ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە، 561 توشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 561 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بەڕۆژانی پێشوو هەندێك هەڵكشان بەخۆوبينيووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 561 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش هەرچەندە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو هەندێك هەڵكشانی بەخۆوە بینووە، بەڵام بە دەستەواژەیەكی ڕوون دادەنرێت بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4569 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 331359 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1102 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 313786 كەس.

جیهان

بەوێنە، فڕۆكەیەك لە ئێران كەوتەخوارەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئەو شەڕ و پێكدادانەی ناوچەی قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەخۆوەی دەبینێت كە نزیكە لە سنورەكانی ئێران، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەنێو سنورەكانی ئێراندا كەوتەخوارەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە تەلەفیزیۆنی ئێران بڵاویكردەوە”فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لەنێو زەوییەكی كشتوكاڵی نزیك لە قەرەقوچی سنوری لە پارێزگەی ئازەربایجانی شەرقی لە باكووری خۆرئاوای ئێران كەوتۆتە خوارەوە”.

پێشتر تاران هۆشداریی دابووە لایەنە ناكۆكەكان لە قەرەباغ لە كەوتنەخوارەوەی موشەك و گوللـە تۆپ لەنێو سنورەكانی ئێران، داواشی لە ئازەربایجان و ئەرمینیا كردبوو لە سنورەكانی ووڵاتەكەی دووربكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، زیاتر لە 5 هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژەی بە تۆماركردنی زیاتر لە 5 هەزار حاڵەتی تووشبوون و 322 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5039 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 322 كەسیش گیانیان لە دەستدا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 31 هەزار و 34 كەس بەرزدەبێتەوە.

بە وتەی سادات لاری، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 539 هەزار و 670 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە 4810 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: “تا ئێستا 434 هەزار و 676 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کۆرۆنا ئەوروپا هاوتای هێرۆشیماو ناکازاکی دەکات

خەڵک

کیشوەری ئەوروپا یەکێکە لەو کیشوەرانەی زۆرترین کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنای بەسەرەوەیەو تادێت ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لەهەڵکشانە تیادا و مەترسی لەناوچوون و توشبوونی نوێ ڕوو لە زیاد بوونە.

لە ئێستادا، تەنیا ئەوروپا چارەکە ملیۆنێکی ئەو گیانلەدەستدانانەی بەردەکەوێت کە تۆمارکراون لەسەر ئاستی جیهان، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ژمارەی کوژراوانی بۆردومانە ئەتۆمییەکەی سەر هیرۆشیما و ناکازاکی لە ژاپۆن لەمیانی جەنگی جیهانی دووەمدا.

بە گوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، کە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، بڵاویکردووەتەوە، تا ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو زیاتر لە 250 هەزار کەس لەئەوروپادا، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ژمارەی گیانلەدەستداوانی کارەساتی هیرۆشیما نزیک بووە لە 140 هەزار کەس، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی ئابی 1945 یەکەم بۆمبی ئەتۆمی لە مێژوودا بەسەر ئەو شارە ژاپۆنیەدا بەردایەوە، هاوکات، کاتێک بۆمبی ئەتۆمی دیکە بەسەر ناکازاکی دا درا، گیانلەدەستاوان لەنێوان 40 بۆ 80 هەزار کەس بوون، بۆیە ژمارەی کوژراوانی هەردوو ڕووداوەکە نزیک دەبێتەوە لەچارەکە ملیۆنێک کەس، ئەم ژمارەیەش بەرامبەر گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا تا ڕادەیەک هاوتایە.

لەو 7 ملیۆن حاڵەتەی توشبوون کە تۆمار کراوە، بەرزترین رێژەی مردن لەبەریتانیایە، کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی حاڵەتەکانە، بەدوایدا ئیتالیا ( 36 هەزار ) ، ئیسپانیا ( 33 هەزار ) ، فەڕەنسا ( 33 هەزار ) و ڕووسیا ( 24 هەزار ) .

لەچەند رۆژی ڕابردووشدا، زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی مردن لە ئەوروپادا بە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە بەرزترین ڕێژەی مردنە.

بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیەکانی کۆرۆنا، هاوکاتە لەگەڵ ترس و هۆشدارییەکان لەوەی “شەپۆلی دووەم” خراپتر دەبێت، لە ئێستاشدا حکومەتەکانی کیشوەری ئەوروپا ڕێوشوینی توندی خۆپارێزی و تەندروستیان گرتووەتە بەر و تەنانەت هەندێک لە حکومەتەکان دووبارە کەرەنتینەی گشتی دەسەپێنن بۆ سنووردارکردنی تەشەنەی ڤایرۆسەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان