ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرپرسێكی باڵای داعش دەستگیر كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دەزگای هەواڵگری سەربازیی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسی شانە نووستووەكانی ڕێكخراوی داعش لە ناوچەیەكی نزیك شارەدێی قەراج دەستگیر كراوە.

دەزگای هەواڵگری سەربازیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو بەرپرسەی داعش لە ئۆپەراسیۆنێكی بێوێنەدا و بەپێی زانیاریی ووردی هەواڵگری دەستگیركراوە.

ئاشكراشیدەكات، ئەو كەسە تیرۆرستێكی ترسناك بووە و لە ناحیەی قەراجی قەزای مەخموور، بەرپرسی شانە نوستووەكانی داعش بووە و یەكێك لە كوڕەكانی لە شەڕدا كوژراوە و برایەكیشی بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆرستی، لە زینداندایە و سزای 25 ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە.

هەرچەندە دەزگاكە ناوی ئەو كەسەی ئاشكرا نەكردووە بەڵام ئەوە ڕووندەكاتەوە، كە ئەو كەسە یەكێكە لە گرنگترین داواكراوەكان كە ماوەیەكە داوای دەستبەسەركردنی دەكرێت و بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر بۆ دەرچووە.

عێراق

پێشبینی دەكرێت لیستێكی یەكگرتووی كورد و شیعە و سوننە دروستبكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی عیراقیون، پێشبینی دەكات بۆ هەڵبژتردنی داهاتوو، هاوپەیمانی سیاسی لەنێوان پێكهاتە جیاجیاكاندا دروستبكرێت.

حەسەن فدعەم پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عیراقیون لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پێشنیارێك هەیە بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانییەكی درێژكراوە كە لە دهۆكەوە دەستپێدەكات و لە بەسرە كۆتایی دێت و سوننە و شیعە و كورد لە یەك لیستدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كۆدەكاتەوە”.

سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختیش لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا، فدعەم وتی”لەوبڕوایەدانیم هەڵبژاردن لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا سازبكرێت، بەهۆی نەبوونی كاتی پێویست لەبەردەم كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان”.

پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی عیراقیون پێشبینی كرد”هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی ساڵی 2021 ئەنجام بدرێت”.

پەرلەمانی عیراق لە شەممەی ڕابردوو دەنگیدا لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان بۆ 16 پارێزگە و دەنگدانیشی لەسەر پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە دواخست.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ڕۆژی شەشی مانگی حوزەیرانی 2021ی وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتدا داریی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەشير حەداد: تەنیا لەم حاڵەتەدا دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی كەركوك و نەینەوا دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردن بدرێت لە پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا، بەبێ‌ پێكهاتنی نێوان نوێنەرانی پێكهاتەكان.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق و نوێنەران و پەرلەمانتارانی پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا و سەرۆكی لیژنەی یاسایی، ڕایگەیاند”دواخستنی دەنگدان لەسەر دابەشكردنی بازنەی هەڵبژاردنەكان لە كەركوك و نەینەوا، لەدوای دەنگدانی پەرلەمان بوو لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی 16 پارێزگە لە دانیشتنی شەممەی ڕابردوو، ئەمەش لەپێناو بەخشینی هەلی زیاتر بە پێكهاتەكان بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنێك كە ببێتە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنەكان، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆش دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی ئەو دوو پارێزگەیە دەدرێت”.

بە وتەی بەشیر حەداد”ناكرێت دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردن بدرێت لە پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا بەبێ‌ پێكهاتنی نێوان نوێنەرانی پێكهاتەكان، پەرلەمانیش بەردەوام هەوڵیداوە ڕۆڵی خۆی ببینێت لە پەسەندكردنی یاساكان و داڕشتنیان، بەشێوەیەك لەگەڵ پێداویستی قۆناغەكە و خواستی جەماوەردا بگونجێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، سلێمانی زۆرترین حاڵەتی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 3691 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3244 كەسیش چاكبوونەتەوە و 48 كەسیش مردوون، كە بەتەنیا 15 كەسیان لە سلێمانی بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 73 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3691 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 345 و هەولێر 486 و دهۆك 452 و كەركوك 175 حالًەت تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستی عيراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 3244 تووشبووی پەتاكە كردووە كە زۆربەیان لە بەغدا بوون.

تەندروستی عیراق لە بەیاننامەكەیدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانیشی ئاشكراكردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 48 حاڵەت بووە و تەنیا لە سلێمانیش 15 حاڵەتیان تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان