ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

مانگی داهاتوو گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاشكرایدەكات، بەگرتنەبەری ژمارەیەك ڕێكاری خۆپارێزی بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریانداوە ڕۆژی 4ی مانگی داهاتووەوە مەراسیمی عومرە دەستپێبكاتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سعودیە بڕیاریداوە هەنگاو بە هەنگاو ڕێگا بەئاساییبونەوەی مەراسیمی عومرە بدات.

ڕۆژنامەی وەتەنی سعودی هەندێ: زانیاری لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەكە بڵاویكردەوە و ئاشكرایدەكات، لەسەرەتادا گەشتی عومرە بۆ موسڵمانانی ناوخۆی وڵاتەكە ئاسایی دەكرێتەوە و ئەگەر ڕێكارەكان بەباشی بەڕێوەچوون بۆ موسڵمانانی وڵاتانی دیكەش ئاسایی دەكرێتەوە.

ئەوەشی بڵاوكردەوە، دەبێت ژمارەی ئەوانەی عومرە دەكەن دیاریكراوبێت و مانەوەیان لە شوێنەكان و ئەركە ئاینییەكانیان دەبێت بە ڕێكاری خۆپارێزی بێت، هەروەها سەرجەم عومرەكاران پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا بكەن و هەمان ئەو ڕێكارە خۆپارێزیانە جێبەجێبكەن كە لە ڕێورەسمی حەجی ئەمساڵ گیرانەبەر.

جیهان

“ئەوانەی گروپی خوێنەكەیان (O) یە كەمتر تووشی كۆرۆنا دەبن”

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاوێكاری زانستی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر لە ماوەی ڕابردوو بڵاودەبیتەوە.

ئارنۆ فۆنتانیە، ڕاوێكاری زانستی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا و زانای بواری نەخۆشییە گوازراوەكان بۆ كەناڵی (بی. ام. اف)ی وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خێراییەكی زیاتر بڵاودەبێتەوە بە بەراورد بە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی لە بەهاردا.

جەختیشی كردۆتەوە، كە شەڕی ڤایرۆسەكە درێژخایەن دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە ئەوانەی جۆری خوێنەكەیان (O)یە كەمتر تووشی ڤایرۆسەكە دەبن بە بەراورد بە خەڵكانی تر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یۆنان: توركیا بنەماكانی بوون بە ئەندام لە یەكێتی ئەوروپای پێشێلكردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

یۆنان داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات ناردنی چەك بۆ توركیا رابگرن، دوپاتیشی دەكاتەوە، توركیا بنەماكانی بوونە ئەندامی یەكێتییەكەی پێشێلكردووە.

نیكۆس دندياس وەزیری دەرەوەی یۆنان لەمیانی سەردانێكیدا بۆ ئەلبانیا، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئەلبانییەكەی، باسی سیاسەت و هەنگاوەكانی توركیا كرد و ڕایگەیاند، ئەنقەرە ڕۆژانە لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە بەردەوامە لە پێشێلكردنی بنەماكانی ئەندامبوون لە یەكێتیی ئەوروپا، بۆیە لەو بارەیەوە نامەیەكیان داوەتە سەرۆكی كۆمیسیۆنی فراوانكردنی یەكێتییەكە و تیایدا جەختیان كردووەتەوە لە پێشێلكردنی بنەماكان لەلایەن توركیاوە، داواشیان كردووە ڕێكاری پێویست لە بەرامبەر ئەنقەرە بگیرێتەبەر.

وەزیری دەرەوەی یۆنان داواشی لە یەكێتیی ئەوروپا كرد هەناردەی چەك بۆ توركیا ڕابگرێت، چونكە ئەسینا پێیوایە، ئەنقەرە ئەو چەكانە بۆ دروستكردنی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەكاردەهێنێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، هەفتەی ڕابردوو لە كۆبوونەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، یۆنان پێشنیازێكی پێشكەشكرد تایبەت بە گەمارۆی چەكی سەر توركیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەعد حەریری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ راسپێردرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان سەرلەنوێ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەستنیشانكرایەوە.

لە كۆشكی بەعبەدا دوای راوێژەكانی پەرلەمان بە دەنگی 65 پەرلەمانتار و بە دەنگی دژی 53 پەرلەمانتار، سەعد حەریری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت راسپێردرا.

ئەو پەرلەمانتارانەی حەریریان دیاریكردووە لەناویاندا ژمارەیەك فراكسیۆن و كەسایەتی دیكە هەیە.

پێشتر حەسەن دیاب كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ شكستی هێنا لە پێكهێنانی كابینەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان