ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

ئابوری

نرخی نەوت ڕووی لە پاشەكشەكردن كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بە ڕێژەی نزیكەی 4% ڕووی لە پاشەكشەكردن كردن، ئەمەش بەهۆی مەترسییە ئابورییەكان لەبارەی دابەزینی ئاستی داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت، لە سایەی هەڵكشانی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (بلۆمبێرگ)، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی (خۆرئاوای تكساسی مامناوەند) بەڕێژەی 4.23% و بۆ 35.81 دۆلار بۆ بەرمیلێك ڕووی لە دابەزین كردووە، ئەمەش بە نزمترین ئاست لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە دادەنرێت.

لە هەمان كاتدا، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 3.89% و بۆ 37.60 دۆلار بۆ بەرمیلێك، نرخەكەی دابەزی.

ئەم پاشەكشەكردنە لە نرخی نەوت، بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەوروپا دەگەڕێتەوە، بەجۆرێك كە فەرەنسا كەرەنتینە و مانەوەی لە ماڵەكاندا، تا ڕۆژی هەینی سەپاند، هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەڵمانیاش یانەكانی شەوانە و چێشتخانەكان و شانۆكانی بۆ دووی تشرینی دووەمی داهاتوو، داخست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەولێر، 212 تەن كاڵای ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرگیراوە

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی  10 مانگی ڕابردوو  212 تەن کاڵای ماوە بەسەرچوویان دەست بەسەردا گرتووە، تەنيا لەیەک مانگیشدا 35 شوێنیان سزاداوە بەهۆی سەرپێچی ڕێنماییەکان.

هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەمەبەستی بنبڕکردنی سەرپێچيیەکان، لیژنە تایبەتیەکانیان بەهەماهەنگی لیژنەکانی قایمقامیەت و هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر لەهەڵمەتێکدا بۆ چادێری کۆگاکانی ناوبازاڕی شاری هەولێر، دەستیان گرت بەسەر ئەو کاڵایانەی کەوا گونجاونین بۆ تەندروستی مرۆڤ.

دەشڵێت، لەماوەی 10 مانگی ڕابردوو 212 تەن کاڵای ماوە بەسەرچوویان دەستى بەسەردا گيراوە، لەهەرشوێنێکیش کاڵای ماوە بەسەرچوو یان نەگونجاو بۆ تەندروستی مرۆڤ هەبێت دەستی بەسەردا دەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەدەست بەسەرداگرتنی کاڵای خراپ و ماوە بەسەرچووی هەبێت، هەر شوێنێکیش نرخ بەرزبکاتەوە یان نرخ هەڵنەواسێت بەتایبەت شوێنی سەوزە و میوە، ئەوا سزا دەدرێن، لەم مانگەشدا 35 شوێنیان سزا داوە کە پابەندی ڕێنماییەکانی چاودێری بازگانی نەبوون، لەدوو ڕۆژی ڕابردووش دەستيان گرتووە بەسەر 3 تۆن سیر کە بەشێوەیەکی خراپ کۆگا کراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی کۆرۆناوە کەرتی کشتوکاڵ بەڕێژەى لەسەدا ١٧ گەشەى کردووە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

‎جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌رتی كشتوكاڵ پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

 

ڕزگار حمد خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌كخستن و دابه‌زینی ئاستی به‌شێك له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی، كه‌رتی كشتوكاڵ پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و به‌رێژه‌ی له‌ (17%) گه‌شه‌ی كردوه‌.

 

‎وتیشی: مانگانه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی بڕێكی زۆر گۆشتی سور و مریشك له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له‌ (40%)ی به‌كاربردن كه‌می كردوه‌.

 

‎ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌هۆی گرنگیدان به‌ پرۆژه‌كانی هه‌نگ و به‌خێوكردنی له‌ پارێزگای سلێمانی، رێژه‌ی له‌ (55%)ی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌نگوین له‌ پارێزگای سلێمانیه‌ كه‌ به‌رهه‌می ئه‌مساڵی هه‌نگوین نزیكه‌ی (500) تۆن بوه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان