ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ دەسەڵات رادەست ناكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەتیكردەوە لە حاڵی دۆڕاندنیدا لە هەڵبژاردنەكاندا بە ئاشتی دەسەڵات رادەستی ركابەرەكەی بكات.

ترەمپ وتویەتی پێویستە ئەوە ببینێت كە روو دەدات و گومانی دەربارەی وردی كارتەكانی دەنگدان لە رێگەی ئەلیكترۆنیەوە هەیە.

وتیشی: پێویستە ببینین كە چی روو دەدات گومانم هەیە لە كارتەكانی دەنگدان.

ترەمپ دەڵێت :لەكاتی فشاركردندا ناكرێت دەسەڵات رادەست بكرێت بەبێ كارتی دەنگدانی ئەلیكترۆنی و هەڵبژاردن دەبەمەوە بەبێ فراوانكردنی دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆرزگاركردن لە كارتی دەنگدان دەبێتەهۆی راست و دروستی، بەراستی گواستنەوە نییە، بەردەوام دەبم، كارتەكانی دەنگدان لە دەرەوەی كۆنترۆڵن، ئێوە دەزانن باشترم لە هەموو كەسێكی تر دیموكراتییەكان باش ئەوە دەزانن.

پێشتریش ترەمپ رەتیكردبووەوە پابەند بێت بە ئنجامی هەڵبژاردنەكانەوە و پێویستە ببینێت.

چەند جارێك ترەمپ بابەتی فراوانكردنی چوارچێوەی دەنگدانی لە رێگەی پۆستەوە وروژاندووە كە دەبێتەهۆی ساختەكاری.

جیهان

لەم هەفتەیەدا کۆرۆنا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

خەڵک

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایدەکات؛ هەفتەی ڕابردوو لەسەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە 2,4 ملیۆن کەیسی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە بەرزترین ئاستی تۆمارکردنی توشبووان بووە.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتی هەفتانەیدا کە رۆژی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە، رایدەگەیەنێت:” ژمارەی حاڵەتە نوێکانی تووشبوون بە کۆڤید-19 بە خێرایی و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام ژمارەی گیانلەدەستدان تا ڕادەیەک جێگیرە.”

 

بە پێی راپۆرتەکە، تا 18ی ئۆکتۆبەر، 40118333 حاڵەت لە جیهاندا تۆمارکراوە، و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش گەیشتوون بە 1114749 کەس.

 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردووشدا 2 ملیۆن و 443 هەزار و 594 حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکە تۆمارکراون و 36 هەزار و 547 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبوون .

 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی بەرباسخستووە؛ لە 12 بۆ 18 ی ئەم مانگە لەکیشوەری ئەوروپا زۆرترین حاڵەتەکان تۆمارکراون، خودی ڕێکخراوەکەش 927433 توشبووی نوێی پشتڕاست کردووەتەوە، کە بە بەراورد بە ژمارەی هەفتەی پێشوو توشبوون بە ڕێژەی 25 % زیادیکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەرشەلۆنە؛ پزیشکان بەجلی ژێرەوە خۆپیشاندیانیان کرد

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەک ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە دۆخی کارکردنیان لە سەردەمی کۆرۆنادا پزیشکانی بەرشەلۆنە، بە جلی ژێرەوە خۆپیشاندانیان سازدا.

لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا، کە ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، پزیشکانی شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی دژ بە ماندووبوونی بەردەوام و کەمی مووچەو نەبوونی کارمەندی سەرپەرشتیار لە سەروەختی هەڵکشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

جیاوازی خۆپیشاندانی ئەو پزیشکە ئیسپانیانە لەوەدابوو کە بەجلی ژێرەوە نارەزاییان دەربری و هوتافیان دژ بە پەرپرسانی تەندروستی دەوتەوە تا ئاوڕ لەدۆخی پر ماندووبوونیان بدرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە، فڕۆكەیەك لە ئێران كەوتەخوارەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئەو شەڕ و پێكدادانەی ناوچەی قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەخۆوەی دەبینێت كە نزیكە لە سنورەكانی ئێران، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەنێو سنورەكانی ئێراندا كەوتەخوارەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە تەلەفیزیۆنی ئێران بڵاویكردەوە”فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لەنێو زەوییەكی كشتوكاڵی نزیك لە قەرەقوچی سنوری لە پارێزگەی ئازەربایجانی شەرقی لە باكووری خۆرئاوای ئێران كەوتۆتە خوارەوە”.

پێشتر تاران هۆشداریی دابووە لایەنە ناكۆكەكان لە قەرەباغ لە كەوتنەخوارەوەی موشەك و گوللـە تۆپ لەنێو سنورەكانی ئێران، داواشی لە ئازەربایجان و ئەرمینیا كردبوو لە سنورەكانی ووڵاتەكەی دووربكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان