ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی؛ سبەینێ‌ بەستنی پێوەرەی زیرەكی كارەبا دەگاتە ئەم گەڕەكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی مەجید بەگ‌ دەكات ، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (مەجید بەگ‌) ماڵەكانی سەروو فلكەی شوانەكە بۆ سەرەوە، كە دەكەونە سەر فیدەری (64) دەكەین، سبەینێ دووشە‌ممە (21/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

کوردستان

وێنە.. لە وارماوا بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوەوە خانوویەك ڕوخا

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمڕۆ دووشەممە، لە شارەدێی وارماوای سەر بە شارەزوور، هاووڵاتییەك وەك ئامادەكاری بۆ وەرزی بارانبارین، ئیزوگام لە سەر خانووە گڵەكەی دەدات، بەهۆیەوە ئاگر دەگرێت و زیان بە خانووی تەنیشتی خۆشی دەگەیەنێت.

هاووڵاتیەك لە نزیك ڕووداوەكە بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) وتی، “زۆرێك لە هاووڵاتیان لە كاتی هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵەدا، بە تایبەت خانووە گڵەكان، ئامادەكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وەرزی سەرما دەكەن، ئەمانیش ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەو مەبەستە سەربانی خانووەكەیان ئیزوگام كردووە بۆ ئەوەی لەكاتی باران بارین خانووەكە دڵۆپە نەكات”.

وتیشی، “دوای تەواو بوونی كارەكەیان و پشوودانیان ماڵی تەنیشتیان دوكەلێكی زۆری تێچووبوو بە هۆی ئەوەی خانوی گڵ بوون هەردووكی و بەمەش زانیان كە خانووەكە گڕی گرتووە”.

تیمەكانی بەرگری شارستانی وارماوا دوای ئاگاداركردنەوەیان لە ئاگركەوتنەوەكە دەستبەجێ هەوڵی كۆنتڕۆڵكردی ئاگرەكە دەدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، “ئەو خانووەی كە سەربانەكەی قیر كردبوو ئاگر چووبوە نێو سەقفی خانووەكە و بەهۆیەوە تەواوی سەقفەكە ڕوخێنرا و لەگەڵ بەشێكی سەقفی دراوسێكەیان بۆ ڕێگەكرتن لە زیاتر بڵاوبوەنەوەی ئاگرەكە”.

ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بەوەشدا، “بەهەوڵی بەرگری شارستانی و هاووڵاتیانی گەڕەكەكە توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت، بەڵام زیانی زۆری ماددیی بەخانووەكە گەیشتووە”.

(تۆڕی میدیایی خەڵك) لە شوێنی ڕووداوەكە ویستی لێپرسراوانی بەرگری شارستانی وەربگرێت، بەڵام نەیانویست لێدوان بدەن.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لەم مانگەدا، ئەمە دووەم خانووە لە سنووری شارۆچكەی شارەزوور دەسوتێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دهۆك، لە پێكدادانیكدا تۆمەتبارێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت: شەوی رابردوو لە دهۆك لە ڕوووبەڕووبونەوەیەكدا تۆمەتبارێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رٍایگەیاند: تۆمەتبار (فەرهاد عیسا ساڵح) كە تەمەنی 37 ساڵە لە ماوەی رابردودا لە دادگای زاخۆ و دهۆك فەرمانی دەسگیركردنی بۆ دەركراوە، لە ماوەی رابردودا تەقەی لە پۆلیس كردبو كارمەندێكی ئێمەی لە قەزای زاخۆ برینداركردبوو، هەروەها چەندین تاوانی دیكەی ئەنجامدابوو، بۆیە شەش سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.

بە وتەی هێمن سلێمان”شەوی رابردو لە شەقامی گرشینێ لە نزیك بەنزینخانەی باوەر بوو، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە كۆنتڕۆڵی شوێنەكە كرا و داوای لێكرا خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس بكات، بەڵام ئامادەنەبوو خۆی رادەست بكات و رووبەڕووی هێزەكان بۆوەبەو هۆیەوە مقەدەم شڤان حاجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چالاكی مەدەنی برینداركرد.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك دەڵێت”دوای ئەوە تەقەكرا و تۆمەتبارەكەش بە گوللـەیەك كوژرا و گیانی لەدەستدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكەدا قەناسێك و دو چەكی دیكە و دو رومانە و چەند پارچەیەكی كەرەسەی بێهۆشكەری تێدابوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ سبەینێ‌ دوو گەڕەكی دیكە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكەكانی (گۆیژە و تووی مەلیك)ی دەكات ، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی گەڕەكانی، (گۆیژە و تووی مەلیك) ، كە دەكەونە سەر هەردوو فیدەری( 48 و 48 ) مساعد سبەینێ سێشە‌ممە (27/10/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان