ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکاندا دەگرێت



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،لە هەوڵەکانی بەردەوامە لە پێناو چەسپاندنی یاسا و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و پشتبەست بەو داتا و زانیاریانەی، کە لەئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان بەدەستهاتوون دەریدەخەن، هەندێک لە کاری نایاسایی و تاوان و سەرپێچی، ماتۆرسکیل وەک ئامرازێکی گواستنەوە بەکارهاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە چەند هەڵمەتێکدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک لەو ماتۆڕسکیلانەی، کە بێسەرەتان و مەرجی سەلامەتیان تێدانییە و بەهۆی تیژڕەوی و پێشێلکردنی یاساکان و دانانی صالنصای بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی دەنگەکەی و نانەوەی پشێوی و دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆ بەکار دەهاتن، دەستیان بەسەرداگیرا و لەناوبران.

جەختیشی كردۆتەوە، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی ئەو ماتۆرسکیلانەی، کە دەبنە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتیان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بەردەوام دەبێت.

بەغدا میوانداری کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی نێوان شاندە بازرگانییەکانی تورکیا و عێراقی کرد
پێشت بەغدا میوانداری کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی نێوان شاندە بازرگانییەکانی تورکیا و عێراقی کرد
پرسی سەربازی زۆرەملێ‌ سەرهەڵدەداتەوە
دواتر پرسی سەربازی زۆرەملێ‌ سەرهەڵدەداتەوە
پەیوەندیدار