ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

داود ئۆغڵۆ: پارتەكەی ئەردۆغان دوا هەناسە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی پارتی داهاتووی توركیا هێرشی توند دەكاتە سەر سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی.

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ سەرۆكی پارتی داهاتووی توركیا لەلێدوانێكیدا هێرشی توندی كردە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی و بە دامەزراندنی ڕژێمێكی سەركوتكار تۆمەتباری كرد.

داود ئۆغڵۆ وتیشی: لەسایەی سیستمی سەرۆكایەتیدا كە لە ساڵی 2018ەوە كاری پێدەكرێت سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت لەناوەڕۆك و ئەركی خۆیان داماڵراون.

ئەحمەد داود ئۆغڵۆ لەدرێژەی لێدوانەكەیدا لەبارەی ئەگەری هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان بۆ بەرتەسك كردنەوەی كاری پارتە سیاسییە نوێیەكان، ئاماژەی بەوەدا: لەگەڵ ئەوەی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و هاوپەیمانەكانی بەردەوام باس لە هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان دەكەن، پێشبینیەكان ئەوەیان بۆ ڕووندەكەنەوە، وادەی هەڵبژاردن نزیك بووەتەوە، ئەحمەد داود ئۆغڵۆ ئەوەشی بە (دوا هەناسەدانی پارتەكەی ئەردۆغان ناوبرد).

جیهان

حكومەتی بەریتانیا لە هەوڵدایە لە دوو مانگی داهاتوودا ڤاكیسنەكە پەسەند بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەكی بەریتانی، حكومەتی ئەو وڵاتە هەوڵدەدات پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ باشترین و كاریگەرترین ڤاكیسنی كۆرۆنا پەسەند بكات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكیدا كە لە بارەی هەوڵەكانی حكومەتی بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە: حكومەتی وڵاتەكەیان هەوڵدەدات پێش كۆتایی هاتنی ئەمساڵ باشترین و كاریگەرترین ڤاكیسنی كۆرۆنا پەسەند بكات و بیدات بەو كەسانەی لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادان وەك پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان و ئەوانەی لە خانەی بەساڵاچووان كاردەكەن و ئەوانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 80 ساڵ سوود لەو ڤاكسینە وەردەگرن.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: حكومەت ئەو هەنگاوەی ناوە بۆ ئەوەی هیوایەك بە هاووڵاتیان بدات و خۆی ڕزگاربكات لە كەرەنتینەكردنی خەڵكی كە لە ئاداری ڕابردووەوە لەو وڵاتە پیادە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، نزیكەی 6 هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژەی بە تۆماركردنی نزیكەی 6 هەزار حاڵەتی تووشبوون و 337 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5960 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 337 كەسیش گیانیان لە دەستدا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 32 هەزار و 953 كەس بەرزدەبێتەوە.

بە وتەی سادات لاری، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 574 هەزار و 856 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە 4810 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: “تا ئێستا 459 هەزار و 250 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 150 چەكداری سوری سەر بە توركیا كوژران و بریندار بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای هاوپەیمانی توركیایان لەوانە گرووپی شام لە پارێزگای ئیدلب بۆردومان كرد.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد 56 چەكداری گرووپەكانی ئۆپۆزسیۆن لەو هێرشە ئاسمانیەدا كوژراون لە بارەگاكانیان لە باكوری خۆرئاوای سوریا لە نزیك سنورەكانی توركیا.

هاوكات لە هێرشەكەدا زیاتر لە 100 چەكداری دیكەی گروپی شام بریندار بوون.

پێشتر روانگەی سوری وتی: زانیاری هەیە 34 چەكدار كوژراون.

رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ فرانس پرێس وتی: چەكدارە سورییەكان لە كاتی مەشق و راهێناندا بوون كە سەدان چەكدار بوون و بۆردومان كراون.

سەیف رەعد بەرپرسی میدیایی بەرەی نیشتمانی كە گروپێكی چەكداری سەر بە توركیایە بە فرانس پرێسی وت: شەرمەزاری پێشێلكردنی فڕۆكە روسییەكان و رژێم دەكەین كە پێگە سەربازییەكان لە گوند و شارۆچكەكان دەكەنە ئامانج و رێككەوتنی توركی روسی پێشێل دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان