ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“دەوام كەم دەكرێتەوە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی كەمبوونەوەی قەرەباڵغی هاووڵاتیان دەوامی ڕۆژانەی كارمەندان لە بەشی مۆڵەت كەم دەكرێتەوە.

فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “سەرجەم شۆفێران وهاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، كە لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو كە دەكاتە 2020/9/27ەوە دەوامی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر تاكو كاتژمێر 4ی سەرلەئێوارە دەبێت لەجیاتی كاتژمێر 6ی ئێوارە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم كەم كردنەوەی دەوامە لەبەر گۆڕانی وەرز و كەمبوونەوەی ئەو لۆدەیە، كەپێشتر لەبەشی مۆڵەت هەبوو.

ئابوری

“حكومەتی هەرێم دەرماڵەی زۆربەی مامۆستایان دەبڕێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە لە ڕاپۆرتی یاسای چاكسازی حكومەت، كە نێردراوە بۆ پەڕلەمان دوو بڕگەی “خەتەر” بۆ دەرماڵەی مامۆستایان باشكراوە و دەشڵێت: “دەیەوێت بەناوی چاكسازییەوە ئەو ١٥٠ هەزار دینارەش ببڕێت، كە وەك دەرماڵەی بڕاوە وەریدەگرن وەك هاوتاكانیان لە عیراق”.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە ڕایگەیاندووە، مەترسییەكە ئەوەیە دەرماڵەی بڕاوە (مقطوعە) كە بریتییە لە (١٥٠) هەزار دینار، تەنها بەو مامۆستایانە دەدرێت كە (مدرس)ـن واتە بڕوانەمەی بەكالۆریۆسیان هەیە و بەم پێیەش ئەو دەیان هەزار مامۆستایەی كە بڕوانامەی پەیمانگاكانی مامۆستایانیان هەیە، لەو دەرماڵەیە بێبەش دەبن و هەروەها دەبێت ئەندامی یەكێتی مامۆستایان بن.

دەشڵێت: “حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبری پاداشتی مامۆستایان و پاراستنی شكۆ و كەرامەتیان و باشكردنی ژیان و گوزەرانیان، دەیەوێت بەناوی چاكسازییەوە ئەو ١٥٠ هەزار دینارەش ببڕێت كە وەك دەرماڵەی بڕاوە وەریدەگرن وەك هاوتاكانیان لە عیراق !”.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكانیان بەردەست نەبوون.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

مامۆستایان ئاگاداری ئەم ستەمە بن !
بەپێی ڕاپۆرتێك كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای سێ مانگ لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، لە بابەتی دەرماڵەدا و ئەوەی تایبەتە بە مامۆستایان، دوو بڕگەی خەتەری تێدایە كە ئەمانەن:

یەكەم: دەرماڵەی بڕاوە (مقطوعە) كە بریتییە لە (١٥٠٠٠٠) سەد و پەنجا هەزار دینار، تەنها بەو مامۆستایانە دەدرێت كە (مدرس)ـن واتە بڕوانەمەی بەكالۆریۆسیان هەیە .
بەم پێیەش ئەو دەیان هەزار مامۆستایەی كە بڕوانامەی پەیمانگاكانی مامۆستایانیان هەیە، لەو دەرماڵەیە بێبەش دەبن .

دووەم: دەبێ مامۆستایان ئەندام بن لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان . كە ئەمەیان پێچەوانەی یاسای یەكێتییەكەیە كە ئەندامبـونی كردۆتە ئارەزوومەندانە .

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبری پاداشتی مامۆستایان و پاراستنی شكۆ و كەرامەتیان و باشكردنی ژیان و گوزەرانیان، دەیەوێت بەناوی چاكسازییەوە ئەو ١٥٠ هەزار دینارەش ببڕێت كە وەك دەرماڵەی بڕاوە وەریدەگرن وەك هاوتاكانیان لە عێراق !
دەمەوێ ڕاستییەك بۆ ڕایگشتییش بڵێم، لەكاتی گفتوگۆی ئەم یاسایەدا لە پەرلەمانی كوردستان، ئێمە پێشنیازی ئەوەمانكرد كە دەرماڵەكان بە یاسایەكی تایبەت ڕێكخرێتەوە و لێنەگەڕێین حكومەت بە ئارەزووی خۆی دەستی بۆ ببات كە ئەوكات بە زیانی گەورەی فەرمانبەران و مامۆستایان تەواو دەبێت و پێشبینییەكەی ئێمەش ڕاست دەرچوو و ئەوەتا لەو ڕاپۆرتەدا ئەنجامەكەی دەبینین>

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی بەشێكی دیكەی مامۆستایان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەروەردەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت و بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ-یش ڕایدەگەیەنێت، كە یەك شەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەكەن.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەو قوتابخانە و خوێندنگا و باخچانەی مامۆستای وانەبێژیان هەیە، سبەی چوار شەممە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/٢١ كرێی وانەبێژی مانگی ٤ خەرج دەكرێت”.

ڕاوێژ عگار، بەرپرسی ئیدارەی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژی یەک شەممە 25 ـ 10 ـ 2020 پارەی وانەبێژی مانگی چوار دابەش دەکرێت.

سەبارەت بەوەی، كە لە سلێمانی سبەینێ‌ دابەش دەكرێت، ڕاوێژ عەتار وت، “چونكە لەبەر قەرەباڵغی بانک و ڕێکارە تەندروستیەکان سبەینێ دابەشی ناکەین بۆیە خرایە ڕۆژی یەک شەممە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خوێندكارانەی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیین و ئارەزووی وەرگرتنیان هەیە لە كۆلێژی چوارتا و لە زانكۆلاین فۆڕمیان پڕكردۆتەوە سەردانی بەشی تۆماری زانكۆی سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمێك تایبەت بە زانكۆی ناوبراو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مەسرور بارزانی لەسەر مووچەی فەرمانبەران دواین پەیامی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی فەرمانبەران دەكات و دەڵێت: “حكومەت هەرچییەكی پێ بكرێت بۆ دابینكردنی مووچەی هاووڵاتییان كەمتەرخەمی ناكات” و جەختیشدەكاتەوە، كە خزمەتكردن بەس دابەشكردنی مووچە نییە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتی كردنەوەی پڕۆژەی ڕێگەی جووتسایدی ڕووڤیا- گۆپاڵ (هەولێر- دهۆك) لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، “سەرەڕای ئەو هەموو ناخۆشی و قەیرانەی حكومەتی هەرێم تووشی بووە، بەڵێنی ئەوەماندا بەردەوام بین لە پێشكەشكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری، هەندێكجار پرسیاری مووچە زۆر دێتە پێش و خەڵكێك هەیە دەپرسن حكومەت چۆن دەبێت پڕۆژەی خزمەتگوزاری بكات، بەڵام مووچە لەكاتی خۆی دابەش ناكات؟”.

سەبارەت بە وەڵامی ئەو پرسیارەی هاووڵاتیان دەشڵێت: “حكومەت هەرچییەكی پێ بكرێت بۆ دابینكردنی مووچەی هاووڵاتییان، كەمتەرخەمی ناكات و نەیكردووه. داهاتی هەرێم بە شێوەیەكی گشتی كەمبۆتەوە، پێشتریش چەندین جار ئاماژەم پێكردووە، كە پەتای كۆرۆنا، داڕمانی ئابووری جیهانی، كاریگەرییەكی زۆر نەرێنییان خستۆتە سەر ئابووری هەرێمی كوردستان. حكومەتی هەرێم ئێستا خەرجییەكانی خۆی بۆ كەمترین ئاست كەمكردووەتە‌وە، لە هەمانكاتدا هەوڵیدا، داهاتی ناوخۆ زیاتر بكات”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خزمەتكردن بەس دابەشكردنی مووچە نییە، خەڵك داوای ئاو، كارەبا، نەخۆشخانە و قوتابخانە دەكات، خزمەتكردنی هاووڵاتییان هەموو كەرتەكان دەگرێتەوە.

جەختیشی كردەوە، جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە دیسان بۆ خزمەتی هەموو هاووڵاتییانە، هەموو هاووڵاتییانی كوردستانیش مووچەخۆر نین، ئەوانی دیكەش هەن و مافی خۆیانە لە پڕۆژەكانی حكومەت سوودمەند بن، دروستكردنی ئەو پڕۆژانە، بۆ خزمەتكردنی هەموو هاووڵاتییانی كوردستانە بێ جیاوازی و دەرفەتی كار دروست دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە فەرمانبەران لە مانگی 10دا مووچەی مانگی 9یان بە لێبڕینی 18% پێ‌ درا و مووچەی مانگی 2 و 3ش بە لێبڕینی 21% دابەشكرا و هێشتا چارەنووسی مووچەی 5 مانگی ئەمساڵ (مانگەكانی 4 و 5 و 6 و 7 و 8) نادیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان