ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێ بەجێ‌ دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، مووچەی ئایندە مووچەی بەلێبرینەوە، بەڵام دەرناكەوێت كە لە ٪٢١ لێبراوە ، كە ئەمەش یەكێكی دیكەیە لە ئیجتهاد و داهێنانە نایاسایەكانی حكومەت.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان لەهەژماری تایبەتی لە فەیسبوك رایگەیاندووە، بە پێ بەدواداچوونەكانم حكومەت و وەزارتی دارایی میكانیزمێكی نوێیان پەیڕەو كردوە بۆ دابەشكردنی مووچە بەجۆریكە نا یاسایی لە ناو نایاسایی ڕوودەددات، بە شێوازێكی ژمێریاری ئەو لە سەدا ٢١ دەبڕن، كە بە هیچ شێوەیەك مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنیت، بەڵكو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩.
دەشڵێت ،”بۆ هەر یەك لە مووچەی بنەڕەتی و لە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی بڕوانامە و زەوجی و منداڵ و جوگرافیا و ترساناكی و خانەنشینی % 21ی لێدەبڕێت “.

دەقی نوسینەكەی :
مووچەی شەبەح
مووچەی ئایندە مووچەی بەلێبرینەوە، بەڵام دەرناكەوێت كە لە ٪٢١ لێبراوە
ئەمیش یەكێكی ترە لە اجتهادو داهێنانە نایاسایەكانی حكومەت..
بە پێ بەدواداچونەكانی من ،حكومەت و وەزارتی دارایی میكانیزمێكی نوێیان پەیڕەو كردوە بۆ دابەشكردنی مووچە بەجۆریكە نا یاسایی لە ناو نایاسایی ڕوودەددات ، بە شێوازێكی ژمێریاری ئەو لە سەدا ٢١ دەبڕن كە بە هیچ شێوەیەك مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنیت بەڵكوو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩.
میكانیزمەكە بە شێوەیە دەبیت
برینی ٪٢١ لە مووچەی بنەڕەتی
بڕینی ٪٢١ لە دەرماڵەی بڕوانامە
بڕینی ٪٢١ لە زەوجی و منداڵ
بڕینی ٪٢١ لە جوگرافیا
بڕینی ٪٢١ لە ترساناكی
بڕینی ٪٢١ لە خانەنشینی
بڕینی ٪٢١ لە باج
بڕینی ٪٢١ ئەگەر هەر ماددە و فەصڵیكی تر هەبێت…
بۆ دەڵیین نایاسایی لە ناو نایاسایی دەكریت چونكە مووچەی بنەڕەتی بە یاساڕیكخراوە هەر دەبێیت بە یاسا ببڕێیت نەك بە ڕێنمایی لە وەزارەتی دارایی.
میكانیزمەكە بەم شێوە جێبەجیدەكریت..
« ٪٢١ بڕی چەك ٪ بڕی شایستە ٪٢١ = (پۆینت دەردەچێیت تا ژمارە ٥)
« ئەو پۆینتەی كە دەرچووە * (هەرەیەك لە مووچەی بنەڕەتی و زەوجی و منداڵ و بڕوانامە و ترسانكی جوگرافی وباج و خانەنشینی .ئەگەر فصل و ماددەی تر هەبوو)
« كۆی مووچە و دەرماڵە دەردەچێیت — كۆی لێبڕینەكە = بڕی چەك
ئەگەر جیاواز دەرچوو ئەو كاتە جیاوازەكە ٪ (هەریەك لە بنەڕەتی و بروانامە و هتد دەكەین )
لێردا بڕی شایستە دەردەچێیت …
ئەم كردارە لە كۆی گشتی دەكرێت، دەستكاری لیستی مووچە ناكریت ،لە كۆتایدا ٪٢١ نامێنیت و مووچەدەبیت بە ٪٧٩.
ئەم كردارەش نازانریت بۆ ئەوەی هیچ لە ئەستۆ گرتنێك بۆ حكومەت نەمینیت بەرامبەر بە مووچە خۆران یاخود لە ترسی چاودێری دارای بەغداده..
بۆیە پێوستە حكومەت و وەزارتی دارایی ڕوونكردنەوە بدەن بە پەرەلەمان و موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ..
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان

ئابوری

عومەر گوڵپی: دابەشنەکردنی ١١ موچەى کەمئەندامان ستەمێکی گەورەیە

خەڵک – بەشی هەواڵ

کەمئەندامانی کوردستان ١١ موچەیان بۆ خەرج نەکراوە، و پەرلەمانتارێکیش ئەمە بەستەمێکی گەورە دەزانێت.

 

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، خەرجنەکردنی ١١ موچەی کەمئەندامان، بە ستەمێکی گەورە دەزانن.

 

ئەوەشی خستەڕوو،  وەک هەمیشە پشتیوانی داوا ڕەواکانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان و کورتەباڵاکانن.

 

 

ئەمە لەکاتێکدایە ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ۲۱ی ۱۰ی ۲۰۲۰، یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، بەمەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

١٠ ملیۆن دینار وەک پێشینەی هاوسەرگیری بۆ هاوسەرگیری دووەم بەپیاوان دەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بانکی ڕەشیدی عیراقی ئاشکرایکرد، پێشینەی هاوسەرگیری دەدەنە هەر فەرمانبەرێکی حکومەت، کە بیهەوێت ژنی دووهەم بهێنێت.

 

بانکی ڕەشید لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هەر فەرمانبەرێکی عیراق زیاتر لەدوو ساڵ خزمەتی هەبێت، دەتوانێت پێشینەى هاوسەرگیری بە بڕی ١٠ ملیۆن دینار وەربگرێت، بۆئەوەی هاوسەرگیری دووەم ئەنجامبدات.

 

ساڵانێکە بەهۆی شەڕ و ئاژاوە و توندوتیژییەکانەوە، زۆرێک لەپیاوان گیانیان لەدەستداوە، یاخود پیاوان بێکار و بێ کەسابەت بوون، بۆیە بانکی ڕەشید داواکارییەکی زۆریان پێگەیشتبوو، لەلایەن ژنان و پیاوانەوە، کە پێشینەی هاوسەرگیری بۆ هاوسەرگیری دووەم بدەن.

 

بانکی ڕەشید ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیە دەبێت لەماوەى ٥ ساڵدا بدرێتەوە و پێویستە ئەو فەرمانبەرە پێشتر سوودمەند نەبووێت لەپێشینەی هاوسەرگیری و دوو ساڵ خزمەتی هەبووبێت.

 

ئەگەر لقێکی بانکی ڕەشید لەهەرێمی کوردستان بکرێتەوە، ئەو کاتە لەهەرێمی کوردستانیش دەتوانرێت ئەو پێشینیە بەهاوڵاتییان بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چارەنووسی موچەی سێ مانگی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لەهەرێم نادیارە

خەڵک – بەشی هەواڵ

بەڕێوبەرایەتییەکانی (ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگە و نوسینگەی زانیاری)، ئەمڕۆ موچەی مانگی نۆ وەردەگرن، لەکاتێکدا دەبوو موچەى مانگی شەش وەربگرن، چونکە حکومەتى عیراق موچەی مانگەکانی  ٦، ٧، ٨ ی بۆ ناردوون.

 

بەڕێوبەرایەتییەکانی (ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگە و نوسینگەی زانیاری)  فیدڕاڵین و سەر بەحکومەتى عیراقن، بەڵام کارەکانیان لەهەرێمی کوردستانە و لەماوەى شەش مانگی ڕابردوودا تەنها دوو موچەیان وەرگرتووە.

 

ئەم بەڕێوەبەرایەتییانە لەلایەن حکومەتى عیراقەوە موچەی ئەو مانگانەیان بۆ هەرێم نێردراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە دابەشنەکراوە، لەئیستاشدا نازانرێت، ئایا چارەنووسی موچەکانی مانگی ٦،٧،٨ چی لێ بەسەردێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان