ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە، تەنیا 498 حاڵەتی تووشبوونی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 498 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 498 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی باش بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە، دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4599 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1007 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 314793 كەس.

جیهان

ئێران ژمارەیەكی تری پێوانەیی تووشبوونی ڕۆژانە بە كۆرۆنا تۆماردەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت، و ئاماژەی بە تۆماركردنی زیاتر لە 5 هەزار 600 حاڵەتی تووشبوون و 312 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

ئەمڕۆ چوار‌ شەممە سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5616 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 312 كەسیش گیانیان لە دەستدا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 31 هەزار و 346 كەس بەرزدەبێتەوە.

تۆماركردنی زیاتر لە 5 و 600 حاڵەتی تووشبوون لە ئێراندا، بە بەرزترین ژمارەی تووشبونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.
بە وتەی سادات لاری، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 545 هەزار و 286 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە 4861 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: “تا ئێستا 438 هەزار و 709 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 41 ملیۆن تێدەپەڕێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بەربەستی 41 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت، بەمەش زیاتر لە 400 تووشبووی نوێ‌ لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تۆماردەكات و تەنیا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانیش ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە دەگاتە نزیكەی 300 هەزار.

بەپێی ماڵپەڕی (ۆورڵد میتەر) پسپۆڕ لە ئامارەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتانی جیهان، ژمارەی تووشبوان گەیشتە 41 ملیۆن و 50 هەزار و 368 هەزار كەس.

هەر بەپێی ئەو ئامارانە، ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان گەیشتۆتە ملیۆنێك و 129 هەزار و 741 كەس، ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش گەیشتۆتە 30 ملیۆن و 632 هەزار و 287.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە بە تۆماركردنی 8 ملیۆن و 520 هەزار و 307 حاڵەتی تووشبوون، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەدا گەیشتۆتە 226 هەزار و 149 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لەم هەفتەیەدا کۆرۆنا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

خەڵک

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایدەکات؛ هەفتەی ڕابردوو لەسەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە 2,4 ملیۆن کەیسی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە بەرزترین ئاستی تۆمارکردنی توشبووان بووە.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتی هەفتانەیدا کە رۆژی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، رایدەگەیەنێت:” ژمارەی حاڵەتە نوێکانی تووشبوون بە کۆڤید-19 بە خێرایی و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام ژمارەی گیانلەدەستدان تا ڕادەیەک جێگیرە.”

 

بە پێی راپۆرتەکە، تا 18ی ئۆکتۆبەر، 40118333 حاڵەت لە جیهاندا تۆمارکراوە، و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش گەیشتوون بە 1114749 کەس.

 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردووشدا 2 ملیۆن و 443 هەزار و 594 حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکە تۆمارکراون و 36 هەزار و 547 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبوون .

 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی بەرباسخستووە؛ لە 12 بۆ 18 ی ئەم مانگە لەکیشوەری ئەوروپا زۆرترین حاڵەتەکان تۆمارکراون، خودی ڕێکخراوەکەش 927433 توشبووی نوێی پشتڕاست کردووەتەوە، کە بە بەراورد بە ژمارەی هەفتەی پێشوو توشبوون بە ڕێژەی 25 % زیادیکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان