لە دوو ڕووداوی هاتووچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی


ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار- کفری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرلا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو.

کەمێک پێش ئێستا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرلا لەسەر ڕێگای کەلار -کفری لە نزیک گوندی “عەوڵاقوت” کە ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی کەلار هاتووە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو پیاو و ئافرەتێکن، بریندارەکەش دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

ڕووداوی دووەم لە سەر ڕێگای کەلار- دەربەندیخان نزیک ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری مان بارهەڵگر بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆشتووە لەنزیک ناحیەی باوەنور وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو.

بریندارەکە لەدایک بووی ساڵی (1997)ەو، گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لەناحیەی باوەنور، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کرا.

لێکۆڵینەوە لە هەردوو ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

ڕۆژانە هەواڵی کارەساتبار لەسەر ڕێگای سلێمانی دەربەندیخان دەبیستین و هەوڵەکانیش بۆ تەواوکردن و بە دوو سایدکردنی ئەوڕێگایە بەبێ ئەنجام ماوەتەوە.

 

 

ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێم دەدات
پێشت ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێم دەدات
پێشینەكانی عێراق بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێنەوە
دواتر پێشینەكانی عێراق بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێنەوە
پەیوەندیدار