ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە شارۆچكەیەكی هەرێم ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش ئاشكرای دەكات، كە هەر ئەمڕۆ 16 كەس لە شارۆچكەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش ١٦ كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تووشبووەكان دابەش بوون بەسەر چەند گەڕەك و گوندێكی شارۆچكەكە، كە بریتین لە (گوندی ئامیان، گوندی مەلابروان، گەڕەكی خێلەكی و ئازادی و معەوقین، گوندی بشیریان، گوندی حەسەنی، بەردەڕەش سەنتەر، گوندی سیگردك، گوندی پیرچاوش، شارەدێی كەڵەك).

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووانی سنوورەكەمان گەیشت بە ٥٦٦ كەس.

کوردستان

سیروان بارزانی: لە هێرشێكی هاوپەیماناندا لە مەخمور چوار تیرۆریستی داعش كوژران

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانی چەند بنكەیەكی داعشیان لە سنووری شارۆچكەی مەخمور كرد و چوار تیرۆریستی داعشیان كوشت.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ – مەخموری پێشمەرگە بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە:”دوای گۆڕینەوەی زانیاریی هەواڵگری لەگەڵ پێشمەرگە، لە نیوەی شەوی ڕابردوودا ژمارەیەك فڕۆكەی هاوپەیمانان چەند پێگەیەكی داعشیان لە بناری چیای قەرەچووغ لە سنووری شارۆچكەی مەخمور بۆردوومانكردووە و لە ئەنجامدا چوار چەكداری داعش كوژراون”.

سیروان بارزانی وتیشی:”ماوەیەكە جموجۆڵی داعش لە سنوورەكە زیادیكردووە و نزیكەی 30 چەكداری داعش بەشێوەی مەفرەزە كردەی توندوتیژی دژی خەڵكی سڤیل دەكەن، بەڵام توانای هێرشكردنیان نییە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە وارماوا بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەوە خانوویەك ڕوخا

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمڕۆ دووشەممە، لە شارەدێی وارماوای سەر بە شارەزوور، هاووڵاتییەك وەك ئامادەكاری بۆ وەرزی بارانبارین، ئیزوگام لە سەر خانووە گڵەكەی دەدات، بەهۆیەوە ئاگر دەگرێت و زیان بە خانووی تەنیشتی خۆشی دەگەیەنێت.

هاووڵاتیەك لە نزیك ڕووداوەكە بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) وتی، “زۆرێك لە هاووڵاتیان لە كاتی هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵەدا، بە تایبەت خانووە گڵەكان، ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی سەرما دەكەن، ئەمانیش ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەو مەبەستە سەربانی خانووەكەیان ئیزوگام كردووە بۆ ئەوەی لەكاتی باران بارین خانووەكە دڵۆپە نەكات”.

وتیشی، “دوای تەواو بوونی كارەكەیان و پشوودانیان ماڵی تەنیشتیان دوكەلێكی زۆری تێچووبوو بە هۆی ئەوەی خانوی گڵ بوون هەردووكی و بەمەش زانیان كە خانووەكە گڕی گرتووە”.

تیمەكانی بەرگری شارستانی وارماوا دوای ئاگاداركردنەوەیان لە ئاگركەوتنەوەكە دەستبەجێ هەوڵی كۆنتڕۆڵكردی ئاگرەكە دەدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “ئەو خانووەی كە سەربانەكەی قیر كردبوو ئاگر چووبوە نێو سەقفی خانووەكە و بەهۆیەوە تەواوی سەقفەكە ڕوخێنرا و لەگەڵ بەشێكی سەقفی دراوسێكەیان بۆ ڕێگەكرتن لە زیاتر بڵاوبوەنەوەی ئاگرەكە”.

ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بەوەشدا، “بەهەوڵی بەرگری شارستانی و هاووڵاتیانی گەڕەكەكە توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت، بەڵام زیانی زۆری ماددیی بەخانووەكە گەیشتووە”.

(تۆڕی میدیایی خەڵك) لە شوێنی ڕووداوەكە ویستی لێپرسراوانی بەرگری شارستانی وەربگرێت، بەڵام نەیانویست لێدوان بدەن.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لەم مانگەدا، ئەمە دووەم خانووە لە سنووری شارۆچكەی شارەزوور دەسوتێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دهۆك، لە پێكدادانیكدا تۆمەتبارێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت: شەوی رابردوو لە دهۆك لە ڕوووبەڕووبونەوەیەكدا تۆمەتبارێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رٍایگەیاند: تۆمەتبار (فەرهاد عیسا ساڵح) كە تەمەنی 37 ساڵە لە ماوەی رابردودا لە دادگای زاخۆ و دهۆك فەرمانی دەسگیركردنی بۆ دەركراوە، لە ماوەی رابردودا تەقەی لە پۆلیس كردبو كارمەندێكی ئێمەی لە قەزای زاخۆ برینداركردبوو، هەروەها چەندین تاوانی دیكەی ئەنجامدابوو، بۆیە شەش سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.

بە وتەی هێمن سلێمان”شەوی رابردو لە شەقامی گرشینێ لە نزیك بەنزینخانەی باوەر بوو، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە كۆنتڕۆڵی شوێنەكە كرا و داوای لێكرا خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس بكات، بەڵام ئامادەنەبوو خۆی رادەست بكات و رووبەڕووی هێزەكان بۆوەبەو هۆیەوە مقەدەم شڤان حاجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چالاكی مەدەنی برینداركرد.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك دەڵێت”دوای ئەوە تەقەكرا و تۆمەتبارەكەش بە گوللـەیەك كوژرا و گیانی لەدەستدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكەدا قەناسێك و دو چەكی دیكە و دو رومانە و چەند پارچەیەكی كەرەسەی بێهۆشكەری تێدابوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان