ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە بەڵگەوە، گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ئێران ڕادەگیرێن

خەڵك-بەشی هەواڵ
گەشتە ئاسمانییەكان لە عیراقەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و بە پێچەوانەوە ڕادەگیرێن.

بەپێی بەڵگەنامەیەك، هێڵی ئاسمانی عیراقی بڕیاریدا، هەموو گەشتە ئاسمانییەكان لە ئێرانەوە تا هەشتی تشرینی یەكەمی داهاتوو ڕابگرێت.

لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی هەموو لایەك ئاگادار دەكاتەوە كە تێكڕای گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ئێران و بەپێچەوانەوە لە سبەینێ‌ هەینی ڕێكەوتی 25ی ئەیلولەوە، تا هەشتی مانگی داهاتوو ڕادەگیرێن.

عێراق

تەندروستی دواین ئاماری كۆرۆنای لە عیراق و هەرێم ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3667 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2876 كەسیش چاكبوونەتەوە و 52 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 15 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 214 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3667 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 185 و هەولێر 422 و دهۆك 471 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2876 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 52 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان 15 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەباشووری کەرکوک دۆزرایەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەگوندێکی باشووری کەرکوک دۆزرایەوە، کە گوماندەکرێت بەشێکیان تەرمی پێشمەرگە دیلەکانبن.

 

پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق ئاشکرایکرد، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، کە ڕووفاتی دەوروبەری ٥٠ کەسی تێدایە و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون.

 

ئەوەشی باسکردووە، کە ئەو شوێنە شوێنی کوشتنی ئەو کەسانەیە نەک وەک گۆڕی بەکۆمەڵ بەکارهاتبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سیاسەتمەدارێكی شیعە بۆ (خەڵك): جەنگی ئەهلی لە عیراقدا ڕوونادات

خەڵك- ئیدریس جەبار
سیاسەتمەدارێكی شیعە، ڕەتیدەكاتەوە لە عیراقدا جەنگی ئەهلی دروست ببێت و پێیوایە،لەگەڵ بوونی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە نەجەف و مەرجەكانی تر لە وڵاتدا، دوورە جەنگی ئەهلی لەنێوان شیعە- شیعەدا دروست ببێت.

حەبیب تەرفی سیاسەتمەداریی شیعە و پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”لەبەر ئەوەی مەرجەعە ئاینییەكان بونییان هەیە و ڕەوت و هاوسەنگی كاریی سیاسی و كۆمەڵایەتی ڕادەگرن، لە عیراقدا ترسە ئەوە لەئارادانییە جەنگی ئەهلی لەنێوان لایەنە شیعەكاندا دروست ببێت”.

ماوەیەكە موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر و سەركردەكانی ڕەوتەكەی، هۆشداریی دەدەن لە بوونی “پیلانێك” بۆ بەرپاكردنی جەنگی ئەهلی لەنێوان شیعە- شیعە لە عیراق، و پێیانوایە پیلانی بەرپاكردنی ئەو جەنگە لەلایەن “لایەنە دەرەكی و نێوخۆییەكانەوە داڕێژراوە”.

حەبیب تەرفی دەڵێت:”هەندێك هیواخوازن ببینن جەنگێكی قورس لەنێوان شیعە و شیعەدا دروستبووە، بەڵام ئەمە ڕووینەداوە و ڕوونادات، ئەوانەش كە باس لەو بابەتە دەكەن پێیاندەڵێین، ئەوە ڕوونادات، چونكە پرسی شیعە و مەزهەب و یەكگرتوویی نێوخۆ، دڵنیاكەریی هەیە كە مەرجەعیەتی باڵای ئاینییە”.

بە وتەی ئەو سیاسەتمەدار شیعەیە:”مەرج نییە هەموو كەس ڕێز لەوە بگرێت كە لە نەجەف هەیە و لە نەجەف ڕوودەدات، بەڵام كاتێك مەترسییەكە دروست دەبێت، ئەوانەی گومانیان هەیە بۆیان دەردەكەوێت كە گرنگی نەجەف لە چیدایە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا،حاكم زاملی سەركردە لە ڕەتی سەدر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو:”هەندێك لایەنی سیاسی ناوخۆیی و دەرەكی هەن، هەوڵ بۆ نانەوەی ئاژاوە دەدەن لە وڵات و دەیانەوێت عیراق بەرەو جەنگی شیعە- شیعە یان جەنگی ئەهلی ببەن، بەڵام بوونی مەرجەعیەتی ئاینی، هەموو ئەو پیلانانە پوچەڵدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان