ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حەشدی شەعبی: پابەندین بەفەرمانەكانی مستەفا كازمی

خەڵك – بەشی هەواڵ

حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، هێزێكی سەربازیی فەڕمین و پابەندین بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق نیشاندا و دووپاتیشی دەكاتەوە، پەیوەندیان بەو مووشەكانەوە نییە كە ئاڕاستەی بەرژەوەندی وڵاتانی بیانی دەكرێن و بەدووریشە لەهەر ململانێیەكی سیاسی.

دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەش دەكات، هەوڵە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بۆ تێكەڵكردنی كارتەكانە لەپێناو شێواندنی ڕای گشتییە لەبارەی ڕۆڵی مێژوویی و شەرەفمەندانی حەشدی شەعبی لەپاراستنی خاك و شەرەفی عیراقییەكان.

حەشدی شەعبی ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە هێزێكی سەربازیی فەڕمین و و پابەندن بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و كارەكانیشی لەچوارچێوەی یاسای تایبەت بەدامەزراوە ئەمنییەكان جێبەجێ دەكەن.

عێراق

دوای ساڵێك لە سەرهەڵدانی، خۆپیشاندانەكانی عیراق دەستیپێكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی باشوری عیراق، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێكردەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممەوە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت دەستیپێكردووەتەوە.

خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر “خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەم” ساڵی ڕابردوو، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 600 كەس كوژران و زیاتر لە 25 هەزار كەسیش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەكان داوا لە خۆپیشاندەران كراوە دووربكەونەوە لە توندوتیژی و بەكارهێنانی چەك، هاوكات پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و خۆیان بپارێزن.

بەو بۆنەوە ئەمشەو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێكیان بۆئەوەیە ڕێگری بكرێت لەساختەكاری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراقدا و دەیانەوێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

وتیشی”هەڵبژاردن لە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدرێت و داواشی لە هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان كرد ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیاندا ڕوونەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مستەفا كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمشەو خۆپیشاندان لەبەغدا دەستیپێكرد و هێزێكی ئەمنی زۆریش لەدەروازەكانی ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوەی پێكراوە بۆ بەرگرتن لەخۆپیشاندەران و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش ڕایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

ئەمشەو خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكرد و دواتریش هێزێكی ئەمنی لە دەروازەكانی ناوچەی سەوز بڵاوەی پێكراوە بۆ بەرگرتن لەچوونی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەكە.

هەر ئەمشەو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێكیان بۆئەوەیە كە ڕێگریی بكرێت لەساختە كاریی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراقدا دەیانەوێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجامبدرێت.

كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەڵبژاردن لە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدرێت و داواشی لە هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان كرد ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیاندا ڕوونەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“گەورەترین سەنتەری ئامادەكاری بۆ بنیاتنانی توانای نیشتمانی لەكەرتی نەوت و وزە لە بەسڕە دەكرێتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەت سورە لەسەر گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری وڵات.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا جەختی لەوە كردەوە، حكومەت سورە لەسەر گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری و میكانیزمی ئیدارەكردنی سامانی هایدرۆكاربۆنی لەپێناو گەشەی بەردەوامی نیشتمانیی و كاركردن بۆ گۆڕینی بەهای بازاڕی بەرهەمی نیشتمانیی.

بەوتەی وەزیری نەوتی عیراق، حكومەتی عیراقی دەیەوێت پەلە بكات لەجێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان لەكەرتەكانی گاز و پیشەسازی پێترۆكیمیایی وزە ئەویش بەپشتبەستن بەتەكنەلۆژیای نوێ لەگەڵ دەستەبەركردنی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنان بۆكادرانی كەرتی نەوتی.

ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەشداوە، كارنامە چاكسازییەكەی حكومەت كەبەكاغەزی سپی ناودەبرێت پێویستی بەپشتیوانی و دەرفەت و ژینگەی وەبەرهێنانی ئارام هەیە بۆ كۆمپانیا جیهانیەكان و دووپاتیشیكردەوە،كە لەگەشتەكەیان بۆ ئەوروپا لەگەڵ سەرۆك وەزیران سەرجەم ئەو وردەكاریانە لەگەڵ ئیدارەی كۆمپانیا جیهانیەكان باسكراون.

وەزیری نەوتی عیراق ئاشكراشیكرد، لە داهاتوودا گەورەترین سەنتەری ئامادەكاری بۆ بنیاتنانی توانای نیشتمانی لەكەرتی نەوت و وزە لە بەسڕە دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان