ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی؛ سەرەڕای قەیرانی دارایی بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریییەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیرییە لە عیراق و ناوچەكەدا ، دەشڵێت،”سەرەڕای قەیرانی دارایی حكومەت بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكەی”.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/24 پێشوازی لە مارتن هوس، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق كردووە، ‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عیراق و پەڕەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتی ئەوروپایان تاووتوێ كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ‎سوپاسی پشتگیری یەكێتی ئەوروپای كردووە، لە هەرێمی كوردستان و جەختیشی لەوە كردوە، كە هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگیی سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەكەدا .

باسی لەوەشكردووە، كە سەرەڕای قەیرانی دارایی بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكەی، لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری هەرێم.

هاوكات ‎باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا، كە هەرێمی كوردستان نموونەیەكی سەركەوتوو و گەشەسەندووە لە عیراق و یەكێتی ئەوروپاش ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەوروپایی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.

کوردستان

سێ‌ ڕۆژە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم هەزار كەس تێدەپەڕێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1078 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٦١٣٢ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 422 كەس و سلێمانی 100 كەس و لە گەرمیان 24 كەس و ڕاپەڕین 24 و دهۆك 471 و هەڵەبجە 37 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 375 كەس چاكبوونەوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شێخ جەعفەر: داعش سەریهەڵداوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داعش به ‌جووڵەیەكی بەهێزەوە دەستی بە چالاكی كردوەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا دۆخی كەركوك لەبار نییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە: “له ‌هەندێك ناوچە داعش بە بەهێزی سەری هەڵداوەتەوە و جێگیر بوون“.

بە وتەی شێخ جەعفەر:”ئێستا چەكدارانی داعش بە شێوەی پارتیزانی پەلاماری هێزەكان دەدەن و هێرش دەكەن، ”بە ‌تایبەتیش لە زنجیره ‌چیاكانی حەمرین و ئەو ناوچانەی كە دەكەونە سنووری بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەشێكیش له ‌پشت ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراقەوە جووڵەیان هەیە، واتە لە سنووری سوپای عێراقەوە“.

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت”بە گرنگی دەزانێن هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق له رووی هەواڵگری و لێژنەی هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە هەماهەنگیان هەبێت، چونكە لە هەموو شوێنەكان مەترسیی داعش هەیە، بە تایبەتیش لە كەركوك و دەرەوەی شاری كەركوك، لە هەموو بارێكەوە لە دۆخەكە دەترسین“.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی پۆستێكی دیكەی لە حكومەتی هەرێم وەرگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، دوێنێ‌ یەكێتی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەرگرت، ئەمڕۆش پۆستی بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەردەگرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پشكی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، مە‌ِراسیمێك بۆ دەستبەكاربوونی عەلی عوسمان وەک بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەنجام درا و وێڕای پێشکەش کردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنمان بۆ خواستن.

ڕاشیگەیاندووە، جەختیشمان لە گرنگی پەرەپێدانی پیشەسازی و فراوانکردنی ئاسۆکانی بازرگانی کردەوە وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سە‌رچاوەكانی داهاتی گشتی و ڕە‌‌خساندنی ھە‌لی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان.

دوێنێ‌ لە مەڕاسیمێكی دیكەدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرانی پلاندانان و شارەوانی، ئەمەل جەلال لە پشكی یەكێتی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەرگرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان