ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كازمی: وڵات لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق ڕایدەگەیەنێت: وڵات لە دۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاڵنگارییەكانی ئێستا كردووەتەوە كە لەڕووی هونەرییەوە پارێزگاكان دووچاری بوون.

ڕوونیشكراوەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دورخستنەوەی پاڵنەرە سیاسییەكان لەپێناو بەردەستخستنی پێداویستییەكان بەشێوەیەكی خێرا و زیاتر پیشەیی، تاووتوێ كراوە و مستەفا كازمی ڕایگەیاندووە:”وڵات لەدۆخێكی هەستیاری ئابووری و تەندروستی و ئاسایشدایە و خواستی خەڵكیشیان لەسەرە”.

كازمی جەختیشی‌ لەوە كردووەتەوە:”بەئامانجی لابردنی بەربەستەكان و دەستەبەركردنی پێدوایستییە واقیعییەكان، حكومەت هەموو هەوڵەكان دەخاتەگەڕ”.

هەروەك سەرۆك وەزیرانی عیراق داواشی كردووە دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان بەگیانی یەك تیم بۆ بەجێهێنانی داواكارییەكانی خەڵكی كار بكەن.

عێراق

دوای ساڵێك لە سەرهەڵدانی، خۆپیشاندانەكانی عیراق دەستیپێكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی باشوری عیراق، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێكردەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممەوە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت دەستیپێكردووەتەوە.

خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر “خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەم” ساڵی ڕابردوو، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 600 كەس كوژران و زیاتر لە 25 هەزار كەسیش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەكان داوا لە خۆپیشاندەران كراوە دووربكەونەوە لە توندوتیژی و بەكارهێنانی چەك، هاوكات پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و خۆیان بپارێزن.

بەو بۆنەوە ئەمشەو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێكیان بۆئەوەیە ڕێگری بكرێت لەساختەكاری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراقدا و دەیانەوێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

وتیشی”هەڵبژاردن لە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدرێت و داواشی لە هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان كرد ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیاندا ڕوونەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مستەفا كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمشەو خۆپیشاندان لەبەغدا دەستیپێكرد و هێزێكی ئەمنی زۆریش لەدەروازەكانی ناوچەی سەوزی بەغدا بڵاوەی پێكراوە بۆ بەرگرتن لەخۆپیشاندەران و سەرۆك وەزیرانی عیراقیش ڕایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

ئەمشەو خۆپیشاندان لە بەغدا دەستیپێكرد و دواتریش هێزێكی ئەمنی لە دەروازەكانی ناوچەی سەوز بڵاوەی پێكراوە بۆ بەرگرتن لەچوونی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەكە.

هەر ئەمشەو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێكیان بۆئەوەیە كە ڕێگریی بكرێت لەساختە كاریی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراقدا دەیانەوێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجامبدرێت.

كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەڵبژاردن لە 6ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدرێت و داواشی لە هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەكان كرد ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیاندا ڕوونەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“گەورەترین سەنتەری ئامادەكاری بۆ بنیاتنانی توانای نیشتمانی لەكەرتی نەوت و وزە لە بەسڕە دەكرێتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەت سورە لەسەر گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری وڵات.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا جەختی لەوە كردەوە، حكومەت سورە لەسەر گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری و میكانیزمی ئیدارەكردنی سامانی هایدرۆكاربۆنی لەپێناو گەشەی بەردەوامی نیشتمانیی و كاركردن بۆ گۆڕینی بەهای بازاڕی بەرهەمی نیشتمانیی.

بەوتەی وەزیری نەوتی عیراق، حكومەتی عیراقی دەیەوێت پەلە بكات لەجێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان لەكەرتەكانی گاز و پیشەسازی پێترۆكیمیایی وزە ئەویش بەپشتبەستن بەتەكنەلۆژیای نوێ لەگەڵ دەستەبەركردنی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنان بۆكادرانی كەرتی نەوتی.

ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەشداوە، كارنامە چاكسازییەكەی حكومەت كەبەكاغەزی سپی ناودەبرێت پێویستی بەپشتیوانی و دەرفەت و ژینگەی وەبەرهێنانی ئارام هەیە بۆ كۆمپانیا جیهانیەكان و دووپاتیشیكردەوە،كە لەگەشتەكەیان بۆ ئەوروپا لەگەڵ سەرۆك وەزیران سەرجەم ئەو وردەكاریانە لەگەڵ ئیدارەی كۆمپانیا جیهانیەكان باسكراون.

وەزیری نەوتی عیراق ئاشكراشیكرد، لە داهاتوودا گەورەترین سەنتەری ئامادەكاری بۆ بنیاتنانی توانای نیشتمانی لەكەرتی نەوت و وزە لە بەسڕە دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان