ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

ریکلام

ژینگە

لەسەر بیرهەڵكەندن 4 كەس دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە لە سنووری شارۆچكەی سەیدسادق 4 كەس لەسەر بیرلێدان دەستگیر كراون.

عەقید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنى پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە درێژەی كار و چالاكیەكانیاندا مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( قاینەیجە)ی سەر بە شارۆچكەكە.

ڕاشیگەیاند، لەو گوندە 4 تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە سەرقاڵی بیرهەڵكەندن بوون، هاوكات دەستگیرا بەسەر ئامێرێكی بیر هەڵكەندن و 20 بۆری مۆلیدەیەكی كارەبایی .

ئاشكراشی كرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێكخرا و ڕادەستی دادوەر كرا بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكی وێنەییدا پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوا بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات، كە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە سبەینێ‌ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە و ئاڕاستەی با دەگۆڕێت و مەودای بینین نزیكەی 10 كیلۆمەتر دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە سلێمانی بەرهەمهێنانی ئاوی پەرداخ ڕاگیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
قائیمقامیەتی سلێمانی لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی پەرداخی ئاوی پلاستیكی تا دڵنیابوونەوە لە كوالێتییەكەی و جەختیشدەكاتەوە، كە جۆری (ئاوی بتڵ)ی لە دەبەنراو ڕێگەپێدراوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لەماوەی ڕابردوودا لە سلێمانی ٥ كارگە بەھۆی خراپی كوالێتی بەرھەمھێنانی ئاوی لە دەبەنراو داخراون و سزای ماددی دراون.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم لایەنە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیان و تەندروستی خەڵكەوە ھەیە و بەپێی ئەو پشكنین و بەدواداچونە زانستیانەی، كە لیژنە تایبەتمەندەكان لە سلێمانی كردوویانە دەركەوتووە بەشێكی زۆر لەو ماددە پلاستیكیانەی كە لە دروستیكردنی دەبەی ئاو لە لەكارگەكان بەرھەمدەھێنرێت مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكانیان تێدا نیە و لە ڕووی كوالیتیەوە لە ئاستێكی پێویستدا نیە بەتایبەت ئەو جۆرە پلاستیكەی كە لە دروستكردنی جۆری ئاوی (پەرداخ) بەكاردەھێنرێت.

ڕاشیگەیاند، بڕیاردرا بەرھەمھێنانی ئەو جۆرە ئاوە (پەرداخ) ڕابگیرێت تا ئەو كاتەی بە كوالیتیەكی بەرز و بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان بەرھەمدەھێنرێت و ماوەی دوو ھەفتەش مۆڵەت بدرێتە كارگەكان، بەڵام جۆری (ئاوی بتڵ)ی لە دەبە نراو بەپێی مەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكان ڕێگە پێدراوە.

لای خۆشیەوە، د. ئومێد قادر، مامۆستای زانكۆ وتی، “ئەمە كێشەیەكی جیھانییە و ھۆكاری چەندین نەخۆشی كوشندەیە لە نێویاندا شێرپەنجە و بەوھۆیەوە ئێستا لەسەر ئاستی دونیا كار لەسەر كەمكردنەوەی ماددە پلاستیكيیەكان دەكرێت و خۆشبەختانە ئەم ھەوڵەش لە ھەرێمی كوردستان بە تایبەت لە شاری سلێمانی دەستی پێكردووە.

د.بینایی كامەران، پسپۆڕی خۆراك بەووری باسی لە مەترسییە گەورەكانی ماددە پلاستیكییەكان كرد بۆ سەر تەندروستی وتی، “ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەھۆی زۆری بەكارھێنانییان ماددە پلاستیكییەكان مەترسییەكان لە زیادبووندان و بەھۆیەوە ژیانی ھەزاران كەس لە كوردستان لە بەردەم مەترسیدایە و پێویستە ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت و بەكارھێنانی ماددە پلاستیكییەكان بە تایبەت لە ھەڵگرتنی ماددە پلاستیكییەكان تەواو سنووردار بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان