ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەی تووشبوانى كۆرۆنا كەمبۆتەوە
هەولێر، نەخۆشخانەی فێركاریی ئاسایی دەكرێتەوە

خەڵك-ئارام سەردار
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئێستا ژمارەی حاڵەتەكان كەم بۆتەوە و بڕیاردرا نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری ئاسایی بكرێتەوە و جگە لەتووشبووانی كۆڕۆنا نەخۆشیەكانی تری وەك پێشتر تێدا چارەسەر بكرێت، هەفتەی داهاتووش كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن  و بڕیاری نوێ لەڕێكارەكانی قۆناغی داهاتوو دەدەین.
 بژار مووسا، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پلانی نوێی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لەكاتی زیاد بوونی ژمارەی تووشبووان و هەر پێشهاتێكی نوێ بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و ڕێنماییەكانی ڕێكخراوەكانی تەندروستی، ڕێوشوێنی پێویست و گونجاومان گرتۆتەبەر بۆ ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا و چارەسەری تووشبووان، دوای تەرخانكردنی ژمارەیەك نەخۆشخانەش بۆ چارەسەری تووشبووان خزمەتگوزاریان بۆ بەردەست كرا، لەم چەند ڕۆژەی دوایش ژمارەی حاڵەتەكان و خەواندن لەنەخۆشخانەكان كەمتر بۆتەوە، نەخۆشخانەیەكی گەورەشمان تەرخان كردوە دەتوانرێت ژمارەیەكی زۆر نەخۆشی تێدا چارەسەر بكرێت.
دەشڵێت، بەباشمان زانی ژمارەیەك نەخۆشخانە بۆ چارەسەری نەخۆشانی تر بەكاربێنین جگە لەنەخۆشخانی كۆڕۆنا كە پێشتر بۆ چارەسەری تووشبووان بەكاردەهات، لەوانەش نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری گەڕایەوە باری ئاسایی كە پێشتر نەخۆشانی كۆڕۆنای تێدا چارەسەر دەكرا، بەڵام ئێستا بۆ پشكنین و چارەسەری نەخۆشیەكانی تر بەردەست كراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لەهەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەك بەڕێوەبچێت لەگەڵ سەرجەم بەش و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكان، بڕیار نوێ لەڕێكارەكانی قۆناغی داهاتوو دەدەین، هەوڵدەدەین بتوانین چارەسەری تووشبووانی كۆڕۆنا بەباشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بەردەوام بێت، لەلایەكی تریش چارەسەری نەخۆشانی تر وەك ڕووداوەكان و نەخۆشیەكانی هەناو و چارەسەری سروشتی و ئەوانەی پێویستیان بەنەشتەرگەری و پشكنینەكانە بەردەوام بێت لەكەرتی گشت.
وتیشی، لەكۆبوونەوەكە بڕیار دەدرێت، چونكە ئێستا ژمارەكان كەم بۆتەوە و دەكرێت ئەو كەسانەی تووشبووی كۆڕۆنان بخرێنە چەند نەخۆشخانەیەك و ژمارەی نەخۆشخانەكان بۆ كۆڕٍۆنا كەم بكڕێنەوە و ئەوانەی تر وەك نەخۆشخانەی هەولێری فێركاری بگەڕێنەوە سەر باری ئاسایی خۆیان بۆ ئەوەی سودی لێ بكرێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی تر، لەئێستاشدا ئێمە پێویستمان بە بەشی ناوخۆیی 18ی شوباتیش نەماوە و سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆ دەكەین، هەركاتێكیش پێویست بێت پڕۆسەی تەعقیمكردن بۆ بەشی ناوخۆیی ئەنجام دەدەین تاوەكو خوێندكاران پڕۆسەی خوێندنی خۆیان تێدا ئەنجام بدەن.

کوردستان

سێ‌ ئەندامی خێزانێك لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، گیانلەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانێك لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە دووەم حاڵەتی لەو جۆرە لە شاری سلێمانیدا دادەنرێت.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی پارێزگەی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند”دوو كچ و دایكێك دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانەوەیان لە نەخۆشخانە، لە ماوەی شەش رۆژدا هەر سێكیان گیانیان لەدەستدا”.

بە وتەی یاد نەقشبەندی”سەرەتا دایكیان توشی كۆرۆنا بووە و پاشان دوو كچەكەی توشبوون و هەرسێكیان بەهۆی ناجێگیری تەندروستیان لە ماوەی شەش رۆژدا گیانیان لەدەستداوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، لە حاڵەتێكی هاوشێوەدا لە پارێزگەی سلێمانی، سێ ئەندامی خێزانێك دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمریكا دوو لیوای پێشمەرگە پڕچەك دەكات
لیوا قارەمان؛ سبەی كاروانێكی دیكەی چەك و پێدوایستی سەربازی دەگاتە وەزارەت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت ، سبەی كۆتا كاروانی چەك و پێداویستی سەربازی ئەمریكایە ، كە دەگاتە دەست وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پڕچەككردنی هەردوو لیوای 14 و 16ی سەربە وەزارەت ، كە پێشتر دوو لیوا پڕ چەك كراون و هێشتا 8 لیوای دیكەش ماوە پڕچەك بكرێن .

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەچوارچێوەی پڕچەككردنی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كە بڕیارە 12 لیوا پڕچەك بكرێت، سبەی كۆتا بەشی ئەو چەك و پێدوایستیە سەبازیانە دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە، كە بۆ پڕچەككردنی لیواكانی 14 و 16 دابینكراوە، پێشتر بەشێكی زۆری هاتووە.

وتیشی ،” پێشتر هەر یەك لە لیواكانی 1 و 2ی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەككران، هەموو پێدوایستیە سەربازییەكانیان لەلایەن هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان بۆ دابینكراوە، بۆ دوو لیوای دیكە كە 14 و 16 هەمان پێداویستی دابین دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، هێشتا 8 لیوای دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە ماون دوای ئەم 4 لیوایە، كە لە لایەن هاوپەیمانانەوە پڕچەك بكرێن.

ئاشكراشیكرد، مانگی داهاتوو سەرجەم پێدوایستیە سەربازییەكانی پر چەككردنی ئەو دوو لیوایە دەچێتە بواری جێ بەجێ‌ كردنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتووچۆی سلێمانی ؛سزای نەبەستنی ماسك لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێ بەجێ كردنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بڕیاری سزای نەبەستنی ماسك لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە، لە سلێمانیش جێ بەجێ دەكرێت بەڵام هێشتا كێشەی دابەزاندنی بەرنامەكەمان هەیە لە ئامێری (پی دی ئای)، ئەگەر كارەكانی تەواو بوو لە سبەینێوە دەست بە جێ بەجێ‌ كردنی دەكرێت .

عەمیدی مافپەروەر فەرەیدون عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، بڕیاری سزادانی ئەو كەسانەی كە ماسك نابەستن لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە و لە سلێمانیش جێ بەجێ‌ دەكرێت.

وتیشی ،” لە ئێستادا كێشەمان لە دابەزاندنی بەرنامەكە هەیە بۆ ناو ئامێری (پی دی ئای) ،كە هاوشێوەی سزای سەرپێچی هاتووچۆ ، كە لە ڕێگەی مۆبایلەوە بۆت دێتەوە ، كەی ئەو كێشە چارەسەر كرا دەست بە جێ بەجێ‌ كردنی دەكرێت “.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن ئەگەر تا سبەی تەواو بووە ئەوا لە رۆژی هەینی 30-10-2020ەوە سزای نەبەستنی ماسك لەلایەن شۆفێرانی سەرپێچیكارەوە بەشێوەی (پی دی ئای) جێبەجێدەكرێت، كە بڕەكەی 50 هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان