ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەوێنە؛ ناوچە سووتاوەكەی شاخی گۆیژە سەوز دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە درێژەی هەڵمەتی سەوزكردنی شاخی گۆیژە لەلایەن كۆمپانیا ناوخۆییەكانەوە، ئەو ڕوبەرەی لەماوەی ڕابردودا لە شاخی گۆیژە سوتا، لەلایەن كۆمپانیای (تانوپۆ)وە سەوز دەكرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە میانی سەردانێكی مەیدانی و ئاگاداربوون لەچۆنێتی بەرێوەچوونی هەڵمەتەكانی سەوزكردنی گۆیژە، لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی كارەكانی كۆڵییەوە و پشتگیری خۆی بۆ كارئاسانی تەواوی ئەو كۆمپانیانە دەربڕی، كە سەوزكردنی شاخی گۆیژەیان لە ئەستۆ گرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كێشەكانی بەردەم گەیاندنی ئاو لە سەر شاخ كۆتایی هاتووە و ئاوی پێویست بە چەند قۆناغێك لە قەڵاچوالانەوە گەیشتۆتە سەر شاخی گۆیژە بۆ ئاودانی ئەو نەمامانەی، كە دەڕوێندرێن.

ڕەوف بایزئاغا، سەرپەرشتیای سەوزكردنەی شاخی گۆیژە ڕایگەیاند، بەمەبەستی سەوزكردنی ئەمرۆ كۆمپانیای (تانوپۆ) ڕووبەرێكی لەو شوێنە وەرگرتووه، كە ماوەی ڕابردوو بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورەوە سوتوا، دوای سێ ساڵ لە خزمەتكردنی نەمامەكان ئەو ڕوبەرەی ئێستا وەریگرتوەتەوە بە سەوزكراوی ڕا‌دەستی دارستان و پاوانی سلێمانی بكات.

وتیشی، “لە ئێستادا چەند تیمەكانی كۆمپانیاكە كاری دروستكردنی گرادۆن و هەڵكەندنی چاڵی نەمامەكان دەكەن بۆئەوەی ئامادە بێت و لە وەرزی نەمام ڕواندندا نەمامی تێدا بڕوێنن.

ڕونیكردەوە، كاری ئەم كۆمپانیایە دوای ئەوە دێت كە هەریەك لە كۆمپانیاكانی ئاسیا و قەیوان سنووری كاركردنیان لەسەر چیای ئەزمڕ و گۆیژە بۆ دیاریكراوە و دەستیان كردووە بە كاركردن بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكەن لە وەرزی ڕواندنی نەمامدا، نەمامەكانیان بڕوێنن.

هەڵمەتی سەوزكردنی چیای گۆیژە بە چاودێری پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی لە كۆتایی ساڵی رابردوودا ڕاگەیەندراوه ‌و چەند كۆمپانیایەكی ناوخۆیی كارەكان ئەنجام دەدەن، قائیمقامی سلێمانیش لەلایەك داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەكات‌ لەكاتی سەردانی چیای گۆیژە ژینگەی سنوورەكە بپارێزن و نەبنەهۆی كەوتنەوەی ئاگر، لەلایەكیتر داوای لە كۆمپانیا و سەرمایەدارەكان كرد بەشداربن لە سەوزكردنی چیای گۆیژەدا.

ژینگە

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کوالیتی پەرداخی پلاستیکی ئاو دروستدەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

قائمیقامیەتی سلێمانی بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاریدا لیژنەیەکی زانستی پێکبهێنن، بۆئەوەی ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن، لەبارەى ئەو پلاستیکەی لەپەرداخ و دەبەی ئاودا بەکاردەهێنرێت، کە ئایا زیانی هەیە یان نا.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەکی زانستی لەتەندروستی و ژینگە و کوالیتی کۆنتڕۆڵ و نوێنەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو  و نوێنەری کۆمپانیاکانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ پێکبهێنن، بۆئەوەی ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن، لەبارەى ئەو پلاستیکەی لەپەرداخ و دەبەی ئاودا بەکاردەهێنرێت، کە ئایا زیانی هەیە یان نا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو لیژنەیە دەبێت لەماوەى دوو هەفتەدا ڕاپۆرتى خۆی پێشکەش بکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، گواستنەوەی ئاو دەبێت بەشێوازێکی تەندروستبێت و نابێت پلەى گەرماش لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەی پێی دەگوازرێتەوە و کۆگاکانیش لە ٢٥ پلەی سیلیزی زیاتر بێت، هاوکات نابێت تیشکی خۆر لێی بدات.

 

جەختی لەئەوەشکردەوە، نابێت مارکێتەکان ئاو لەبەردەم مارکێتەکە دابنێن، و ئەگەر پێوەی پابەندنەبن، ئەوا سزای یاسایی دەدرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

قائیمقامی سلێمانی بڕیار لەسەر دەبە و پەرداخی پلاستیكى ئاو دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ بڕیاری نوێ‌ لەسەر دەبە و پەرداخی پلاستیكى ئاو دەدەن.

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە سبەینێ چوار شەممە 21-10-2020 لە كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەكان و كارگەكانی ئاو لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەیەك لە هۆڵی قائیمقامیەت ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاند، كە لەو كۆبوونەوەیەكدا قائیمقامی سلێمانی بڕیاری نوێ لەسەر پەرداخی ئاوی پلاستیك دەدات و شێوازی نوێی لەدەبەكردنی ئاوی خواردنەوە ڕادەگەیەنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان