ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سلێمانی لەسەر غەرامەی نەبەستنی پێوەری ئاو هاتەدەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم، لەم مانگەوە هەر ماڵ و شوێنێك پێوەری ئاوی نەبەستبێت بڕی 100 تاوەكو 250 هەزار دینار غەرامە دەكرێت و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی-ش ڕایدەگەیەنێت، ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین نەكراوە و خەڵك مووچەی نییە تاوەكو غەرامەش بكرێت.

بەپێی ڕێنماییەكی وەزارەتی شارەوانی هەرێم، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، هەر ماڵێك یان شوێنێكی نیشتەجێبوون یان پەرستگایەك پێوەری ئاوی نەبەستبێت بڕی 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێت و دوای 3 مانگ ئەگەر هەر نەیبەست بڕەكە دەبێتە 200 هەزار و بۆ فەرمانگەكان و كەرتی تایبەت و بازرگانی بڕی غەرامەكە زیاترە و زۆرترین غەرامەش بۆ شووشتنگە (غەسل) دیاری كراوە، كە 250 هەزار دینارە و دوای 3 مانگ دەبێتە 450 هەزار دینار.

ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ غەرامەكردن بە بڕی 100 هەزار دینار بۆ ئەوانەی، كە پێوەری ئاویان نەبەستووە لەگەڵ باروگوزەرانی هاووڵاتیان و ئەو مووچەیە ناگونجێت، كە حكومەت دابەشی دەكات.

وتیشی، “ناكرێت حكومەت ئەركەكانی خۆی وەكو پێویست جێبەجێ نەكات و بڕیاری لەو جۆرەش دەربكات، كە بارگرانی بۆ هاووڵاتیان دروست دەكات، چونكە حكومەت نەیتوانیوە ئاوی پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین بكات”.

جەختیشی كردەوە، كە پێشنیاز دەكەین ئەو بڕیارە ڕابگیرێت تاوەكو ئەو كاتەی دۆخی دارایی هاوولاتیان باش دەبێت.

بەپێی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ژمارە (٢٢١٩ لە ٢٠٢٠/٩/٨)، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، پێویستە ماددەی (٩) لە ڕێنمایی تایبەت بە بەستن و خوێندنەوەی پێوەری ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٨ جێبەجێ بکرێت بۆ گشت بەکارهێنەرانی ئاو لە ڕێکەوتی دەستپێکردنی خولی (٧)، كە دەكاتە 13-9-2020.

ئابوری

وەزارەتی كشتوكاڵ هەنگاوێكی نوێ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتە دەگرێتەبەر

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ  و سەرچاوەكانی ئاوى حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوێكی نوێ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتە دەگیرێتەبەر و گرێبەست لەنێوان كەرگەكانی جپس و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ كڕینەوەی بەرهەمی پەتاتە و خولی راهێنانیش بۆ جوتیاران دەكرێتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری  كشتوكاڵ  و سەرچاوەكانی ئاوى حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 26/10/2020، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كارگەكانی جپسی پەتاتە و نوێنەری جوتیارانی پەتاتەی كرد لە كۆبوونەوەكە، كە كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت ئامادە بوو گفتوگۆكرا لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆی پەتاتە بۆ ئەوەی جوتیاران بیچێن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ،كە گرێبەستێكی یاسایی لە نێوان كارگەكان و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ ئەوەی كارگەكان بەرهەمی جوتیاران بكڕنەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی گرێبەستەكە دەكات بۆ ئەوەی هەردوولا پابەندبن بە گرێبەستەكە.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر كاتی دانانی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی پەتاتە، جوتیاران كات و بڕی باجەكەیان بەلاوە پەسند بوو هەروەها بڕیادرا هەماهەنگییەكان بەردەوامبن بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمەش لەرێگەی بەدواداچوون و گرتنەبەری چەند هەنگاوێكی پێویست.

هاوكات لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە كردنەوەی خولی راهێنان بۆ جوتیارانی پەتاتە تایبەت بە دواین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی پەتاتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داناغاز دوو كێڵگەی نەوتی لە میسر فرۆشت بۆ پەرەپێدانی كەرتی نەوتی هەرێم

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای داناغاز بۆ بەرهەمە نەوتییەكان ڕایدەگەیەنێت ، ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی دوو كێڵگەی نەوت و گاز لە وڵاتی میسر بەڵام لە هەرێمی كوردستان پەرە بە وەبەرهێنانەكانیان دەدەن.

كۆمپانیای داناغاز بۆ بەرهەمەنەوتییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە ئامانجی كۆتایی پێهێنانی فرۆشتنەكانی چارەكی یەكەمی ئەمساڵ ،كە بەهۆی كۆرۆناوە پەكی كەووت دوو كێڵگەی نەوت و گازیان لە وڵاتی میسر فرۆشتووە بە بەهای 236 ملیۆن دۆلار، كە بڕی 153 ملیۆن دۆلاری بە كاش وەردەگرێت.

پاتریك ئەڵمان، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای داناغاز بۆ بەرهەمەنەوتییەكان لە بەیانێكدا ئەوەی خستۆتەڕوو، كە ئەو دوو كێڵگەیان بۆیە فرۆشتووە بۆ ئەوەی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان پەرەی پێ بدەن، عیراق و هەرێم بۆ ئەوان ناوچەی سەرەكی كارەكانیانە.

باسی لەوەشكردووە، هەرێمی كوردستان یەدەگێكی گەورەی نەوتی هەیە، كە دەتوانێت پشكەكانیان بگەیەنێتە زیاتر لە ملیارێك بەرمیل نەوت، بڕێكی باش خامی هایدرۆكاربۆنی تێدایەكە لە داهاتوودا دەدۆزرێتەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنەی دارایی: ڕێكەوتن لەسەر تێپەڕاندنی یاسای قەرزكردن كراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، بوونی ڕێكەوتنێك بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرزكردن لەدوای ئەنجامدانی چەند دەستكارییەك لە یاساكەدا، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاویكردەوە:”یاسای تەمویلكردنی كورتهێتنانی دارایی خوێندنەوەی یەكەمى بۆكرا و ڕێكەوتنیش هەیە بۆ تێپەڕاندنی یاساكە، بەڵام لەدوای ئەنجامدانی چەند دەستكارییەك لە شێوازیی ئەو پرۆژەیەی لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەكراوە”.

بە وتەی جەمال كۆچەر:”لیژنەكەیان بڕیاریداوە چەند دانیشتنیَك سازبكات و وەزیری دارایی میوانداریی بكات لەگەڵ بانكەكان كە پەنایان بۆ دەبەین بۆ قەرزكردن”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئاژانسی فەرمی لەزاری یەحیا عیساوی ئەندامی پەرلەمانەوە بڵاویكردەوە:”پەرلەمان خۆپارێزی هەیە بەرانبەر بە یاسای كورتهێنانی دارایی، بەو پێیەی بڕی پێویست بۆ پڕكردنەوەی دەگاتە 41 ترلیۆن دینار، ئەمەش بڕێكی زۆر گەورەیە”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە:”ئەو كورتهێنانەی كە دەكرێت لێوەی مووچەی فەرمانبەران دابین بكرێت، 3 ترلیۆن دینار بۆ یەك مانگ تێناپەڕێنێت كە دەكاتە نزیكەی 9 بۆ 10 ترلیۆن دینار”، پێشبینیشی كرد پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو بڕە بدات.

شەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عیراق، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای تەمویلكردنی كورتهێنانی دارایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان