ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ‌ ساڵ لەمەوبەر پرۆسەی ڕاپرسی یان ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئەنجامدرا كە بووە خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی كورد،  بە بۆچوونی زۆرێكیش پرۆسەكە لە ئایندەی میللەتی كورددا وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەمێنێتەوە.

ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا و زۆربەی هێزە سیاسییەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی پرۆسەكە بوون، گەلی كوردیش لە دەنگدانەكەدا بە ڕێژی زیاتر 90% دەنگی بە “بەڵێ”دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.

هەرچەندە پرۆسەكە ئامانجی خوازراوی خۆی نەهێنایەدی و دواتر هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێوە گوشارێكی زۆری خرایەسەر، بەڵام بەپێی لێكدانەوەی زۆرێك لە شرۆڤەكاران، هەنگاوەكە قۆناغێكی مێژوويی تری بۆ گەلی كورد هێنایەپێش و كورد جارێكی تر خواستی خۆی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی سەربەخۆ، بەگوێی جیهاندادا.

ریفراندۆم دەنگی گەلی كورد بوو بۆ سەربەخۆی و ناكرێت بەرگی حزبایەتی و كەسێتییە دیاركراوەكانی بەبەردا بكرێت، جوڵە و بزاوتنێكی تری كوردانەش بوو بەرەو ئەو ئامانجەی كە دەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان بێتەدی.

کوردستان

مامۆستایان بەردەوامن لە بایكۆت
قوتابخانەی ئەلیكترۆنی لە دوو پارێزگای هەرێم لە نیوە تێپەڕی كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی ڕایدەگەیەنێت، 71.6% خوێندكاران لە دهۆك و هەولێر قوتابخانەی ئەلیكترۆنیان بەكارهێناوە.

وەزارەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەهۆی ڕێگریكرنی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وەرزی یەكەمی ئەمساڵ بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی پڕۆسەی خوێندن بەڕێوەدەچێت، بەڵام بڕیارەكە تەنها لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك جێبەجێ دەكرێت و تاكو ئێستا بەشێكی زۆری مامۆستایان دەرگای قوتابخانەكانیشیان بۆ پۆلەكانی 12ی ئامادەیی و 1 و 2ەمی بنەڕەتی نەكردووتەوە و بەهۆی بێ مووچەییەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە.

لەوبارەوە زوهێر محەمەد عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیكترۆنی ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی سەرەتای بەكارهێنانی قوتابخانەی ئەلیكترۆنی لە پارێزگای هەولێر و دهۆك ڕێژەی بەكارهێنەرانی قوتابی 71.6%ی تێپەراندووە و زیاتر لە ٥۰ هەزارجار ئەپڵیكەیشنی ewane لە گۆگڵ ستۆر داونلۆد كراوە .
۳وتیشی”ڕێژەی بینینی وانەكان لەپەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووكی كەناڵی ئاسمانی پەروەردەیییەوە بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بووە”.
ڕوونیشیكردەوە، ئێستا دەتوانیت لەتێلیگرامی كەناڵی ئاسمانی پەروەردەییەوە بینەری وانەكانت بیت و بە ئاسانترین شێوە وانەكە داونلۆد بكەیتەناو ئامێرەكەت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، هلز ئەحمەد ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەم جۆرە خوێندنە بۆ هەرێمی كوردستان شیاو نییە.
وتیشی”هەركات حكومەتی هەرێمی كوردستان توانای دابینكردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەبوو، ئەوكات دەرگای قوتابخانەكان دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زۆرینەی كارەكانی سەوزكردنی شاخی گۆیژە كۆتایی پێهاتووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پێش وەرزی بارانبارین تەواوی ئامادەكارییەكان كرابن بۆئەوەی كاری هیچ كۆمپانیایەك دوانەكوێت لە سەوزكردنی شاری سلێمانی.

بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنێتی و چەندێتی بەرێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەی سەوزكردنی گۆیژە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی باڵای پڕۆژەكە و نوێنەری كۆمپانیاكانی ئاسیاسێڵ، قەیوان، تانوپۆ، ماس، CDO كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند، پێویستە كۆمپانیا بەشدارەكان لەگەڵ ئەوەی بەپێی بەرنامە و ئەو ماوەیەی لەبەردەستیاندایە لەو سنوورەی بۆیان دیاریكراوە كارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن، هەماهەنگییان هەبێت و بەهەموویان تابلۆیەكی جوان لەسەر شاخی گۆیژە بنەخشێنن.

وتیشی”پێویستە لەپێش وەرزی بارانبارین تەواوی ئامادەكارییەكان كرابن بۆئەوەی كاری هیچ كۆمپانیایەك دوانەكوێت”.
لای خۆشیانەوە بەشی زۆری كۆمپانیاكان ئاماژەیان بەوە كرد، لە ئێستادا تەواوی هێڵە گرادۆنییەكان و هەڵكەندنی چاڵەكان و تۆڕی دابەشكردنی ئاو تەواو بووە و گڵ و پەینی پێویستیشی بۆ دابینكراوە، ئەوەی ماوە تەنها ئامادەكردن و ڕوواندنی نەمامەكانە و لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حزبەكانی باكوری كوردستان هاوپەیمانێتییان پێكهێنا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ئامەدی باكوری كوردستان، هەشت پارتی باكوری كوردستان كە ئەندامن لە پلاتفۆرمی “یەكڕیزیی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان”، لەژێر چەتری پارتی دیموكراتی گەلان-هەدەپە، كۆبوونەوە.

بەپێی ئاژانسی فوڕات، لە كۆبوونەوەكەدا كە هاوسەرۆكان، بەرپرسان و ئەندامانی ئەو پارتانە ئامادەبوون، بڕیاردرا كە ئەو یەكڕیزییەی پێشتر بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان ڕاگەیەندرابوو، بكرێت بە هەمیشەیی.

دوای كۆبوونەوەكە، بە ئامادەبوونی نوێنەری پارتە كوردییەكان، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەچوو و لەوێ مەدحەت سانجار هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە بە زمانی توركی و محەمەد ئەمین كارداش بە زمانی كوردی لێدوانیاندا.

كارداش وتی: بۆ ئەوەی هێڵی سیاسەتی نەتەوەیی بە شێوەیەكی ستراتیژیی لە باكور بكەین بە هەمیشەیی، كۆبووینەوە، موژدەیەكی خۆشمان بۆ گەلی كورد هەیە؛ ئێمە هێڵی نەتەوەییمان لە باكور دروستكرد، هێز و لایەنە كوردستانییەكان پێكەوەن و یەكێتییەك لە مەیدانی سیاسەتی نەتەوەیی بەرز دەكەنەوە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردن نییە، بۆ پێكەوە كاركردنە، جەختیشی لەوە كردەوە كە لەمەودوا كۆبوونەوەكانمان بەردەوام دەبێت.

سانجاریش وتی: كۆبوونەوەیەكی ئەرێنی و باش بوو، بەڕوونی لەسەر زۆر بابەت قسەمان كرد، بڕیارێكی گرنگماندا، لەسەر ئەم پلاتفۆرمەمان بۆ یەكڕیزیی لە هەڵبژاردنەكان، پێكهاتین و بڕیاری هەمیشەیی كردنەوەی ئەم یەكڕیزییەماندا، ڕامان یەكێكە و پێكەوە دەجوڵێینەوە.

ئەو حزب و لایەنانەی هاوپەیمانێتیەكەیان پێكهێناوە ئەمانەن:

پارتی دیموكراتی گەلان-هەدەپ

پارتی هەرێمە دیموكراتیەكان-بەدەپە

تەڤگەری ئیسلامی كوردستان- ئازادی

كۆمەڵەكانی كوردی دیموكرات و شۆرشگێڕ (DDKD)

پارتی ئازادی و مرۆڤایەتی (PIA)

پارتی كۆمۆنیستی كوردستان (KKP)

پلاتفۆرمی دیموكراتی كوردستان (PDK)

پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا (PDK-T)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان