ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕوحانی: ئەوەی ئەمریكا دەرهەق بە وڵاتەكەمان دەیكات تەنیا خۆ سەپاندنە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هەر هەنگاوێك بەئاڕاستەی جێبەجێكردنی سزای زیاتری وڵاتەكەی بنرێت، ئەوا تاران بەتوندترین شێوە بەرپەرچی دەداتەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبەهای هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ درێژكردنەوەی سزاكانی سەر تاران كەمكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد: ئەگەر واشنتۆن كار بە بڕیارەكانی پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات لەدژی ئێران ئەوا وەڵام دەدرێتەوە، چونكە هیچ دەوڵەتێكی نێو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕەزامەند نەبووە بە سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا و ئەوەی ئەمریكاش دەرهەق بەوڵاتەكەیان دەیكات تەنیا خۆ سەپاندنە.

سەرۆكی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پابەندبوونی بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەندی ڕێككەوتننامەكە بێت.

جیهان

سوپای پاسداران لە نزیك قەرەباغ بڵاوەی پێكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد یەكەكانی سوپای پاسداران لە سەر سنوری نزیك ناوچەی ناگۆڕنۆ قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بڵاوەی پێكراوە.

سوپای پاسداران بەپێی زانیارییەكان كەرەستەی سەربازی رەوانەی سنورەكانی باكوری لە نزیك مەیدانی شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا كردووە.

محەمەد پاكپور فەرماندەی هێزی وشكانی سوپای پاسدران بۆ ئاژانسی فارس وتی: بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران هێزەكانمان لەوێ بڵاوەی پێكراوە.

ناوبراو لە كاتی سەردانی بۆ ناوچە سنورییەكان وتیشی: هێزەكانمان لە رۆژانی سەرەتای شەڕەوە لەنێوان یەریڤان و باكۆ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی نیشتمانی و دابینكردنی ئەمن و سەقامگیری بۆ دانیشتووانی ناوچەكە بڵاوەی پێكراوە.

لە رۆژانی رابردوودا نزیكەی 30 زرێپۆش و تانك لە ناوچەی سنوری بڵاوەیان پێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان: ڕێگا نادەین دەوڵەتێك لە سنوورەكانی عیراق و سوریا دروست بكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، هەرگیز توركیا ڕێگە نادات لە خوار سنوورەكانی زۆنگاوێكی تیرۆر دروست بكرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا و سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی لە میانی بەشداریكردن لە كۆنگرەی حەوتەمی لقی قەیسەری ئاك پارتیدا ڕایگەیاند، دۆزینەوەی ٤٠٥ ملیار مەتر سێجا یەدەگی گازی سروشتی لە دەریای ڕەش، هیوای زیاتر كردوون بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی وزە لە دەریای ناوەڕاست.

وتیشی”هەوڵێك هەیە بۆ دروستكردنی دەوڵەتێك لە سوریا لە نزیك سنووری عیراق، بەڵام هەرگیز توركیا ڕێگە نادات لە خوار سنوورەكانی زۆنگاوێكی تیرۆر دروست بكرێت”.

ئەردۆغان ڕەخنەی لە فەڕەنسا گرت و ئاشكرایكرد، لە پشت كارەسات و داگیركردنی ئازەربایجانەوەن و سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن پێویستی بە پشكنینی هزری هەیە، چونكە چۆن سەرۆكی دەوڵەتێك بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنەها لە پەیڕەوانی ئایینی جیاواز موسڵمانان لە وڵاتەكەیدا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری بەپەلە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی كەوتوونەتە نیوە خولگەی باكووری زەوییەوە.

تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداری دایە ئەو وڵاتانەی كەوتوونەتە نیوە خولگەی باكوورەوە و ڕایگەیاند، دۆخەكى ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەو وڵاتانە ناجێگر دەبێت.

ئەدهانۆم ڕاشیگەیاند، مانگەكانی داهاتوو یەكجار قورس دەبێت و بۆ هەندێك وڵات جێگەی مەترسییە و لە زۆرێك لەو وڵاتانەدا حاڵەتەكان بەشێوەیەكی خێرا زیاد دەكەن و پێویستی بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە هەیە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی داواش لە سەركردە سیاسییەكانی ئەو وڵاتانە دەكات دەستبەجێ ڕێكاری پێویست بگرنەبەر لەپێناو ڕێگریكردن لە ڕوودانی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانی زیاتر و داڕمانی خزمەتگوزارییە تەندروستییە بنەڕەتییەكان و داخستنی خوێندنگاكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان