ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ژنە وەزیرێكی كورد تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی حكومەتی فیدراڵ، تووشبوونی ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەران بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بە میدیاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی ڕاگەیاندووە”پشكنینەكان دەریانخست كە ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە”.

وتەبێژی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەڵێت”باری تەندروستی ئیڤان فایەق جێگیرە و تائێستا تووشبوونەكەی بەو ڤایرۆسە سوكە”.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات كە لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە بە تەواوەتی دەركەوت، حاڵەتەكانی تووشبوون لەنێوان بەرپرس و پەرلەمانتارانی عیراقdدا ڕووی لە زیادبوون كردووە.

ئیڤان فایەق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانى عيراق

عێراق

هەڵوێستی حەنان فەتلاوی لەسەر سلفەی 10 ملیۆن دینار بۆ ژنی دووەم

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیاری پێدانی سلفەیەك بە بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ ئەو فەرمانبەرەی ژنی دووەم دەهێنێت، ڕادەگەیەنێت.

حەنان فەتلاوی سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادە لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕاگەیاند”بانكی ڕەشید بڕیاریداوە سلفەیەك بە بڕی (10) ملیۆن دینار بداتە ئەو فەرمانبەرەی ژنی دووم دەهێنێت!!”.

بە وتەی فەتلاوی”نەنگییە بەیاننامەیەكی لەو جۆرە لەلایەن بانكێكی حكومی بەڕێزەوە بڵاودەكرێتەوە.. ئەو ڕوونكردنەوەیەی بۆ بیانووی بەیاننامەكەش دەرچوو، وەك عوزرێكی باشتر لە قەباحەت بوو.. ژن كاڵا نییە نمایش بكرێت یان بفرۆشرێت”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ڕەشید ڕایگەیاند”سلفەیەك بە بڕی 10 ملیۆن دینار دەداتە ئەو فەرمانبەرەی ژنی دووەم دەهێنێت”.

بەپێی بەیاننامەیەكیش كە لەلایەن بانكەكەوە بڵاوكرایەوە”بڕیاری پێدانی ئەو سلفەیە بۆ هاوسەرگیریی، بۆ هەموو لاوانی فەرمانبەرە، بەبی ڕەچاوكردنی ئەوەی وەرگرتنی مووچەكەی لە بانكەكە جێگیركردبێت كە لەئێستادا كاریی پێدەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق: داعش خۆی ڕێكدەخاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گروپە چەكدارەكانی داعش سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوەن و ڕەوشی ئێستای وڵاتییان قۆستۆتەوە، ئاماژە بە خاپووركردنی زۆرێك لە حەشارگە و تونێلەكانی ڕێكخراوەكەش دەكات لە كەركوك و دەوروبەری.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، ڕایگەیاند”چەكدارانی ڕێكخراوی داعش، لەم ماوەیەی دواییدا هەوڵی خۆڕێكخستنەوە دەدەن و تەنگژەی ئابوری و كۆرۆنایان قۆستۆتەوە، تابتوانن كارتەكانیان ڕێكبخەنەوە و دەست بە جموجۆڵ و چالاكی بكەنەوە”.

بە وتەی خەفاجی”ڕێكخراوی داعش پشتی بە هەندێك ناوچە بەستووە بۆ داڵدەدانی چەكدارانی، هێزە ئەمنییەكانیش زانیاریی هەواڵگری وردیان دەستكەوتووە سەبارەت بە جموجۆڵی چەكدارانی ڕێكخراوەكە ولەئێستا لە كەركوك و دەوروبەری كار لەسەر ئەو زانیارییانە دەكەن”.

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق دەڵێت”زۆرێك لە حەشارگە و تونێلەكانی سەر بە ڕێكخراوی داعش خاپوركران و چەك و تەقەمەنییەكی زۆری داعش دەستییان بەسەرداگیرا، دیاریكردنی ئامانج و شوێنی وەشاندنی گورزيش لە ڕێكخراوەكە، پێویستی بە دەستپێشخەریی ئۆپەراسیۆنەكان و دەستخستنی زانیاریی هەواڵگری وردە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی دواین ئاماری كۆرۆنای لە عیراق و هەرێم ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3667 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2876 كەسیش چاكبوونەتەوە و 52 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 15 كەسیان لە هەرێمی كوردستانن.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 214 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3667 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 185 و هەولێر 422 و دهۆك 471 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2876 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 52 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان 15 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان