لێدوانی نوێ لە وەزیری داراییەوە لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەوە


وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئەگەر لیژنەی دارایی گۆڕانکاری لە بوودجەی وەزارەتەکان و پارێزگاکان لە پرۆژەیاسای بوودجەدا بکات، تانە لە پرۆژەکە دەدەن.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە دەستێوەردانی وەزیری دارایی لە پرۆژەیاسایی بودجە دەکەن، کە لەئێستادا لیژنەی دارایی کاری لەسەردەکات دوورە لە راستییەوە و پشتیوانی خۆشی بۆ تەواوی ماددەکانی ناو پرۆژەیاسای بوودجە دەردەبڕێت”.

وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ھەر گۆڕانکارییەک لە بودجەی پارێزگاکان و وەزارەتەکانی حکومەتدا بکرێت، ئەوا وەکو وەزارەتی دارایی تانە لە پرۆژەیاسای دەدەن.

ئەوە لە کاتێکدایە لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە تەیف سامی وەزیری دارایی دەستێوەردانی لە پرۆژەیاسای بوودجەدا کردووە.

کەسێک لە گەڕەکی سەرچنار کوژرا
پێشت کەسێک لە گەڕەکی سەرچنار کوژرا
وەزیری دارایی و ئابوری: بەهیچ جۆرێک سازش لەمافە یاسایی و دەستوریەکانمان ناکەین
دواتر وەزیری دارایی و ئابوری: بەهیچ جۆرێک سازش لەمافە یاسایی و دەستوریەکانمان ناکەین
پەیوەندیدار