ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ نێو هەرێم ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرجەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ئاشكراكرد.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی كەم دوو ئێرباك لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABS ی هەبێت و دەبێت لە 100 كیلۆمەتر زیاتر نەڕۆیشتبێت كاتێك دەگاتە دەروازە سنوورییەكان.

ئەوەش ئاشكرا كراوە، ئۆتۆمبێل دەبێت بەلایەنی كەم دوو ئێرباك لای شۆفێر و تەنیشت شۆفێر و سیستمی ABS ی هەبێت. بڕوانامەی COC لەگەڵدا بێت، دەكرێت لە دەروازە سنوورییەكان لەلایەن كۆمپانیاكانی كوالیتی بڕوانامەی COC ی پێبدرێت. ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لە 14 سەرنشین بەرەو سەرەوە مەرج نییە ئێرباگی هەبێت.

هەر بەپێی ئەو مەرجانە (ئۆتۆمبێلی كلاسیك دەبێت بەلایەنی كەمەوە 40 ساڵ بەسەر دروستكردنی تێپەڕبووبێت و دوای تۆماركردنی هیچ كڕین و فرۆشتنی پێوە ناكرێت. هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابووری دەبێت و كار بە هیچ نووسراوێك ناكرێت كە بە واژۆی وەزیری ناوخۆ نەبێت. هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی قەلغان درع تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆیە. ئۆتۆمبێلی كارەبا رسوماتی چوار پستۆن تۆماردەكرێت. ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی و بیناسازی مەرج نییە ئێرباگی هەبێت).

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرهەمهێنانی ئایفۆن 12و پرۆ چەندی تێدەچێت؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

تاقیگەیەکی ژاپۆنی تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی ڕەقە کاڵاکان، تێچووی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی دوو جۆری مۆبایلی نوێی کۆمپانیای ئەپڵی ئاشکرا کردووە، کە بڕی تێچووەکەیان بەراورد بە فرۆشتنەوەیان زۆر کەمترە.

 

تاقیگەی دیاری ژاپۆنی (Fomalhaut Techno Solutions) ڕایگەیاندووە؛ تێچووی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەکی ئایفۆن 12 لە 373 دۆلار تێناپەڕێت، ئایفۆن پرۆش 406 دۆلار تێچووەکەیەتی .

 

ئەم تێچووانەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە کاتێکدایە، ئایفۆنی 12 نرخی دەسپێکی 829 دۆلارە لە بازاڕداو، ئایفۆنی پرۆ 999 دۆلارە .

 

تاقیگە ژاپۆنییەکە بەرزترین نرخی ڕووکاری مۆبایلەکەی بە 90 دۆلار و شاشەکانی لەجۆری بە 70 دۆلار و ماددەی پارێزەری ڕووکارەکەی بەنزیکەی 40 دۆلار، RAM  بۆ هەر تەلەفۆنێک 12.8 دۆلار خەمڵاندووە.

پێداویستییەکانی مۆبایلی ئایفۆن لە هەریەکە لە وڵاتانی کۆریای باشوور بە ڕێژەی ٪28.6 و ژاپۆن بە ڕێژەی ٪6.3 بەرهەمدێن و ئەمریکاش بەشدارە بە بەرهەمهێنانی ڕێژەی ٪21.9ی پێداویستییە سەرەکییەکانی مۆبایلەکانی ئایفۆن و چینیش رۆلین گرنگ دەبینێت لە بەستنی تێکڕای پارچەکانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی، گەرمی پێو دەخاتە نێو مۆبایلەکانی

خەڵک

کۆمپانیای هواوی چینی، داهێنانێکی نوێی بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی جەستە، وەک داهێنانی تایبەتی خۆی تۆمارکرد و بڕیارە لەیەکێک لەبەرهەمە نوێکانیدا بەگەڕی بخات.

 

بەپێی هەواڵی پێگەی فۆربیس، داهێنانەکەی هواوی لە کاتێکی زۆر باشدایە کە بەم نزیکانە ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە نوێترین مۆبایلی کۆمپانیاکەدا بوونی دەبێت.

 

کۆمپانیا چینیەکە لە 31ی ئازاری رابردوو، ئەم تەکنەلۆژیایەی لە یەکەی داهێنراوە جیهانییەکان تۆمار کردووە، بە ناونیشانی “ڕووکاری گرافیکی بۆ پێوانەی پلەی گەرمی جەستە و نیشاندانی ئەنجامەکانی “.

 

ئەم داهێنانە نوێیەی هواوی بە جۆرێکە دەتوانیت لە ماوەی کەمتر لە چرکەیەکدا پلەی گەرمی جەستە دیاری بکات و بڕیارە بخرێتە سەر وەشانی نوێی Met 40 RS Porsche Design ” .

 

لەکاتی بەکارهێناندا دەتوانرێت مۆبایلەکە لە مەچەک یان ناوچەوان بدەیت و پلەی گەرمی جەستەت بزانیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پڕفرۆشترین مۆبایل لە ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
“سامسۆنگ”لە ڕیزبەندی سەرەوەی ئەو مۆبایلە زیرەكانەیە كە پڕفرۆشترین بووە لە ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە چارەكی سێیەمی ساڵی 2020.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای (ئینتەرناشوناڵ داتا گروپ)، سامسۆنگ 29.6 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لەماوەی مانگی تەمموزەوە تا ئەیلول هەناردەكردوو، پشكی بازاڕیشی 31.8% بووە.

لە دوای سامسۆنگ، كۆمپانیای تەكنەلۆژی “شاومی”ی چینییە كە 13.4 ملیۆن مۆبایلی زیرەكی بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، بە پشكی بازاڕیی 14.4%ـ هەناردەكردووە.

كۆمپانیای چینی (ترانسیۆن) لە پلەی سێیەمدایە بە پشكی 13.4%، لە هەمان كاتدا “ئەپڵ” بۆ ڕیزبەندی چوارەم بە پشكی 12.7% ڕووی لە پاشەكشەكردن كردووە و  “هواوی”يش بۆ ڕیزبەندی پێنجەم دابەزیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان