خێر چونكه‌ تائێستا به‌و شێوه‌یه‌ بڵاونه‌بۆته‌وه‌ له‌ ناویاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ زیاتر له‌دوو مانگه‌ خه‌ریكین له‌گه‌ڵ UN و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ئیش ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ڕێكاری دروست بۆ ئاواره‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو كۆرۆنا له‌ناویاندا بڵاو بێته‌وه‌ بتوانیین كۆنتڕۆڵی بكه‌ین، بتوانیین زوو نه‌خۆش ده‌ست نیشان بكه‌ین وه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵیان په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ كه‌ره‌نتین بكه‌ین له‌ناو كه‌مپ یان ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ بۆئه‌وه‌ی نه‌خۆشی بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ناو كه‌مپه‌كه‌ هه‌روه‌ها به‌دروستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكه‌ین له‌نه‌خۆشخانه‌كان، تائێستا شوێنی كه‌ره‌نتین له‌ناو كه‌مپه‌كه‌ یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌ بۆ خه‌ڵك دروست نه‌كراوه‌، كۆبونه‌وه‌یه‌كمان هه‌بوو داوامان كردووه‌ له‌UN زیاتر یارمه‌تی پارێزگای دهۆك بده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئه‌گه‌ر “خوانه‌خواسته‌” نه‌خۆشی بڵاوبێته‌وه‌ له‌ناو كه‌مپه‌كه‌ زۆر به‌خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌ زیاتر له‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی دهۆك بڵاوده‌بێته‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ناو كه‌مپه‌كه‌ خه‌ڵكی نه‌خۆشی تێدایه‌ و به‌ته‌مه‌نیشی تێدایه‌ له‌وانه‌یه‌ بارودۆخی ته‌ندروستییان زۆرباش نه‌بێت بارودۆخی جه‌سته‌یی و ده‌رونیش به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بێت، ئه‌و كاته‌ مه‌ترسی به‌دڵنیاییه‌وه‌ زیاتر ده‌بێت.”

سەرچاوە: بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا

 

کوردستان

شیرین-ی كاوە گەرمیانی وەسێتنامەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە حەوتەمین ساڵیادی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووس، هاوسەرەكەی، كە ئێستا ئەنجامی پەڕلەمانی كوردستانە لە فراكسیۆنی گۆڕان وەسێتنامەیەك بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ 5-12-2020، حەوت ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی لە بەردەم ماڵەكەی خۆی، بەو بۆنەیەوە ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانان لە كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەكەی مەڕاسیمێك ئەنجام دەدەن و تێیدا خەڵاتی ساڵانەی كاوە گەرمیانی دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كاتژمێر 8ی شەو مەڕاسیمێكی دیكە لە بەردەم ماڵی كاوە گەرمیانی ئەنجام دەدرێت.

لای خۆشیەوە، شیرین ئەمین، هاوسەری كاوە گەرمیانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، لە‌م جە‌نگە‌ڵە‌دا ژیان پڕە‌ لە‌قە‌دە‌ری ڕە‌ش پێدە‌چێت ئامە‌د گە‌ورە‌ نە‌كە‌م.

دەشڵێت: “وە‌سێتی من كە ‌مردم بستێك لە‌كراسە‌ خوێناوییە‌كە‌ی كاوە‌ و كراسێكی ئامە‌د بخە‌نە‌ سە‌ر دڵم، ئە‌و كات كفنم كە‌ن با لە‌گۆڕدا لە‌دوری ئە‌وان ‌ بتوانم ئۆقرە‌ بگرم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك زیاتر لە 200 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 219 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش كۆی گەشتی چاكبوونەوە لە پەتاكە گەیشتۆتە نزیكەی 18 هەزار كەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 219 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 17678 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 12707 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

تەندروستی دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن و بەردەوام دەمامك ببەستن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەنداوی دەربەندیخان پێویستی بە بودجەیەكی تایبەت هەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، داوای بودجەیەكی گونجاومان كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەنداوی دەربەندیخان.

بەهۆی ڕوودانی بومەلەرزەیەكی بەهێز لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەنداوی دەربەندیخان زیانی بەركەوت و بەو هۆیەوە لە ساڵانی ڕابردوو نەتوانراوە ئاوێكی زیاتر گل بدرێتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشكرایدەكات، لە ئێستادا كێشەی گلدانەوەی ئاومان نییە و پێشوازی لە وەرزی لافاو باران دەكەین.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەندێك لەو كارانەی كە پەیوەست بوون بە زیانەكانی بومەلەرزە جێبەجێ كراون، بەڵام كۆمەڵێك كاریتر ماون لە بەنداوەكە پێویستە چارەسەر بكرێن.

وتیشی”ئێمە لەگەڵ حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر خەتین و داوامان كردووە بودجەیەكی گونجاو بۆ بەنداوەكە دابین بكەن بۆ ئەوە ئەو كارانەش چارەسەر بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان