ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق، ڕێژەی چاكبوونەوە لە پەتای كۆرۆنا 80%یە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق، سێ‌ پەرەسەندنی ئەرێنی سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە عیراقدا ڕادەگەیەنێت.

ئەحمەد موللا تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”وەزیری تەندروستی پێی ڕاگەیاندوون كە ڕێژەی چاكبوونەوە لە پەتای كۆرۆنا گەیشتۆتە نزیكەی 80%”.

بە وتەی موللا تەڵاڵ”ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا بۆ 2.7%دا دابەزیوە، وەزارەتی تەندروستیش ڕێكەوتنی كردووە بۆ وەرگرتنی 20%ی پێداویستی عیراق لە ڤاكسینی كۆرۆنا لە حاڵەتی پەسەندكردنی لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی”.

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق، پێشبینی كرد ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا لەگەڵ هاتنەبەری وەرزی پایز، ڕوو لە زیادبوون بكات، داواشی لە هاووڵاتیان كرد، هەموو ڕێكارەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر.

عێراق

ڕێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا 85%ی تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتۆتە 85% و ڕێژەی مردنیش بۆ 2.4% دابەزیوە، بەڵام تا ئێستا ڤایرۆسەكە مەترسی گەورەی هەیە لەسەر وڵات و هۆشداریش دەدات لە زیادبوونی تووشبووان بە چوونە ناو وەرزی زستان.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عیراق لە لێدوانێكی بۆ كەناڵی (العیراقیە)ی فەرمی ڕایگەیاند، كە وەزارەتەكەیان پێداویستی تەواوی دابین كردووە بۆ چارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنا، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە خۆپارێزی پشتگوێ‌ بخرێت.

وەزیری تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “پابەند بن بە ڕێكارەكانی تەندروستی و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بەتایبەتیش لە چێشتخانە و مۆڵەكان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پەتای كۆرۆنا تا ئێستا مەترسی گەورەی هەیە لەسەر جییهان و عیراق و تا ئێستا ڕێژەی چاكبوونەوە لە پەتاكە گەیشتۆتە 85% و ڕێژەی مردنیش بۆ 2.4% دابەزیوە.

وەزیری تەندروستی عیراق هۆشداریشی داوە لە زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەگەڵ چوونە ناو وەرزی زستان ئەگەر هاوولاتیان پابەندی ڕێكاری خۆپارێزی نەبن و وتیشی، “لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە هەماهەنگی بەردەوامداین بۆ دانانی پلانی پێویست بۆ ڕۆژانی داهاتوو تاوەكو ئامادەكاری تەواو بكرێت بۆ ئەگەری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەژێر كۆنتڕۆڵدایە و ڕێژەی چاكبوونەوە لەسەر ئاستی جیهان لە باشترین حاڵدایە و جەختیشی كردەوە، كە تا ئێستا هیچ ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسەكە نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سلێمانی بەرزترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا لە عیراقدا تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3920 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2602 كەسیش چاكبوونەتەوە و 49 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرترین ژمارەی لە سلێمانیە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 760 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3920 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 260 و هەولێر 305 و دهۆك 445 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2602 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، هاوكات 49 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە بە تەنها لە هەرێمی كوردستان بە كەركوك-یشەوە 28 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پارێزگاری سەڵاحەدین: خەڵكی پارێزگەكە متمانەیان بە پرۆسەی سیاسی نامێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگاری سەڵاحەدین ڕایدەگەیەنێت، هەڵاتنی تاوانبارانی كوشتارگەكەی ناحیەی فەرحانیە و دەربازبونیان لە چنگی داپەروەریی، دەبێتە مایەی ئەوەی خەڵكى سەڵاحەدین متمانەیان بە پرۆسەی سیاسی نەمێنێت.

عەممار جەبر، پارێزگاری سەڵاحەدین لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ شاندێكی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان ڕایگەیاند:”كوشتارگەكەی ناحیەی فەرحانیە، كاریگەریی دەبێت لەسەر متمانەی خەڵكی سەڵاحەدین بە پرۆسەی سیاسی، گەر تاوانباران ڕادەستی دادپەروەریی نەكرێن”.

بە وتەی جەبر:”دەبێت حكومەت ئەركی هێزە سەربازییەكان لە ناوچەكاندا دیاریی بكات بۆ پاراستنی مەدەنییەكان”.

لەم ماوەیەی دواییدا، گروپێك چەكدار هەڵیانكوتایە سەر ناحیەی فەرحانییەی سەر بە قەزای بەلەد لە پارێزگەی سەڵاحەدین و 12 كەسیان لە دانیشتووی ناحیەكە ڕفاند، دواتر تەرمی هەشت لە ڕفێنراوەكان بە كوژراوی دۆزرانەوە، ئەمەش كاردانەوەیەكی فراوانی لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان