ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئاڵتون دابەزی
نرخی ئاڵتون و دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ئابووری جیهانییەوە، جارێكی دیكە بەهای تمەنی ئێرانی زۆرترین دابەزینی تۆماركرد و نرخی دۆلاریش جێگیرە و زێڕەنگەرێكیش دەڵێت: “ئاڵتون دابەزیوە”.

بەپێی بەدواداچوونێكی پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە بەهای ئۆنسێك زێڕ بۆ هەزار و 860 دۆلار دابەزیوە لەكاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوودا هەزار و 960 دۆلار بوو.

هاوكات بەهای یەك لیرە بە 395 دۆلار و یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 367 هەزار و عەیارە 21 بە 321 هەزار و عەیارە 18 بە 275 هەزار دینارە.

لای خۆشیەوە، خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار تاڕادەیەك جێگیرە و 100 دۆلار بە 123 هەزار دینارە.

ئاشكراشی كرد، كە بەهای تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بەجۆرێك 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 740 هەزار تمەن بە دەستی و هەروەها بە 2 ملیۆن و 920 هەزار تمەن بە حەواڵەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، 100 دۆلار بە 760 لیرەی توركیە و ئەوەش زۆرترین شكانی ئەو دراوەیە لە مێژووی توركیا.

ئابوری

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی و تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و بەهای 100 دۆلار چووە سەروو 125 هەزار دینار.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ئەمڕۆ هەینی بەهای 100 دۆلار بە 125 هەزار و 250 دینارە لەكاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چووە 127 هەزار و دواتر بۆ 124 هەزار دینار دابەزییەوە.

ڕاشیگەیاند، كە 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 920 هەزار تمەنە بە حەواڵە و بە 2 ملیۆن و 820 هەزار تمەنە بە دەستی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هاوردەكردنی هەنار قەدەغەدەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕێككارەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە،”وەك پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تا ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەكردنی هەنار قەدەغە دەكەین”.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە،”بەخۆشحاڵییەوە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عیراقیش هاوردەكردنی هەناری قەدەغەكرد لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتییەكی باشی جوتیارانمانە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،”ڕێككارەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەپارێزگای هەڵەبجە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان سازدەكرێت و جوتیاران و خاوەن كارانی ناوچەكەش بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.

بڕیارە ڕۆژانی 29-30-31ی ئەم مانگە لەپاركی یاری شاری هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ كار و بەرهەمە خۆماڵییەكان، بەئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێكخراوەكان بەڕێوەبچێت.

فێستیڤاڵەكە بۆ كار و بەرهەمە خۆماڵییەكان لە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی 29ی ئۆكتۆبەر دەكرێتەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان بەردەوام دەبێت.

لەفێستڤاڵەكەدا، جوتیاران و خاوەنكارانی بەرهەمی خۆماڵی بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان