ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كازمی نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق ڕایدەگەیەنن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی بە داخشتنی چەندان نوسینگە كردووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە هەندێكیان سەر بە حەشدی شەعبین.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە ئەمنییەكان بە ماڵپەڕی (العربیە)یان ڕاگەیاند”كازمی فەرمانی كردووە نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دابخرێن، وێڕای داخستنی نوسینگەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەردوو دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە فڕۆكەخانەكەدا”.

بە وتەی سەرچاوەكان، بڕیارە تەنیا نوسینگەكانی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ دەهێڵێتەوە لەچوارچێوەی هەرمی ئەمنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی دوو فەرماندەی دەركەوتووی حەشدی شەعبی كە بریتین لە حامید جەزائیری و وەعد قەدۆ، بە بۆچوونی چاودێرانیش دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی بوونی ئەو هێزەیە لە پێگە كرنگەكانی وڵات.

عێراق

عیراق؛ لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 3804 حاڵەتی نوێ تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3804 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3376 كەسیش چاكبوونەتەوە و 45 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 575 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3804 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 256 و هەولێر 580 و كەركوك 175 و دهۆك 440 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 3376 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 77 و هەولێر 114 و دهۆك 312 و كەركوك 102 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 45 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 10815 كەس.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی: نابێت ئەفسەرەكانی ناوخۆ سەردانی دەرەوەی وڵات بكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ڕێگری لە سەفەركردنی ئەفسەرەكان دەكات بە پلەی عەمید و بەرەو ژوور بۆ دەرەوەى وڵات، تا ئەو كاتەی ڕەزامەندی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی باڵای ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی كردووە مۆڵەت و ڕەزامەندی بۆ هیچ ئەفسەرێكی باڵای وەزارەتی ناوخۆ نەكرێت (عەمید و بەرەوژوور)، بۆ مەبەستی سەفەركردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، تا ئەو كاتەی ڕەزامەندی لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وەردەگرن”.

سەرچاوەكە وردەكاریی لەبارەی هۆكارەكانی ئەو بڕیارەوە نەخۆستۆتەڕوو، بەڵام بە وتەی شارەزایان لە كاروباریی سەربازی، ڕێوشوێنەكان ڕۆتینین و دەكەونە چوارچێوەی ڕێكارەكانی دامەزراوەی سەربازییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دوو ژن دەستگیركران كچێكی منداڵیان بە 20 ملیۆن دینار دەفرۆشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵگری عیراقی، دەستگیركردنی دوو داواكراو بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤەوە لە بەغدا، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”وەك جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ و لەڕێی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ سنوری بەرپرسیارێتییان، مەفرەزەكانی هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و تاوانی ڕێكخراوی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، توانییان دوو تۆمەتباری ژن دەستگیربكەن كە داواكراون بە ئەنجامدانی تاوانی بازرگانی بە مرۆڤەوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پرۆسەی دەستگیركردنەكە لە ناوچەی حسێنییەی بەغدا و لەكاتی ئەنجامدانی تاوانی فرۆشتنی كچێكی منداڵی تەمەن پێنج ساڵاندا بووە بە بڕی 20 ملیۆن دیناری عیراقی”.

ئاژانسی هەواڵگری عیراق دەڵێت”پرۆسەكە لەدوای پێكهێنانی تیمێكی تەكنیكی پسپۆڕ و نانەوە بۆسەیەكی تۆكمە بوو كە دوو تۆمەتبارەكە دەستگیركران كە كچێكی تری تەمەن هەشت ساڵانیان لەگەڵدا بوو، لە كاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوت كە ئەوییان بە بڕی 3 ملیۆن و پێنج سەد دینار كڕیوە، تۆمەتبارەكانیش بۆ مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان و گرتەبەری ڕێوشوێنی یاسایی لەدژیان، دەستبەسەركران”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان