ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ساڵێك بەسەر بەڵێنەكەی حكومەت تێپەڕی
نەوتی عیراق بەسەر هاووڵاتیانی هەرێم دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای ئەوەی ساڵێك بەسەر بەڵێنی حكومەتی هەرێم تێپەڕی بۆ پێدانی نەوت بە هاووڵاتیان و نەوتیش هەر نەبوو، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەكات حكومەتی هەرێم نەوت دابەش بكات و دەشڵێت: “نەوتەكەی عیراق تەنها بەشی 20%ی هاووڵاتیان دەكات”.

غالب محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، كە ڕەزامەندی وەزارەتی نەوتی عیراق وەرگیراوە بۆ ڕەوانەكردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ شارەكانی هەرێم بە نرخی حكومی و بۆ ئەوەش هەر بەرمیلێك بە 31.500 دینار دابەش دەكرێت.

لای خۆشیەوە، كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمساڵیش ٢٠٪ هاونیشتمانیان نەوتی سپییان پێ دەدرێت و ٨٠٪ خانەوەدەكان بێ بەشدەبن لە وەرگرتنی نەوت .

ڕاشیگەیاندووە، ماوەی چەند ڕۆژێكە باس لەوەدەكرێت، كە وەزارەتی نەوتی حكومەتی عیراق بڕی ( ٥٠ ملیۆن لیتر ) نەوتی سپی دابین دەكات بۆ دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگاكانی ( هەولێر ، سلێمانی ، هەڵەبجە ، دهۆك و هەردو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین) ئەمەش ڕێژەیەكی زۆر كەمە.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ دابەشكردنی بڕی ٢١٠ لیتر واتا یەك بەرمیل نەوتی سپی بەسەر تەوای خێزانەكانی سنووری هەرێمی كوردستاندا ئەوا پێویستمان بە نزیكەی (٢٥٠ ملیۆن لیتر) نەوتی سپی دەبێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە دانیستوانی بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لەوەرزی زستاندا بە هۆی دابەزینی پلەی گەرمیە ( ٣ بۆ ٥ بەرمیل نەوتی سپی ) بەكاردەهێنن .

دەشڵێت: “ئەگەر بۆ ئەمساڵیش تەنها پشت بە حكومەتی عیراق ببەسترێت بۆ دابین كردن و دابەشكردنی نەوتی سپی نزیكەی ٢٠٪ دانیشتوانی هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن و ٨٠ ٪ دیكەی خانەوادەكانی هەرێم نابێت چاوەڕوانی نەوت وەرگرتن بن” .

ئاماژەی بەوەشكردووە، داواكارین لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بڕی نەوتی سپی پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن پێش هاتنی وەزی زستان و دابەزینی پلەی گەرمی، چونكە لە ئێستادا هاووڵاتیان بە هۆی بێ مووچەیی و كەمی دەرامەتەوە ناتوانن بڕی پێویست نەوتی سپی دابین بكەن .

لە كۆبوونەوەی 4-9-2019ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم-دا بڕیار درا پێش هاتنی وەرزی سەرما هەر ماڵێك بڕی یەك بەرمیل نەوتی پێ‌ بدرێت، بەلام ساڵێك و نزیكەی مانگێك تێپەڕی بەسەر ئەو بڕیارە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێك نەدراوە بە هاووڵاتیان.

ئابوری

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عیراقی و تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و بەهای 100 دۆلار چووە سەروو 125 هەزار دینار.

خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ئەمڕۆ هەینی بەهای 100 دۆلار بە 125 هەزار و 250 دینارە لەكاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چووە 127 هەزار و دواتر بۆ 124 هەزار دینار دابەزییەوە.

ڕاشیگەیاند، كە 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 920 هەزار تمەنە بە حەواڵە و بە 2 ملیۆن و 820 هەزار تمەنە بە دەستی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هاوردەكردنی هەنار قەدەغەدەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕێككارەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە،”وەك پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تا ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەكردنی هەنار قەدەغە دەكەین”.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە،”بەخۆشحاڵییەوە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عیراقیش هاوردەكردنی هەناری قەدەغەكرد لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتییەكی باشی جوتیارانمانە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،”ڕێككارەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەپارێزگای هەڵەبجە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان سازدەكرێت و جوتیاران و خاوەن كارانی ناوچەكەش بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.

بڕیارە ڕۆژانی 29-30-31ی ئەم مانگە لەپاركی یاری شاری هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ كار و بەرهەمە خۆماڵییەكان، بەئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێكخراوەكان بەڕێوەبچێت.

فێستیڤاڵەكە بۆ كار و بەرهەمە خۆماڵییەكان لە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی 29ی ئۆكتۆبەر دەكرێتەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان بەردەوام دەبێت.

لەفێستڤاڵەكەدا، جوتیاران و خاوەنكارانی بەرهەمی خۆماڵی بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان