ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پلەی گەرما دادەبەزێت و بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراقی و ئەندامی لیژنەی شارەزایان لە ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی پێشبینی دابەزینی زۆری پلەی گەرما دەكات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات.

سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لە نوسینێكیدا كه لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك)ەوە بڵاویكردۆتەوە، ڕیگەیاندووە”ڕۆژی شەممەی داهاتوو 26ی ئەیلول، پلەی گەرما بەشێوەیەكی تەواوەتی دادەبەزێت و كەشوهەوای پایز لە شارەكانی ناوەڕاست و خۆرئاوا و باكووری وڵات بەدی دەكرێت، ئەمەش لە ڕۆژی یەك شەممەوە شارەكانی باشوور دەگرێتەوە”.

ئەو كەشناسە عیراقیە دەڵێت”دەستەواژەی باش هەیە بۆ بارینی نمەباران و هاتنەبەری كەشوهەوایەكی پایزی كە لە كۆتایی مانگ و سەرەتای هەفتەی یەكەمی مانگی تشرینی یەكەم، شارەكانی باكوور و ناوەڕاست و خۆرئاوای وڵات دەگرێتەوە، ئەم گۆڕانكارییەش لە كەشوهەوادا ڕەنگە هەندێك لە ناوچەكانی باشووری وڵات بگرێتەوە”.

ژینگە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەى دارسنەوبەرە سووتاوەکان لەکۆبوونەوەدایە

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی هەریەکە لەپارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری دارستان و پاوان، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجامدەدات.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا باس سووتانی دار سنەوبەرەکانی سلێمانی دەکرێت و ڕێگەچارەی گونجاو دیاریدەکەن و دیاریدەکەن چ لایەنێک ئەو دارسنەوبەرانە بپارێزێت.

 

لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستەکانی بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى، بەڕێوەبەرى چاودێرى و گەشەپێدانى سلێمانى و بەڕێوەبەرى گشتى ئاوەدانکردنەوەى سلێمانی دەدرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای سبەینێ و دووسبەی بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە لەهەندێک ناوچە کەمێک پلەى گەرما بەرزدەبێتەوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان