مەسرور بارزانی پیشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ کرد



 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە عێراق کرد.

 

بەگوێرەی ماڵەپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ کرد و لەدیدارێکدا پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات تاوتوێ کرا .

هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئازەربایجان، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا، ئاماژەشی بەوەدا کە لە ماوەی داهاتوودا، کونسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپاتکردەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
لە گەڕەكێكی هەولێر بووە شەڕ و 3 كەس كوژران
دواتر لە گەڕەكێكی هەولێر بووە شەڕ و 3 كەس كوژران
ەیوەندیدار