ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران، 207 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانيانلەدەستدا

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 207 حاڵەتی گیانلەدەستدانی نوێ‌ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت، بەمەش كۆی گشتی ئەوانەی لە وڵاتەكەدا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 25 هەزار و 222 كەس بەرزدەبێتەوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4023 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 207 كەسیش گیانیان لە دەستدا.

بە وتەی سادات لاری”نزیكەی 370 هەزار كەسیش لە وڵاتدا تاوەكو ئێستا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

ئێران بە یەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، تائێستاش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە زیاتر لە 25 هەزار كەس لە وڵاتەكەدا گیانيانلەدەستداوە.

جیهان

تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕەنا ئەلحوجە، نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتۆتە ئاستێكی مەترسیدار و ژمارەی تووشبوان گەیشتۆتە 3 ملیۆن و ژمارەی گیانلەدەستدانیش 75 هەزار كەسە.

ڕەنا ئەلحوجە پێشبینی كرد، ژمارەی تووشبوانی بە پەتاكە لە وەرزی زستانی داهاتوو زیاتر ببێت.

نوسینگەی هەرێمایەتی خۆرهەڵاتی وەڕاستی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، لەڕێی ڤیدیۆوە كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانی سازكرد بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی هەرێمایەتی پەتای كۆرۆنا، و ئاراستەكانی زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون و ئەو ڕێكارانەی پێویستە بگیرێنەبەر لە مانگەكانی زستان.

ڕەنا ئەلحوج بەڕێوەبەری كارگێڕی پرۆگرامەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و عەبدولناسر ئەبو بەكر بەڕێوەبەری یەكەی ئامادەكاریی بۆ مەترسییەكانی پەتاكان لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ خۆرهەڵاتی وەڕاست و بێیر میبت بەڕێوەبەری پرۆگرامی كارگێڕی زانیارییەكان و پرۆگرامی باری نائاسایی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەشدارییان لەو كۆنفرانسەدا كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران؛8293 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژەی بە تۆماركردنی زیاتر لە 8 هەزار حاڵەتی تووشبوون و 399 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

سیما سادات لاری ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2020 لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكراشیكرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8293 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 399 كەسیش گیانیان لە دەستدا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 34 هەزار و 113 كەس بەرزدەبێتەوە.

بە وتەی سادات لاری، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 596 هەزار و 941 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە 5055 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: “تا ئێستا 472 هەزار و 598 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هاوشێوەكەی هاوسەری تڕەمپ
بەوێنە..تڕەمپ لەگەڵ دوو ژن سەردانەكانی ئەنجام دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئەمریكا چەندین وێنەی تڕەمپ و میلانیای هاوسەری و هاوشێوەكەیان بڵاوكردووەتەوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، دەنگۆی دەركەوتنی هاوشێوەی میلانیا تڕەمپ هاوسەری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە پێشتر لەلایەن بەشێك لە ئەمریكاییەكان بڵاوكرابووەوە بەدرۆ دەخرێتەوە، بەڵام ئەمجارە بەكارهێنەران بە بڵاوكردنەوەی وێنەی نوێی دۆناڵد تڕەمپ و هاوسەرەكەی كە لە یەكێك لە گەشتەكانی دەركەوتووە و پێیانوایە ئەو ژنەی لەگەڵ تڕەمپ دەركەوتووە هاوسەری ڕاستەقینەی تڕەمپ نییە و هاوشێوەی میلانیا تڕەمپە.

 

 

View this post on Instagram

 

Who are these women? Because they’re not #flotus. #fakemelania #lies #whereismelania

A post shared by Craig (@nylephile44) on

پێشتر ئەم بابەتە لەلایەن دۆناڵد تڕەمپ بە هەواڵێكی ناڕاست لە قەڵەم درا، بەڵام بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە بەرواردكردنی وێنەی میلانیا و ژنێكی دیكە پێیانوایە ئەم دووانە هاوشێوەی یەكترین و دەڵێن، ئەوان وادەزانن ئێمە چاومان نییە؟
پێشیانوایە، ئەگەر بەراوردی وێنەكان بكەیت دەردەكەوێت، كە ددانەكانیان و هێڵی لێو و سوراوەكانیان و پێكەنینەكانیان بە تەواوەتی ئەو جیاوازییەیان دەردەكەوێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان