ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گۆڕانێك لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوویداوە و كوشندەيی ڤایرۆسەكەی كەمكردۆتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی دەرمانسازی كورد ئاشكرای دەكات، كە “بازدانی گی” لە كۆرۆنای نوێ (سارس-كۆڤ-٢) ڕوویداوە و بەهۆیەوە كوشندەیی ڤایرۆسەكەی كەمكردۆتەوە و ئەوەش دوو خاڵی پۆزەتیڤ و خاڵێكی نێگەتیڤی لە ڤایرۆسەكەدا بەدیهێناوە.

د. عیسا ئال عیسا، پزیشكی دەرمانساز لە دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم ڕایگەیاند، “بازدانی گی” لە كۆرۆنای نوێ، بەناوی ( D614G) لە ڕیزبەندی پڕۆتینی سپایك لە ناوچەی ٦١٤ی پڕۆتینەكە ڕوویداوە، تێیدا ترشی ئەمینی ئەسپارتەیت (D) بە ترشی ئەمینی گلایسین (G) گۆڕاوەتەوە.

ئاشكراشی كردووە، ئەو هەڵبژاردنە سرووشتییە، دوو خاڵی پۆزەتیڤ و خاڵێكی نێگەتیڤی لە ڤایڕۆسەكەدا بەدیهێناوە:
١- كوشندەیی كۆرۆنای نوێ كەمبۆتەوە.
٢- ڤایرۆسەكە بۆ دەرمان “ڤاكسین و چارەسەر” هەستیاربووە، واتە دەرمان و ڤاكسینەكان لەسەر ڤایرۆسەكە كاریگەرتر دەبن.

1- بەڵام خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە زیاتر بووە.

ئاشكراشی كردووە، بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنای نوێ و نەخۆشیی كۆڤید١٩، ڕێژەی مردن كەمیكردووە، لە ئێستادا شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لە ئەوروپا لەگەڵ خێراییەكەی و زیاتربوونی ژمارەی تووشبووان، بەڵام ڕێژەی مردن زۆر زیادی نەكردووە.

کوردستان

دهۆك، لە پێكدادانیكدا تۆمەبارێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت: شەوی رابردوو لە دهۆك لە ڕوووبەڕووبونەوەیەكدا تۆمەتبارێك كوژرا و پۆلیسێكیش برینداربوو.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رٍایگەیاند: تۆمەتبار (فەرهاد عیسا ساڵح) كە تەمەنی 37 ساڵە لە ماوەی رابردودا لە دادگای زاخۆ و دهۆك فەرمانی دەسگیركردنی بۆ دەركراوە، لە ماوەی رابردودا تەقەی لە پۆلیس كردبو كارمەندێكی ئێمەی لە قەزای زاخۆ برینداركردبوو، هەروەها چەندین تاوانی دیكەی ئەنجامدابوو، بۆیە شەش سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.

بە وتەی هێمن سلێمان”شەوی رابردو لە شەقامی گرشینێ لە نزیك بەنزینخانەی باوەر بوو، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە كۆنتڕۆڵی شوێنەكە كرا و داوای لێكرا خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس بكات، بەڵام ئامادەنەبوو خۆی رادەست بكات و رووبەڕووی هێزەكان بۆوەبەو هۆیەوە مقەدەم شڤان حاجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چالاكی مەدەنی برینداركرد.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك دەڵێت”دوای ئەوە تەقەكرا و تۆمەتبارەكەش بە گوللـەیەك كوژرا و گیانی لەدەستدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكەدا قەناسێك و دو چەكی دیكە و دو رومانە و چەند پارچەیەكی كەرەسەی بێهۆشكەری تێدابوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ سبەینێ‌ دوو گەڕەكی دیكە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكەكانی (گۆیژە و تووی مەلیك)ی دەكات ، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی گەڕەكانی، (گۆیژە و تووی مەلیك) ، كە دەكەونە سەر هەردوو فیدەری( 48 و 48 ) مساعد سبەینێ سێشە‌ممە (27/10/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕاگه‌یاندراوێك له‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی قەزای سۆرانەوە

خەڵک-نزار مستەفا
ژووری ئۆپەراسیۆنی خۆپارێزی ڤایرۆسی کوڕۆنای سۆران  چەند ڕێکارێکی نوێی گرتۆتەبەرو داوالەهاوڵاتیانش دەکرێت بۆئەوەی چیتر ڤایرۆسەکە تەشەنەنەکات بەجدی پابەندی ڕێنمایەکان بن.

دوای ئەوەی ڕۆژی یەکشەمە 25-10-2020 لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ، هەریەکەلەبه‌سه‌رپه‌رشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی جێگری پارێزگاری هەولێر ولیژنەی سەرپەرشتیاری ژووری ئۆپەڕاسیۆنەکانی دژ بەڤایرۆسی کوڕۆنا چەند ڕێکاری نوێیان گرۆتەبەروئەمڕۆدووشممە ڕێکاروڕێنمایەکان کەوتنە بواری جێ بەجێکردنەوە تایبەتیش لەسنوری قەزای سۆران.، هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەك چەند رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکراوەتەوەو تێداهاتوە:

یەکەم/ لێژنەی قایمقامیەت و ناحیەکان و تیمەکانی تەندروستی و شارەوانی و چاودێری بازاڕ و هێزە ئەمنییەکان، ڕاسپێردراون بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە سنووری قەزای سۆران.

دووەم/ دەبێت سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری قەزای سۆران، بەڕەچاووکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک)نەکات، بەپێی ئەو میکانیزمەی لەکۆبوونەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ڕێکاری یاسایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

سێیەم/ پێکهێنانی مەفرەزەی گەڕۆک لەهێزە ئەمنیەکان بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و بەستی (دەمامک) لەشوینە گشتییەکانی کۆمەڵگا و قەزا و ناحییەکانی سنووری قەزای سۆران.
چوارەم/ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پێنجەم/ ئەم شوێنانە دادەخرێن:-

(هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلی و حکومەیەکان، سەرجەم چاڵاکی خولە وەرزشییەکان‌، هه‌موو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک).
شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-
(یانه‌ی شه‌وانه‌، نێرگه‌له‌كێشان، موزیك لایف)‌

حەوتەم/ (پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)، مەراسیمی سەرقەبران) بەداخراوی دەمێنیتەوە)، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
هەشتەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لەبەستنی دەمامک و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، له‌هه‌رشوێنێكی (بازرگانی، بازار، دوكان، ماركێت، مۆڵ، چێشتخانه‌) رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)جێبه‌جێ نه‌كرێت، ده‌ست به‌جێ ئه‌م شوێنه‌ ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە دادەخرێت.

نۆیەم/ هاوینە هەوارو شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییاران پایەندبن بە بەستنی(دەمامک)، هەرشوێنک پابەندنەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

دەیەم/ بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەگشتیی، داوا لە بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، لەکۆبونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەگەڵ بەڕێزان وەزیری پەروەردەو وەزیری خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بەدەوامی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.

یانزەهەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکیتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شیوەیەک ڕێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان.

دوانزەهەم/ سەرجەم بازگەکانی سنووری قەزای سۆران ئاگادار دەکەینەوە، ڕێگە بەهیچ گروپێکی گەشتییاری و کەسێک نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامک) داخڵی سنووری قەزای سۆران بێت.

سێزدەم/ ھەفتەبازاری رۆژانی ھەینی لە قەزای سۆران دادەخرێت.
جێگای ئاماژەیە دوای ئەوەی دەرگای خوێندنگاکان بەڕووی مامۆستایان وقوتابیانی پۆلی 1و2ی بنەڕەتی وپۆلی دوانزەهەمی ئامادەی لەکوردستان کرایەوه چەندین قوتابی و مامۆستا تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنابووینەوهەرله چوارچێوەی ئەمەشەوە تاوەکوئێستا لەسنوری پەروەردەی سۆران 77 مامۆستا و 78 قوتابی تووشی ڤایرووسی کۆرۆنا بوونەوڕێژەکە ڕۆژبەڕۆژیش ڕوولەهەڵکشان دایه.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان