ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هاتووچۆی گەرمیان؛ سێ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندادا قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگای كەلار بۆ خانەقین ڕووداوێكی پێكدادان ڕوویدا بەهۆیەوە شۆفێرێك بریندار بوو، ڕووداوەكە لە نزیك دێ ی سەوز بڵاخ بووە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل یەكێك لە شۆفێرەكان برینداربووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی مسبۆشی لانسەر و مان بارهەڵگر و پیكاب تویوتا شۆفێری ئۆتۆمبێلی مسیبۆشی لانسەرەكە بریندار بوو.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، زیانی مادی زۆریش بەر هەسێ ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە، مەفرەزەكانی هاتووچۆش لەسەر ڕووداوەكەن لێكۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

ئابوری

هەڵەبجە؛وەبەرهێنەرێك زیاتر 20 تۆن هەنار هەناردەی بەریتانیا دەكات

خەڵك – یەحیا حبیب

وەبەرهێنێكی پارێزگای هەڵەبجە 22 تۆن هەناری ساڵەخانی هەڵەبجە هەناردەی بەریتانیا دەكات، دەشڵێت،”هەنارەكە خاكی عیراقی تێپەڕاندووە و ئێستا لە توركیا و چاوەڕوانی وەرگرتنی ڕەزامەندی ناردنن لەو وڵاتەوە بۆ بەریتانیا”.

فەرەیدون نامدار، وەبەرهێنەرێكی پارێزگای هەڵەبجەیە و لە لێدوانێكدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە ساڵانە هەوڵ دەدەین بەرهەمەخۆماڵییەكان بگەیەنینە وڵاتانی دەرەوە، بە ئامانجی ناساندنی بەرهەمەكانمان و هەر بۆیە بڕیارماندا هەناری هەڵەبجە بنێرین بۆ دەرەوە”.

وتیشی،”لە ڕێگەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقەوە پشتگیریمان بۆ كرا و بڕوانامەی تەندروستییان پێ بەخشیوین بۆ ئەوەی بتوانین هەنار بنێرین بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان”.

ئاشكراشیكرد، هەنگاوی یەكەم 22 تۆن هەناری ساڵەخانیمان ناردووە بۆ بەریتانیا و ئێستاش لە خاكی عێراق دەرچووە و لە خاكی توركیایە و چاوەڕوانین ڕەزامەندی تێپەڕینی بدەن و ئێمەش هەنگاوی گەورەترمان هەبێت.

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سێ‌ ئەندامی خێزانێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، گیانلەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانێك لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە دووەم حاڵەتی لەو جۆرە لە شاری سلێمانیدا دادەنرێت.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی پارێزگەی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند”دوو كچ و دایكێك دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانەوەیان لە نەخۆشخانە، لە ماوەی شەش رۆژدا هەر سێكیان گیانیان لەدەستدا”.

بە وتەی یاد نەقشبەندی”سەرەتا دایكیان توشی كۆرۆنا بووە و پاشان دوو كچەكەی توشبوون و هەرسێكیان بەهۆی ناجێگیری تەندروستیان لە ماوەی شەش رۆژدا گیانیان لەدەستداوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لە حاڵەتێكی هاوشێوەدا لە پارێزگەی سلێمانی، سێ ئەندامی خێزانێك دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمریكا دوو لیوای پێشمەرگە پڕچەك دەكات
لیوا قارەمان؛ سبەی كاروانێكی دیكەی چەك و پێدوایستی سەربازی دەگاتە وەزارەت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت ، سبەی كۆتا كاروانی چەك و پێداویستی سەربازی ئەمریكایە ، كە دەگاتە دەست وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پڕچەككردنی هەردوو لیوای 14 و 16ی سەربە وەزارەت ، كە پێشتر دوو لیوا پڕ چەك كراون و هێشتا 8 لیوای دیكەش ماوە پڕچەك بكرێن .

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەچوارچێوەی پڕچەككردنی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە بڕیارە 12 لیوا پڕچەك بكرێت، سبەی كۆتا بەشی ئەو چەك و پێدوایستیە سەبازیانە دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە، كە بۆ پڕچەككردنی لیواكانی 14 و 16 دابینكراوە، پێشتر بەشێكی زۆری هاتووە.

وتیشی ،” پێشتر هەر یەك لە لیواكانی 1 و 2ی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەككران، هەموو پێدوایستیە سەربازییەكانیان لەلایەن هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ دابینكراوە، بۆ دوو لیوای دیكە كە 14 و 16 هەمان پێداویستی دابین دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، هێشتا 8 لیوای دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە ماون دوای ئەم 4 لیوایە، كە لە لایەن هاوپەیمانانەوە پڕچەك بكرێن.

ئاشكراشیكرد، مانگی داهاتوو سەرجەم پێدوایستیە سەربازییەكانی پر چەككردنی ئەو دوو لیوایە دەچێتە بواری جێ بەجێ‌ كردنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان