ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

زەریف: واشنتۆن بە دوو مەرج دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، واشنتۆن تەنها بە دوو مەرج دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی، دەشڵێت، بەلایانەوە گرنگ نییە چ كاندیدێك لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكادا سەردەكەوێت.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا بیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی پێویستە سەرەتا قەرەبووی تاران بكاتەوە و دواتر بەڵێن بدات كە جارێكی تر لەو ڕێككەوتنە ناكشێتەوە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكاش باسی لەوەكرد، بەلایانەوە گرنگ نییە كێ لە كۆشكی سپی دەبێت، ئەوەی بەلایانەوە گرنگە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكایە.

جێی ئاماژەیە، واشنتۆن ساڵی 2018 لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی كشایەوە و سزاكانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە تائێستا بەرپرسانی حكومەتی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ هیچ خواستێكیان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێككەوتنە نیشان نەداوە، لەبەرامبەردا، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان باسی لەوەكردووە، لەئەگەری سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا، دەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی، بەلام بەو مەرجەی ئێران بە تەواوەتی پابەندی ڕێككەوتنەكە بێت.

جیهان

هەسارۆچكەیەكی گەورە خۆی دەكێشێت بە سوڕگەی زەویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەسارۆچكەیەك بە قەبارەیەكی گەورەتر لە هەرەمەكان، خۆی بە سوڕگەی زەویدا دەكێشێت.

ناوەندی ناسا بۆ توێژینەوەی تەنە نزیكەكان لە زەوی كە چاودێری هەسارۆچكەی 2020 QD5 دەكات ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە 26ی تشرینی یەكەم، هەسارۆچكەكە بەسەر زەویدا فڕیوە.

مەزەندە دەكرێت پێوەری ئەو هەسارۆچكەیە لەنێوان 60 بۆ 130 مەتردا بێت، ئەمەش هەمان بەرزی خەمڵێنراوی گەورەترین هەرەمە لە جیزە لە میسر.

هەرەمەكان كەمێك بچوكن لەئێستادا بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا، لەكاتێكدا ڕۆژێك لە ڕۆژان و 2551 ساڵی پێش زایین و تەنانەت لە ساڵی 1300، بەرزترین باڵەخانە بوون لە جیهاندا.

هەسارۆچكەكه بە 2020 QD5 پۆلێن دەكرێت و لە جۆری هەسارۆچكەكانی ئەپۆڵۆیە (بەو هەسارۆچكانە دەوترێت كە نزیكن لە زەوییەوە)، بەهۆی خزانیییەوە لە ئاسمان بەر سوڕگەی زەوی كەوت.

ناسا دەڵێت، هەسارۆچكەكە بە خێرایی 8.57 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا تێپەڕیوە، ئەو تاوێرە ئاسمانییەش نزیكەی 10.03 میلی مانگی لە زەوییەوە دوور بووە كە دەكاتە 2395738 میل.

ناسا چاودێری سەدان هەسارۆچكە دەكات، 2020 QD5 بەشێوەیەكی سەلامەت بە نزیك زەویدا تێپەڕی، هەرچەندە بە گەورەترین تاوێرە ئاسمانییەكان دادەنرێت.

چاودێرانی ئەستێرەكان، تووشی هیوابڕان بوون كاتێك زانییان تاوێرەكە لە زەوییەوە نابنرێت كە كاتژمێری 3.13 بەپێی كاتی خۆرهەڵات، واتا 8.13ی بەیانی بە كاتی هاوینەی بەریتانیا تێپەڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، نزیكەی 6 هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژەی بە تۆماركردنی نزیكەی 6 هەزار حاڵەتی تووشبوون و 337 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5960 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 337 كەسیش گیانیان لە دەستدا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 32 هەزار و 953 كەس بەرزدەبێتەوە.

بە وتەی سادات لاری، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 574 هەزار و 856 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە 4810 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: “تا ئێستا 459 هەزار و 250 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 150 چەكداری سوری سەر بە توركیا كوژران و بریندار بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای هاوپەیمانی توركیایان لەوانە گرووپی شام لە پارێزگای ئیدلب بۆردومان كرد.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد 56 چەكداری گرووپەكانی ئۆپۆزسیۆن لەو هێرشە ئاسمانیەدا كوژراون لە بارەگاكانیان لە باكوری خۆرئاوای سوریا لە نزیك سنورەكانی توركیا.

هاوكات لە هێرشەكەدا زیاتر لە 100 چەكداری دیكەی گروپی شام بریندار بوون.

پێشتر روانگەی سوری وتی: زانیاری هەیە 34 چەكدار كوژراون.

رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ فرانس پرێس وتی: چەكدارە سورییەكان لە كاتی مەشق و راهێناندا بوون كە سەدان چەكدار بوون و بۆردومان كراون.

سەیف رەعد بەرپرسی میدیایی بەرەی نیشتمانی كە گروپێكی چەكداری سەر بە توركیایە بە فرانس پرێسی وت: شەرمەزاری پێشێلكردنی فڕۆكە روسییەكان و رژێم دەكەین كە پێگە سەربازییەكان لە گوند و شارۆچكەكان دەكەنە ئامانج و رێككەوتنی توركی روسی پێشێل دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان