ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەسەر مووچەی فەرمانبەران دوو پەڕلەمانتار بایكۆتی كۆبوونەوەی پەڕلەمان دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماوەی 43 ڕۆژ بەسەر مووچەی فەرمانبەران تێپەڕی و تا ئێستا نە حكومەتی هەرێم دەستی بە دابەشكردنی مووچە كردووە و نە پەڕلەمانی كوردستانیش هەڵوێستی فەرمی ڕاگەیاندووە، بۆیە پەڕلەمانتارێكی گۆڕان دەڵێت: “بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانم كرد”.

مانگی ڕابردوو لە 17ی مانگ بە وەزارەتی تەندروستی دابەشكردنی مووچەی مانگی (3) بە لێبڕینی 21% دەستی پێكرد و ئەمڕۆش 29-9-2020 ماوەی 43 ڕۆژ تێپەڕیوە و نە حكومەتی هەرێم بە داهاتی نەوت و ناوخۆ و گومرگەكان دەستی بە دابەشكردنی مووچە كردووە و چاوەڕێی پارەی بەغدا دەكات، كە 320 ملیار دینارە، نە پەڕلەەمانی كوردستانیش هیچ لێپێچینەوەیەك لە حكومەت دەكات لەسەر دواخستنی مووچە و لێبڕینی نایاسایی لە مووچە.

شیرین ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، پەڕلەمان لەسەر مووچەی مووچەخۆران كۆبوونەوە ناكات”.

دەشڵێت: “لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان وەك ناڕەزاییەتیەك لەسەر دواكەوتن و بڕینی مووچە، كە پەرلەمان هیچ هەڵوێستی نیە و دانیشتن ناكات لەسەری، بۆیە دانیشتنەكەی پەرلەمانمان بەجێهێشت و بایكۆتمان كرد”.

هەر بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لەسەر هەمان بابەت، شایان عەسكەری، پەڕلەمانتاری گۆڕان هەڵوێستی ڕاگەیاندووە و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمان هاتۆتە دەرەوە و بایكۆتی كردووە.

لەسەر قوتی هاوڵاتیان بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانمان کرد..

Gepostet von ‎Shirin kawa garmiany شیرین کاوە گەرمیانی‎ am Dienstag, 29. September 2020

ئابوری

ئومێد خۆشناو باسی گرێبەستە 50 ساڵییەكەی نەوت دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئومێد خۆشناو سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بابەتێكی لەسەر گریببەستی 50 ساڵەی نەوتی هەرێم لەگەڵ توركیا بڵاوكردەوە و نووسیویەتی: گرێبەستی 50 ساڵە و چەند ڕاستییەك.

 

 

دەقی نووسینەكەی سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان :

 

گرێبەستی ٥٠ ساڵەو چەند ڕاستیەك.

دەمێكە چەند كەسێك لە ئاستی سەرو ناوەندو خوارووی هەندێ حزب، باسی ئەوە دەكەن گوایە ئاگاداری ناوەڕۆكی گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نێوان كوردستان و توركیا نین!

ئەو كەسانە پێویسته لە نوێنەرانی خۆیان لە حكومەت بپرسن ئایە ئەو گرێبەستە چیەو چەند ئاگادارن؟، پێویست ناكات ڕای گشتی چەواشە بكەن، بەڵام بۆزانیاری هەموولایەك ئەوچەند ڕاستیە دەخەمەڕوو.

١/ گرێبەستی ٥٠ ساڵە لەسەردەمی كابینەی ٧ی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو لەو دەم ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و غاز بەو شێوەیە بوو.

*سەرۆك وەزیران نێچیرڤان بارزانی

*جێگری سەرۆك وەزیران عیماد ئەحمەد

*وەزیری سامانە سروشتیەكان ئاشتی هەورامی

*وەزیری دارایی خوالێخۆشبوو شێخ بایز تاڵەبانی

*وەزیری پلاندانان دكتۆر عەلی سندی

*سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران دكتۆر ئامانج ڕەحیم.

ئەرێ خەڵكی كوردستان ئەو بەڕێزانە كێن و لە چ حزبێكن؟

ئەرێ چ جارێك یەكێك لەو بەڕێزانه باسی ئەوەی كردوە ئاگاداری گرێبەستەكە نەبن؟.

٢/ لەسەردەمی كابینەی ٨ حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەوڵەمەندكردن و پێداچوونەوه بە گرێبەستەكە، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوو لە:

*قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران

*ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و نوێنەری ئەوكاتی بزوتنەوەی گۆڕان

*ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان

*د. عەلی سندی وەزیری پلاندانان

*د.ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەسەردەمی كابینەی ٨ چوونە توركیا و هەمواری ڕێكەوتنەكەیانكرد.

دیسان ئەرێ خەڵكی كوردستان ئەوانە كێ بوون و لە چ حزبێك بوون؟

ڕۆژێك لە ڕۆژان كەسێكتان بینی لەوانە بڵێن ئاگادارنین؟.

٣/چەند جارێك ئەنجومەنی هەرێمی نەوت و گاز، بۆ زانیاری دان لەگەڵ سكرتێر و ڕێكخەری حزبەكان و مەكتەبی سیاسی حزبەكان كۆبوونەوەو زانیاری ووردیان پێدان.

بۆیه واباشە چیتر خۆڵ نەكەنە چاوی خەڵك و ڕای گشتی چەواشە نەكەن، هەر پرسیارێكتان هەیە لە نوێنەرانی خۆتان لەحكومەت بكەن.

بەری ڕۆژ بە بێژینگ ناگیرێ، كاتی دەرخستنی زۆر لە ڕاستیەكان هات و ئێمەو ئێوە، بە ئەرگۆمێنت و دیكۆمێنت قسان دەكەین، لۆژیك و مەنتق و نیشاندانی ڕاستی كاری ئێمە دەبێ و ئێوەش لە چەواشەكاری و ناڕاستی بەردەوام بن و داوجاریش خەڵكی وویژدان زیندووی كوردستان لە نێوان ئێمەو ئێوە حاكم و حەكەم دەبێ.

 

ئومێد خۆشناو
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ.. لە هەولێر ئۆتۆمبێلێك خۆی بەنێو خەڵكدا كرد و دوو كەس گیانیان لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر شەقامی 60 مەتری هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بی ئێم دەبلیو) خۆی بەنێو خەڵكدا دەكات و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و كەسێكی تریش برینداربوو.

مقەدەم فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە ڕایگەیاند، كەمێك بەر لە ئێستا لەسەر شەقامی 60 مەتری لە بەرامبەر مزگەوتی سپی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بی ئێم دەبلیو)ی تایبەت بەهۆی پێشبڕكێ كردن لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی تر كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و دوای ئەوەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكە بەریەك كەوتن.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشداەی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو كەس كە لەسەر شۆستە بوون و جگەرەفرۆشن گیانیان لەدەستداوە و كەسێكیش برینداربووە و زیانێكی زۆریش كەوتووەتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەپرسێكی پارتی: ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ‌ قەیرانی عەقڵیەتی بەڕێوەبردنە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەخنە لە حزبە بەشدارەكانی ناو حكومەتی هەرێم دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەھی خۆیان نازانێ.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی نەبوونی مووچە شاری سلێمانی و چەند شوێنێكی دیكەی گرتەوە و یەكێتی و گۆڕان، كە بەشدارن لە حكومەتی هەرێم پشتیوانیان بۆ خۆپیشاندەران و دابینكردنی مافەكانیان ڕاگەیاند.

ئەحمەد كانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی لقی دووی ئەو حزبە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەوەی ئێستا لەكوردستاندا دەگوزەرێ بەر لەھەموو قەیرانەكان، قەیرانی ویژدان و قەیرانی عەقڵیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە .

دەشڵێت: “عەقڵیەتی ئینتیما بۆ حزب و كەسایەتیەكانی ناو حزب زۆر بەھێزتر و زاڵترە لە جوڵاندنی ویژدان و بیركردنەوە بەعەقڵیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەندێك لەكادیرەكان و بگرە لەبەرپرسە باڵاكانی خودی حزبێك چ ئەوەی بەشدارە لە حكومەت یا ئەوەی دەیەوێت خۆی وەكو ئۆپۆزسیۆن وێنا بكات حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەھی خۆیان نازانێ، بەڵكو خوازیارە ھەموو دەسكەوتەكان بۆ حزبەكەی ھەژمار بكرێت، لەناو حزبەكەشیدا ھەموو دەسكەوتەكان بۆ خۆی ھەژمار بكرێت، ئەگەر نا بەپێچەوانەی ئەوەوە حكومەت دەبێت ھەمیشە بەگومانەوە سەیر بكرێت و بخرێتە ژێر ھێمای پرسیارەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان