ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شایان عەسكەری لەسەر دەنگدان بە حكومەتی هەرێم داوای لێبوردن دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان، كە واژۆشی كردووە بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران لە پەیامێكیدا بۆ هاووڵاتیان و دەنگدەران دەڵێت: “بە گەورەیی خۆتان بمبورن”.

شایان عەسكەری، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی ڕابردوو پۆستێكم كرد، تیایدا باسی ئەوەم كرد، كە بزووتنەوەی گۆڕان حكومەتی ھەرێمی كوردستانی ڕاگرتووە، باشتر وایە بكشێتەوە.

دەشڵێت: “بەشێكی ئەو خەتایە لە ئەستۆی منە، بۆیە ھاووڵاتیانی كوردستان، دەنگدەرانی سەنگینم، بە گەورەیی خۆتان بمبورن، چونكە لە ٢٠١٩/٥/٢٨ دەنگم دا بە یاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لە پێناوی چاكسازی و لە ٢٠١٩/٧/١٠ متمانەم دا بە حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پێناوی چاكسازی”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو چاكسازیەی بە بیانووی ھەستیاری دۆخی سیاسی و كۆرۆنا و گوایە گەندەڵی ٣٠ ساڵ بە شەو و ڕۆژێك چاك ناكرێت، بەڵام ھەموو جۆری گەندەڵیەكانیان بە كەمتر لە شەو و ڕۆژێك ئەنجام دەدەن، بەڵام چاكسازی بە قسەی خۆیان بە مانگێك و دووان و ساڵێك و دووان ناكرێت.

دەشڵێت: “پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ گەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان چاكسازی نەكا ئێمە بۆ بیكەین!، یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێ گەر پارتی دیموكراتی كوردستان چاكسازی نەكا ئێمە بۆ بیكەین! كەواتە ئەوان ھاوسەنگی ھێز و دەسەڵات و پارە بە چاكسازی بۆ میللەت ناگۆڕنەوە”.

شایان عەسكەری نووسیویەتی، “میللەت داتا و فاكت و ڕاپۆرتی سەر كاغەز و ڕاگەیاندن چی لێ بكات گەر بە فعلی كاریگەریەكانی چاكسازی بەسەر ژیانی میللەتەوە دیار نەبێت، دەی بمبورن دەنگەكانی ئێوەم دا بە سەرۆكایەتی و حكومەتی ھەرێم”.

کوردستان

مردن لە سلێمانی بۆ كەمترین ئاست دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە ئەمڕۆ 3 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكات، “بە پابەندبوون بە ڕێنماییەكان دۆخەكە باشتر دەبێت”.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ 42 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە كراون و 33 كەس چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و لە ئێستاشدا 212 نەخۆش لە نەخۆشخانە ماون.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەمڕۆ 3 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 1128 كەسیش تا ئێستا پلازمایان بەخشیوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە دڵنیابن بە پابەندبوونی ڕێنماییەكانی تاك پارێزی و جێبەجێ كردنی ڕێنماییە پزیشكییەكان، دۆخەكە باشتر دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مالكی لەبارەی حەشدی شەعبییەوە لەگەڵ شاندێكی پارتیدا كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی جەعفەر ئیبراهیم سەردانی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەكات لە بەغدا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژنامەوانی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە بڵاوكرایەوە”ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، مالیكی چاوی بە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوت لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا، لە چاوپێكەوتنەكەشدا باس لەو پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییانە كرا كە لەم قۆناغەدا وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هەردوولا لە چاوپێكەوتنەكەدا ڕەتیانكردەوە خراپەكاریی بەرانبەر بە حەشدی شەعبی و قوربانییەكانی بكرێت، ئیدانەی سوتاندنی بارەگا حزبی و نوێنەرایەتییە سیاسییەكانيش كرا لە هەرجێگەیە بن، داواش لە حكومەت كرا ئاسایش و سەقامگیری بسەپێنێت و سامانی گشتی و تایبەت بپارێزێت”.

نوسینگەی نوری مالكی لە بەیاننامەكەدا دەڵێت”هەردوولا لە چاوپننەكەدا هیوایانخواست هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ تێپەڕاندنی ڕووبەڕووبوونەوەكان و كار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بكرێت و حكومەتێكی هەڵبژێردراوی وەها پێكبهێنرێت كە توانای هەبێت داواكارییەكانی جەماوەر جێبەجێ‌ بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوو كەس بە پارەی ساختە و ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە دوو كەسیان بە پارەی (دیناری عیراقی و دۆلاری ئەمریكی) ساختە و بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ ڕێكەوتی ۲٠ / ۱٠ /۲٠۲٠ لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەركان لەشاری هەولێر توانرا ( ۲ ) تۆمەتبار دەستبگیر بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو تۆمەتبارانە بڕی (۱۱٦) گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (كریستاڵ ) و بڕی ( ٥٥٠) هەزار دیناری عیراقی ساختە و بڕی (۹٠٠) دۆلاری ساختەی ئەمریكیان پێ‌ بووە.

ئاشكراشی كردووە، كە ئەو تۆمەتبارانە (۳) دەمانچە و (6) مۆبایلیان پێ‌ بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان