ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی توێژێك دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند: سبەینێ‌ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٩/٢٤ مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم خەرج دەكریت بۆ مانگی ٢٠٢٠/٥ بە ڕێژەی ١٠٠%.

ئەو بڕیارەش دوای ئەوەدێت، هەریەك لە فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی كۆیە و هەڵەبجە بڕیاری بایكۆت كردنی كاركردنیان ڕاگەیاندبوو بەهۆی دوكەوتنی مووچەكانیان.

(تۆڕی میدیایی خەڵك) زانیاری ئەوەشی هەیە، ئەگەر حكومەت بەردەوام بێت لە نەدانی مووچەی كارمەندانی ئەو بەڕێوەبەراتییانە چەند فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكی تریش وەك هەڵوێست وەرگرتنێك بایكۆت ڕادەگەیەنن.

بەڕێوبەرایەتییەكانی (ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگە و نووسینگەی زانیاری) فیدڕاڵین و سەر بەحكومەتی عیراقن، بەڵام كارەكانیان لەهەرێمی كوردستانە و لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا تەنها یەك موچەیان وەرگرتووە، ئەویش نزیكی سێ مانگ پێش ئێستابووە.

لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا قسەوباسێكی زۆر لەسەر دابەشنەكردنی مووچەی ئەم فەرمانگە فیدڕاڵییانە كرا و پەڕەی فەڕمی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە بڵاویانكردەوە، كە بەهەوڵی لیوا (چەتۆ ساڵح) بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم توانرا كێشەی مووچەی ئەفسەر و كارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییان چارەسەر بكرێت.

ئابوری

هەڵەبجە؛وەبەرهێنەرێك زیاتر 20 تۆن هەنار هەناردەی بەریتانیا دەكات

خەڵك – یەحیا حبیب

وەبەرهێنێكی پارێزگای هەڵەبجە 22 تۆن هەناری ساڵەخانی هەڵەبجە هەناردەی بەریتانیا دەكات، دەشڵێت،”هەنارەكە خاكی عیراقی تێپەڕاندووە و ئێستا لە توركیا و چاوەڕوانی وەرگرتنی ڕەزامەندی ناردنن لەو وڵاتەوە بۆ بەریتانیا”.

فەرەیدون نامدار، وەبەرهێنەرێكی پارێزگای هەڵەبجەیە و لە لێدوانێكدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە ساڵانە هەوڵ دەدەین بەرهەمەخۆماڵییەكان بگەیەنینە وڵاتانی دەرەوە، بە ئامانجی ناساندنی بەرهەمەكانمان و هەر بۆیە بڕیارماندا هەناری هەڵەبجە بنێرین بۆ دەرەوە”.

وتیشی،”لە ڕێگەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقەوە پشتگیریمان بۆ كرا و بڕوانامەی تەندروستییان پێ بەخشیوین بۆ ئەوەی بتوانین هەنار بنێرین بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان”.

ئاشكراشیكرد، هەنگاوی یەكەم 22 تۆن هەناری ساڵەخانیمان ناردووە بۆ بەریتانیا و ئێستاش لە خاكی عێراق دەرچووە و لە خاكی توركیایە و چاوەڕوانین ڕەزامەندی تێپەڕینی بدەن و ئێمەش هەنگاوی گەورەترمان هەبێت.

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت ڕووی لە پاشەكشەكردن كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بە ڕێژەی نزیكەی 4% ڕووی لە پاشەكشەكردن كردن، ئەمەش بەهۆی مەترسییە ئابورییەكان لەبارەی دابەزینی ئاستی داواكاریی جیهانی لەسەر نەوت، لە سایەی هەڵكشانی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (بلۆمبێرگ)، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی (خۆرئاوای تكساسی مامناوەند) بەڕێژەی 4.23% و بۆ 35.81 دۆلار بۆ بەرمیلێك ڕووی لە دابەزین كردووە، ئەمەش بە نزمترین ئاست لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە دادەنرێت.

لە هەمان كاتدا، گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 3.89% و بۆ 37.60 دۆلار بۆ بەرمیلێك، نرخەكەی دابەزی.

ئەم پاشەكشەكردنە لە نرخی نەوت، بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەوروپا دەگەڕێتەوە، بەجۆرێك كە فەرەنسا كەرەنتینە و مانەوەی لە ماڵەكاندا، تا ڕۆژی هەینی سەپاند، هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەڵمانیاش یانەكانی شەوانە و چێشتخانەكان و شانۆكانی بۆ دووی تشرینی دووەمی داهاتوو، داخست.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەولێر، 212 تەن كاڵای ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرگیراوە

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی  10 مانگی ڕابردوو  212 تەن کاڵای ماوە بەسەرچوویان دەست بەسەردا گرتووە، تەنيا لەیەک مانگیشدا 35 شوێنیان سزاداوە بەهۆی سەرپێچی ڕێنماییەکان.

هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەمەبەستی بنبڕکردنی سەرپێچيیەکان، لیژنە تایبەتیەکانیان بەهەماهەنگی لیژنەکانی قایمقامیەت و هۆبەی ئابووری ئاسایشی هەولێر لەهەڵمەتێکدا بۆ چادێری کۆگاکانی ناوبازاڕی شاری هەولێر، دەستیان گرت بەسەر ئەو کاڵایانەی کەوا گونجاونین بۆ تەندروستی مرۆڤ.

دەشڵێت، لەماوەی 10 مانگی ڕابردوو 212 تەن کاڵای ماوە بەسەرچوویان دەستى بەسەردا گيراوە، لەهەرشوێنێکیش کاڵای ماوە بەسەرچوو یان نەگونجاو بۆ تەندروستی مرۆڤ هەبێت دەستی بەسەردا دەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەدەست بەسەرداگرتنی کاڵای خراپ و ماوە بەسەرچووی هەبێت، هەر شوێنێکیش نرخ بەرزبکاتەوە یان نرخ هەڵنەواسێت بەتایبەت شوێنی سەوزە و میوە، ئەوا سزا دەدرێن، لەم مانگەشدا 35 شوێنیان سزا داوە کە پابەندی ڕێنماییەکانی چاودێری بازگانی نەبوون، لەدوو ڕۆژی ڕابردووش دەستيان گرتووە بەسەر 3 تۆن سیر کە بەشێوەیەکی خراپ کۆگا کراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان