بەغدا میوانداری کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی نێوان شاندە بازرگانییەکانی تورکیا و عێراقی کرد



 

ئەمڕۆ سێشەممە، بەغدا میوانداری کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی نێوان شاندە بازرگانییەکانی تورکیا و عێراقی کرد کە لەلایەن یەکێتیی ھەناردەکارانی تورکیاوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رێکخرابوو.

 

لە میواندارییەکەدا نوێنەرانی کۆمپانیا تورکییەکان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیا عێراقییەکان کۆبوونەوە و دەرفەتی نوێی ھاریکارییان تاوتوێکرد.

 

عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، لە میانی کۆبوونەوەکەدا،رایگەیاند: “پێویستە عێراق تەنھا پشت بە نەوت نەبەستێت، بەڵکو دەبێت پشت بە سەرچاوە مرۆییەکانیش ببەستێت، چونکە زیاتر لەسەدای ٥٠ی دانیشتووانی عێراق گەنجنw ئەوان ئایندەی وڵاتەکەیان بونیاد دەنێن”.

 

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات لە ساڵانی نێوان ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ زیادیکردووە، جگە لەوەیش بازرگانانی عێراق لە پلەی سێیەمدان لەنێو کڕیارانی خانووبەرە لە تورکیا، ھەروەھا پێشکەوتنی بەھێز لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵاتدا ھەیە.

 

سۆنگول چابوک خانمە بازرگان لە شاندی عێراق، ڕایگەیاند کە ئەنقەرە و بەغدا پەیوەندییەکی مێژوویی و پتەویان ھەیە.

 

سۆنگول چابوک کە ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو لە ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە تورکیا سوود لە ڕەوشی سەقامگیریی لە عێراق وەربگرێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

فوئاد حوسێن پێسوازی لەباڵوێزی سعودیە لەعێراق کرد
پێشت فوئاد حوسێن پێسوازی لەباڵوێزی سعودیە لەعێراق کرد
ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا دەگرێت
دواتر ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا دەگرێت
ەیوەندیدار