ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

راپۆرت

ئاسایشی عێراق لەمەترسیدایە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە داوای كرد هەرچی زووە سنورێك بۆ هێرشە بەردەوامەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و هێزە بیانییەكان لە وڵات رابگیرێت.

محەمەد رەزا ئالحەیدەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی عێراق لە بەغدا وتی: عێراق ئاستەنگی مەترسیداری لە پێشە، پێویستە هەڵوێستی ئاشكراو بوێرانەی هەبێت، هەوڵ نەدات بۆ رازیكردنی هەندێك.

وتیشی: ئەو هێرشە رۆژانەییانەی دەكرێنەسەر نوێنەرایەتی و بارەگا فەڕمییەكانی دەوڵەت، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەكان مافی پارێزگارییان هەیە.

راشیگەیاند، عێراق خاوەنی سەروەرییە و دەستور و یاسای هەیە، بۆ هیچ لایەنێك نییە پێشێلی ئەو یاسا و دەستورە بكات یان دەستدرێژی بكاتەسەر، بۆیە دەبێت هەمووان روبەڕوی ئەو پێشێلكارییانە ببنەوە بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد هێرشەكان ناوبانگی وڵات ناشیرین دەكەن و شكۆی لاواز دەكات لە ناوەندە جیهانییەكاندا.

داواشی لە سەرۆك وەزیران كرد لیژنەیەكی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی سەر نوێنەرایەتییە بیانییەكان و دامەزراوە عێراقییەكان پێك بهێنێت.

لە هەفتەكانی رابردوو هێرشەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا و هێزە ئەمریكییەكان زیادیكردووە لە عێراق و بوونە نیمچە ڕۆژانە.

ئەمریكا ئەو هێرشانە دەخاتە ئەستۆی میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێران، بۆیە مایك پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری داوەتە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق تاكو هێرشەكان رابگیرێن بە پێچەوانەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق دادەخرێـت.

بەپێی راپۆرتی میدیاكانی ئەمریكاش لە حاڵی كشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، ئەمریكا گورزی ئاسمانی لەمیلیشیا شیعەكان دەوەشێنێـت.

بەمهۆیەوە دوێنێ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوەیەكی بە سەركردەكانی شیعە كردووە و هۆشداریی و هەڕەشەكەی ئەمریكای پێداون.

راپۆرت

توركیا پەنا بۆ سپیكردنەوەی پارە دەبات

خەڵك- بەشی هەواڵ

پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا پرۆژە یاسایەك پێشكەشی پەرلەمان دەكات بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی پارە لە دەرەوە، ئەو یاسایە رێگا دەدات بەشێوەیەكی كاتی بە كەس و كۆمپانیاكان بۆ گواستنەوەی پارە و ئاڵتوون و دراوە بیانییەكان بەبێ پشكنینی باج و لێكۆڵینەوەی تاوان یان سزا یان غەرامە، ئەمەش لەشێوەی سپیكردنەوەی پارەدایە بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی ئەحوالی توركی.

رۆژنامەی زولفەقار دۆغان نوسی: گۆڕانكارییە یاساییەكان كە یاسای گەڕانەوەی پارە دەگرێتەوە تا ئێستا شەش جار كراوە كە یەكەم جار لە قەیرانی دارایی جیهانی 2008 دەركەوت.

ئاماژەی بەوەشكردووە ئەمجارە دەبێتە حەوت جار كە دەبێتە پرۆژە یاسایەكی تەواو.

ئەنقەرە چاوەڕێی 259 ملیار دۆلارە

دواین یاسا كە پێشكەشكی پەرلەمان كراوە، هەر وردبونەوە و لێكۆڵینەوەیەك لەسەرچاوە داراییەكان دوردەخاتەوە و هیچ باجێكیش دانانێت.

رۆژنامەی ئەحوال نوسیویەتی: قەبارەی ئەو سەرمایەی حكومەت چاوەڕێی گەڕانەوەیەتی لە دەرەوە دەگاتە 259 ملیار دۆلار، بۆیە هیچ پرسیار و باجێكی لەسەر دانانێت لە پێناو گرەنتی گەڕانەوەی بۆ نێوخۆی وڵات.

پشتگوێخستنی دادگای دەستوری

لەلایەكی دیكەوە مەترسی هەیە دادگا ناوخۆییەكان بڕیاری دادگای دەستووری جێبەجێنەكەن و بەرزترین دادگا لە وڵات پشتگوێبخەن.

گرەنتی چییە بۆ كەس و كۆمپانیاكان كاتێك دادگاكانی دارایی و باج یاسا نوێیەكە پشتگوێبخەن.

سەرجەم لایەنە نێوخۆیی و بیانییەكان لە توركیا دەتوانن سود لەو هەلە وەربگرن بۆ گەڕانەوەی سەرمایەكانیان لە دەرەوە، بەڵام یاساكە ئەوانە ناگرێتەوە كە ناچنە ژێر باری باجی داهاتەوە.
ئەم جوڵەی دوایی هاوكاتە لەگەڵ زیانی سیاسی و ئابوری و دادوەری و دامەزراوەیی دیار لە توركیا و پاشەكشەی ئابوری و قەرز گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لەگەڵ زیادبوونی پەرەسەندنە سیاسییە ناوخۆیی و دەرەكییەكان.

كۆچی وەبەرهێنانی بیانی

ئەو ژینگە نوێیەی توركیا ئاستەنگی بۆ وەبەرهێنانی بیانی دروستكردووە، بۆیە زۆریان كۆچیان كردووە لەگەڵ توانای هەڵگیرسانی ململانێ لە چوار بۆ پێنج بەرە و هەڕەشەكانی ئەمریكا و ئەوروپا بە سەپاندنی سزا بە سەر توركیادا.

توركیا بە قورسترین قەیرانی داراییدا تێپەڕ دەبێت بەتایبەت رۆژانە لیرەی توركی بەهاكەی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا لە دەستدەدات.

هۆكاری پاشەكشەی ئابووری توركیا

ئابوریناسان هۆكاری پاشەكشەی ئابوری توركیا و دابەزینی بەهای لیرە لە چەند هۆكارێكی ناوخۆیی و دەرەكیدا دەبیننەوە.

ئابوریناسەكان ئاماژە بەوە دەكەن، لە هۆكارە دەرەكییەكانی قەیرانی دارایی توركیا، نەخۆشی كۆرۆنا و دابەزینی ئاستی چوونی گەشتیاران بۆ توركیا بۆ نزمترین ئاستی، كە ئەو وڵاتە زۆر پشت بە گەشتیاری دەبەستێت لەگەڵ كاریگەرییەكانی دیكەی نەخۆشی كۆرۆنا بۆ سەر ئابوری جیهان بە گشتی.

هۆكارێكی دیكەی دەرەكی تێوەگلانی توركیایە لە چەندین ململانێی هەرێمی وەك سوریا، عێراق، لیبیا، قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، كشمیر لەنێوان پاكستان و هیندستان، دژایەتی ئیسرائیل كە تا ئێستاش هاوبەشێكی گەورەی ئابوری توركیا، تێكچوونی پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ ئەمریكا و ئەوروپا لەسەر گەڕان بە دوای وزە لە دەریای ناوەڕاست و كڕینی موشەكی ئێس 400 روسی.

هاوكات پشتیوانییەكانی توركیا بۆ ئیخوان موسلیمین و گروپە چەكدارە توندڕۆكان و شەڕی كورد هۆكاربوون بۆ دابەزینی خواست لەسەر كاڵای توركی لە چەندین وڵات بەتایبەت لە سعودیە و ئیمارات و میسر و هەرێمی كوردستان.

لە هۆكارە ناوخۆییەكانیش رۆشتنی توركیا بەرەو دەوڵەتێكی دەسەڵاتی تاكە كەسی كە پێشتر دەسەڵات لە چەند دامەزراوەیەكدا بوو، ئێستا كۆبووەتەوە لە تەنها كەسێكدا، ئەوەش كاریگەری لەسەر ئاستی ناوخۆ و زیاتر بوونی ململانێكان ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

دابەشكردنی نەوت لە عیراق دەستی پێكرد و ڕەوانەی هەرێمیش كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرای دەكات، كە دەستیان كردووە بە دابەشكردنی یەكەم بەشی بڕە نەوتی ئەمساڵ و جەختیشدەكاتەوە، كە بڕی پارەی كارتی نەوت تەنها (2) هەزار دینارە، هاوكات ڕۆژانە بۆ هەر شارێكی هەرێم چەند تەنكەرێك دەنێردرێت.

وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكرردووە، كە دەستیان كردووە بە دابەشكردنی یەكەم بەشی بڕە نەوتی سپی ئەمساڵ بە كارتی ژمارە (4) و بۆ ئەوەش هاووڵاتیان دەتوانن بچنە بریكارەكانی خۆراك بۆ وەرگرتنی كارتەكان.

ئاشكراشی كردووە، كە بەرامبەر كارتی نەوت تەنها 2 هەزار دینار وەردەگیرێت لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەر خێزانێك بڕی 100 لیتر نەوتی بە كارت پێ‌ دەدرێت و لە بەرامبەردا بڕی 15 هەزار دینار وەردەگیرێت.

پێشتر غالب محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە عیراق دەستی كردووە بە ناردنی نەوت بۆ هەرێمی كوردستان و ڕۆژانە بۆ هەر شارێكی هەرێم بەشە نەوتی خۆی دەنێردرێت و بۆ هەر بەرمیلێكیش 31 هەزار دینار دیاری كراوە.

وتیشی، “ئەگەر لەو بڕە پارەیە زیاتر لە هاووڵاتیان وەربگیرێت ئەوا بەدواداچوون دەكەن و حكومەتی عیراقی لێ‌ ئاگادار دەكەنەوە”.

سەرچاوەیەكیش لە بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “ڕۆژانە چەند تانكەرێك نەوت بۆ سلێمانی و هەڵەبجە دەگات و لە ئێستادا لە خەزانەكان كۆدەكرێتەوە و هەر كات بڕەكەی زۆربوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

جەختیشی كردەوە، كە تا ئێستا بڕیار نەدراوە لەكوێوە دەست بە دابەشكردنی نەوت بكرێت.

ئەو بڕە نەوتەی عیراق بۆ هەرێم دەینێرێت 150 ملیۆن لیترە و لە ئێستاشدا لە ناوچە ساردەكانی دهۆك وەك (كانی ماسی) دابەشكردن دەستی پێ‌ كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

یەكەم دەرمانی دژە كۆرۆنا بە فەرمی پەسەندكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا (FDA) یەكەم دەرمانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەسەند كرد، كە ناسراوە بە (رێمدیسیڤیر) و دەبێتە هۆی لاوازكردنی كاریگەری ڤایرۆسەكە و زوو چاكبوونەوەی نەخۆشەكە و دابەزاندنی ڕێژی مردن.

د. چالاك محێدین، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی ڕایگەیاند، كە دوێنێ دەزگای FDAی ئەمریکی دەرمانی دژە ڤایرۆسی (Remdesivir )ی وەکو چارەسەرێک بۆ تووشبوانی کۆڤید ١٩ پەسەند کرد، کە بە پێی قسەی ئەوان ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرەسەکە لە لەشدا ئەگرێت و ماوەی چاکبوونەوە و مانەوەی ڤایرەسەکە لە لەشدا کورت ئەکاتەوە.

لای خۆشیەوە، د. عیسا ئال عیسا، پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا (FDA)، دەرمانی “رێمدیسیڤیر”ـی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی ڤایڕۆسی كۆرۆنای نوێ پەسەندكرد.

دەرمانی رێمدیسیڤیر؛ بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی كۆڤید لە پێگەیشتووان و منداڵانی تەمەن سەروو ١٢ ساڵ و كێشی 40 كیلۆگرام بە شێوە ژەمی دەرمانسازیی ڤیاڵ (دەرزی)، لەژێر ناوی بڕاندی ڤیكلوری “Veklury” كە كۆمپانیای (گلیاد) دروستی دەكات، پەسەندكرا.

هاوكات كۆمپانیای (گلیاد)ی دروستكەری دەرمانەكە ڕایگەیاند، مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتووە بۆ فرۆشتنی دەرمانەكە لەژێر ناوی بازرگانی (فیكلوری) و دەركەوتووە دوای وردبینی كۆتایی (رێمدیسیڤیر) تاكە چارەسەری تایبەتە بە كۆرۆنای نوێ‌.

لە ماوەی ڕابردوودا لە وڵاتانی ئەوروپا و بەشێكی وڵاتانی جیهان بەشێوەیەكی كاتی ڕێگە دەدرا بەو دەرمانە تا لەژێر چاودێری پزیشكی بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە كۆرۆنا بەكاربهێنرێت، بەڵام دوای تەواوبوونی سەرجەم تاقیكردنەوەكان مۆڵەتی فەرمی پێ‌ درا.

بەپێی هەواڵەكە، كە (سكای نیوز) بڵاویكردۆتەوە، لە ئێستاشدا بۆ حاڵەتی بەپەلە ڕێگە دراوە دەرمانەكە بۆ منداڵی خوار 12 ساڵ بەكاربهێنرێت، كە كێشیان سەرووی 3.5 كیلۆگرامە.

لای خۆشیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە دیبەیتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن ڕایگەیاند، كە هەفتەی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا ڕادەگەیەنین و تا كۆتایی ساڵ ئامادە دەبێت.

لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەردا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بەپێی قسەی پزیشكانی سەرپەرشتیار جگە لە بەكارهێنانی چارەسەری پلازما، دەرزی دیكادرۆن و رێمدیسیڤیر-ی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بۆ بەكارهێنراوە و بەوهۆیەوە بە ماوەیەكی كەم چاكبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان