ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

کۆرۆنا پاریس ناچار بە ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی دەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی فەرەنسا ڕایگەیاند، لە ئەگەری خراپتر بوونی دۆخەکە و هەڵکشانی ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا، لە ڕۆژی دووشەممەوەی داهاتووەوە، دۆخی نائاسایی لە پاریس و دەوروبەری رادەگەیەنن.

ئۆلیڤیە فێران وەزیری تەندروستی فەرەنسا، لە پایتەختی فەرەنسا و شارەکانی نزیکی، ئاماژەکان سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ژمارەی توشبووان، ئەوە نیشان دەدەن کە کۆرۆنا لە پەرەسەندنی بەردەوام دایە.

فێران وتوویەتی، ڕێوشوێنی نوێ، تا راگەیاندنی باری نائاسایی و  کەرەنتینە کردن لەو شارانەدا دەسەپێنن کە ڤایرۆسەکەی تێدا بەربڵاوە، ڕەنگە داخستنی باڕەکان و سنووردارکردنی کۆبوونەوەکانیش یەکێک لە رێوشوێنەکان بێت.

وەزیری تەندروستی فەرەنسا دەڵێت؛ وڵاتەکەی پەنا بۆ سزای قورس یان زیندانیکردنی سەرپێچیکاران نابات، بەڵام ڕێوشوێنەکان توند دەکەنەوە دژ بە پەرەسەندن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٤٤ ملیۆن  و ٤٤٣ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٦٤ ملیۆن و ١٩٥ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٤٤ ملیۆن  و ٤٤٣ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ملیۆنێک و٤٨٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژنێك 30 ساڵ كوڕێكی خۆی لە ماڵەوە زیندانی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی سوید، ژنێكی تەمەن 70 ساڵان دەستگیردەكات بەو هۆیەی كوڕێكی خۆی بۆ ماوەی 30 ساڵ لە ماڵەوەدا زیندانی كردووە.

ئیما ئۆڵسۆن، داواكاریی گشتی لە دادگای ستۆكهۆڵی پایتەختی سوید ڕایگەیاند”پیاوێكی زیندانی كراوی تەمەن چل ساڵان دۆزرایەوە كە لەسەر زەوی لە ژورێكدا ڕاكشابوو، ڕەوشی ژیانی لە بارێكی زۆر خراپدایە و برین و قڵیشاوی بە جەستەیەوە دەردەكەون”.

بەپێی میدیاكانی سوید”زاری پیاوەكە ددانی تێدا نییە و ناتوانێت قسان بكات و لە تەمەنی دوو ساڵانەوە لە خوێندنگە دەرهێنراوە”.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیییەكانیش، دایكی پیاوەكە ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكاتەوە كە ڕووبەڕووی كراونەتەوە سەبارەت بە دەستبەسەركردنی نایاسایی كوڕەكەی و زیانپێگەیاندنی بەئەنقەستی جەستەیی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان، ڕووی لە هەڵكشانە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 63 ملیۆن و 589 هەزار و 977 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 63 ملیۆن و 589 هەزار و 977 حاڵەت، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 473 هەزار و 927 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سیازدە ملیۆن و 920 هەزار و 38 كەس و 274 هەزار و 332 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان