ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فڕۆكەكانی توركیا ناوچەیەك لە پارێزگەی دهۆك بۆردومان دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، لوتكەی (بیسمەتی) لە زنجیرە چیای (گارا) كە دەڕوانێت بەسەر قەزای ئامێدی لە باكووری پارێزگەی دهۆك، بۆردومان دەكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لوتكەی بیسمەتیان لە زنجیرە چیای گارا لە نزیك قەزای ئامێدی لە دهۆك بۆردومان كردووە و دەنگی دوو تەقینەوەی گەورەش بیستراوە كە دواتر بەرزبوونەوەی دووكەڵێكی زۆری لە لوتكەی چیاكە بەدواداهاتووە كە دەڕوانێت بەسەر هەردوو گوندی (كیزی و بلێتی).

سوپای توركیا لە ساڵی 2020وە، بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لەنێو خاكی هەرێمی كوردستاندا چڕكردۆتەوە، بەو هۆیەشەوە تائێستا چەندان هاووڵاتی بونەتە قوربانی و زیانی زۆيش بە ڕووبەرێكی فراوانی سروشتی و كشتوكاڵی گەیشتووە.

کوردستان

سێ‌ ئەندامی خێزانێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، گیانلەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانێك لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە دووەم حاڵەتی لەو جۆرە لە شاری سلێمانیدا دادەنرێت.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی پارێزگەی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند”دوو كچ و دایكێك دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانەوەیان لە نەخۆشخانە، لە ماوەی شەش رۆژدا هەر سێكیان گیانیان لەدەستدا”.

بە وتەی یاد نەقشبەندی”سەرەتا دایكیان توشی كۆرۆنا بووە و پاشان دوو كچەكەی توشبوون و هەرسێكیان بەهۆی ناجێگیری تەندروستیان لە ماوەی شەش رۆژدا گیانیان لەدەستداوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لە حاڵەتێكی هاوشێوەدا لە پارێزگەی سلێمانی، سێ ئەندامی خێزانێك دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمریكا دوو لیوای پێشمەرگە پڕچەك دەكات
لیوا قارەمان؛ سبەی كاروانێكی دیكەی چەك و پێدوایستی سەربازی دەگاتە وەزارەت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت ، سبەی كۆتا كاروانی چەك و پێداویستی سەربازی ئەمریكایە ، كە دەگاتە دەست وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پڕچەككردنی هەردوو لیوای 14 و 16ی سەربە وەزارەت ، كە پێشتر دوو لیوا پڕ چەك كراون و هێشتا 8 لیوای دیكەش ماوە پڕچەك بكرێن .

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەچوارچێوەی پڕچەككردنی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە بڕیارە 12 لیوا پڕچەك بكرێت، سبەی كۆتا بەشی ئەو چەك و پێدوایستیە سەبازیانە دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە، كە بۆ پڕچەككردنی لیواكانی 14 و 16 دابینكراوە، پێشتر بەشێكی زۆری هاتووە.

وتیشی ،” پێشتر هەر یەك لە لیواكانی 1 و 2ی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەككران، هەموو پێدوایستیە سەربازییەكانیان لەلایەن هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ دابینكراوە، بۆ دوو لیوای دیكە كە 14 و 16 هەمان پێداویستی دابین دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، هێشتا 8 لیوای دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە ماون دوای ئەم 4 لیوایە، كە لە لایەن هاوپەیمانانەوە پڕچەك بكرێن.

ئاشكراشیكرد، مانگی داهاتوو سەرجەم پێدوایستیە سەربازییەكانی پر چەككردنی ئەو دوو لیوایە دەچێتە بواری جێ بەجێ‌ كردنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتووچۆی سلێمانی ؛سزای نەبەستنی ماسك لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێ بەجێ كردنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بڕیاری سزای نەبەستنی ماسك لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە، لە سلێمانیش جێ بەجێ دەكرێت بەڵام هێشتا كێشەی دابەزاندنی بەرنامەكەمان هەیە لە ئامێری (پی دی ئای)، ئەگەر كارەكانی تەواو بوو لە سبەینێوە دەست بە جێ بەجێ‌ كردنی دەكرێت .

عەمیدی مافپەروەر فەرەیدون عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بڕیاری سزادانی ئەو كەسانەی كە ماسك نابەستن لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە و لە سلێمانیش جێ بەجێ‌ دەكرێت.

وتیشی ،” لە ئێستادا كێشەمان لە دابەزاندنی بەرنامەكە هەیە بۆ ناو ئامێری (پی دی ئای) ،كە هاوشێوەی سزای سەرپێچی هاتووچۆ ، كە لە ڕێگەی مۆبایلەوە بۆت دێتەوە ، كەی ئەو كێشە چارەسەر كرا دەست بە جێ بەجێ‌ كردنی دەكرێت “.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن ئەگەر تا سبەی تەواو بووە ئەوا لە رۆژی هەینی 30-10-2020ەوە سزای نەبەستنی ماسك لەلایەن شۆفێرانی سەرپێچیكارەوە بەشێوەی (پی دی ئای) جێبەجێدەكرێت، كە بڕەكەی 50 هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان