بۆ كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە


بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەوانەی كارتی نیشتمانییان تەواو بووە و وەریان نەگرتۆتەوە، كارتەكانیان دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی لە ساڵەكانی
( ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و ٢٠٢٢) ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتیمانیان کردووە و تا ئێستا نەھاتونەتەوە بۆ کارتەکانیان، بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی و باری شارستانی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانیەكانیان.

ڕاشیگەیاند، هەر هاووڵاتیان نەیەتەوە بۆ وەرگرتنەوە، ئەوا كارتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

جەختیشی كردەوە، دواتر ھاووڵاتی ئەبێت خۆی سەردانی بەغدا بکات و مامەڵە بکات بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانیەكەی.

 

بە ئامادەبونی سەرۆک کۆماری ئێران “فەتاح”ە  ئاشکرا کرا
پێشت بە ئامادەبونی سەرۆک کۆماری ئێران “فەتاح”ە  ئاشکرا کرا
دواتر بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار ی دەستگیرکرد
پەیوەندیدار