ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەرلەمانی عێراق لە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان شكستی هێنا

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانی عێراق لە كۆبونەوەی خۆیدا شكستی هێنا لە دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان.

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان وتی: داوامانكردووە بڕگەی تایبەت بە بازنەی هەڵبژاردنەكان لە یاسای هەڵبژاردنەكان دوابخرێت بۆ دوای پشووی پەرلەمان.

ئەوەش دوای ئەوەی هات ژمارەیەك فڕاكسیۆنی گەورە لە ناویاندا دەوڵەتی یاسا و فەتح لە دانیشتنەكە كشانەوە و رێژەی یاساییان شكاند.

هاوكات لەنێو پەرلەماندا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پەرلەمانتاراندا دروستبووە، ئەمە لەكاتێكدا پێش كۆبوونەوەی پەرلەمان كۆبونەوەیەك لەنێوان فراكسیۆنەكاندا كراوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن، بەڵام رێكنەكەوتوون.

ژمارەی بازنەی هەڵبژاردنەكان لە عێراقدا خاڵی ناكۆكی لەسەرە، فراكسیۆنەكان دابەشبوون بەسەر چەند ئاراستەیەكدا.

عێراق

عیراق، گەندەڵییەكی گەورە لە وەزارەتی بازرگانیدا ئاشكرادەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عیراق، گرێبەستی گەندەڵییەكی گەورە لە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانیدا ئاشكرا دەكات كە لە زەیتی ماوەبەسەرچوو پێكهاتووە و مێژووی هاوردەكردنەكەی بۆ ساڵی 2009 دەگەڕێتەوە، بەهاكەشی بە زیاتر لە 66 ملیار دینار مەزەندە دەكرێت.

عەبدولئەمیر مەیاحی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە”لە لیژنەی دەستپاكی زانیارییان لەبارەی بوونی بڕێكی زۆر زەیتی ماوەبەسەرچوو لە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانی پێگەیشتووە كە لە ساڵی 2009وە هاوردەكراوە”.

بە وتەی مەیاحی”بەهای ئەو زەیتە بە زیاتر لە 66 ملیار دینار مەزەندە دەكرێت و ئێستا تێكچووە و گومانی گەندەڵیشی لێدەكرێت، بۆیە لە كۆگاكاندا دەستی بەسەرداگیراوە و لەو دەمەوە بەوشێوەیە بەجێهێڵدراوە، بڕەكەشی بە زیاتر لە 30 هەزار تەن مەزەندە دەكرێت”.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”ئەو بڕە زەیتە تێكچووە لەئێستادا بەشێوەیەكی سەیر بە سێ‌ ملیار دینار فرۆشراوە كە ماوەی بەسەر چووە، ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی گرێبەستێكی گەندەڵی ترەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێڵی ئاسمانی نێوان عیراق و ئەوروپا دەخرێتەوەگەڕ

خەڵك- بەشی هەواڵ
بریكاری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانی ڕایدەگەیەنێت، هێڵی ئاسمانی نێوان عیراق و ئەوروپا دەخرێتەوەگەڕ.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری بەلسەم سامر، بریكاری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق لە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانی بڵاویكردەوە”هێڵی ئاسمانی نێوان هەریەك لە ئەڵمانیا و دانیمارك و بەریتانیا لەگەڵ عیراقدا دەخرێتەگەڕ، ئەمەش لەڕێی واژۆكردنی گرێبەستی كاركردن لەگەڵ كۆمپانیای (ئێر ئێكسپلۆری بەلجیكی) كە لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی داهاتووەوە چوار گەشت لە ئەڵمانیا و گەشتێك لە كۆبنهاگن و گەشتێكی تر لە لەندەنەوە ئەنجام دەدات”.

بە وتەی بەلسەم سامر”واژۆكردنی ئەو گرێبەستە نوێیە، دوای سەردانەكەی ئەم دواییەی وەزیری گواستنەوە بوو بۆ بەرلین كە لە چوارچێوەی شاندێكدا بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئەڵمانیایان كرد”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛پەڕلەمان كۆدەبێتەوە پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز تەوەرێكی سەرەكی دانیشتنەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆدەبێتەوە كە قسە وگفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەكرێت، كە پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزهەروەها یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنە.

كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتووی 24ی تشرینی یەكەمی 2020 پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە دەكرێت كە بە پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرزە.

هەر لە كارنامەكەدا هاتووە تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكانی ڕۆژی شەممە یەكلاكردنەوەی پرسی بازنەكانی هەڵبژاردنە بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عیراق، كە بڕیارە لەمانگی حوزەیرانی داهاتوو بەرێوە بچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان